لەسەدەی 19دا هاوڵاتییەکی
ئەڵمانی کە کاری کۆکردنەوەی باج بوو، سەگی دوبرمانی کرد بە هاوڕێی خۆی بۆ ئەوەی لە
دەستی زەکان پارێزراوبێت، بەڵام ئێستا دوبرمان یەکێکە لە سەگە بەناوبانگەکان و ئاسایشی
جیهانی لەدەستدایە.
سەگی جۆری
دوبرمان، یەکێکە لە جۆرەکانی سەگ و شانازی بە ئازایەتی و هۆشیاریەکەیەوە دەکات، بە
یەکێک لە باشترین سەگەکانی پاسەوانی جیهان دادەنرێت، چونکە لەڕووی جەستەییەوە
گونجاوە، بە پێکهاتەی پتەو، ماسولکەی و خێرایی دەناسرێتەوە.
دۆبەرمان سەگێکی
قەبارە مامناوەند و بەهێزە، کە بە خۆڕاگری و خێرایی ناسراوە، باڵایان لە نێوان 24
بۆ 28 ئینج دەبێت و کێشیان لەنێوان 60 بۆ 100 پاوەند، تێکڕای تەمەنی دۆبەرمان لەنێوان
10 بۆ 12 ساڵە، بەزۆری لە ڕەنگەکانی وەک ڕەش، سوور، شین و ئاسک
بەدی دەکرێت.
متمانەی گەشەپێدانی
ڕەگەزی دۆبەرمان بۆ کۆتاییەکانی سەدەی نۆزدەهەم دەگەڕێتەوە، کاتێک هاوڵاتییەکی ئەڵمانیی
بە ناوی لویس دۆبەرمان، کە وەک باج کۆکەرەوە لە هاوڵاتیان و خاوەن کارەکان کاری دەکرد،
دەیویست سەگێکی پاسەوانی شەڕانگێز لە کاتی کارەکەیدا لەگەڵی بێت، بۆ
پاراستنی لەدەستی دزەکان.
سەرەتا وەک هەر
جۆرە سەگێکی تر رایگرت و بۆ پاسەوانی بەکاریهێنا، بەڵام دوای دڵنیابوون لە توانای
بێسنورەکەی پەرەی پێدا و سەگەکە بەناوی خۆیەوە ناونرا، پەرەدان بە توانای دوبرمان
لە جیهاندا قۆناغی نوێی بڕی و چەندین ڕۆڵی پێدرا، وەک سەگی پۆلیس، سەگی سەربازی، سەگی
ڕزگارکەر.
تێکڕای نرخی سەگی
دۆبەرمان نزیکەی هەزار دۆلاری ئەمریکییە، ئەم نرخە بە شێوەیەکی بەرچاو دەگۆڕێت بە
گوێرەی چەند هۆکارێک وەک ناوبانگی بەخێوکەر، ڕەچەڵەک، ڕەگەز، شوێنی جوگرافی و ڕەنگەکەی.
بەپێی دواین ئامار کە ساڵی 2024 ئەنجامدراوە، زیاتر لە ملیۆن و نیوێک سەگی جۆری دوبرمان
لە جیهاندا هەیە، دوبرمان لە کۆکردنەوەی باجەوە دەستیپێکرد و ئەمڕۆ پاسەوانی
جیهانە.
سەرەڕای ئەوەی لە زۆربەی
بازاڕەکان بە نرخێکی هەرزان بەردەستە، بەڵام زۆربەیان گرنگی ڕەیحانە پشتگوێ دەخەن،
گەڵای سەوزی بۆنخۆشە کە سوودی تەندروستی سەرسوڕهێنەری هەیە و دەتوانێت ژیانت بگۆڕێت.
ڕەیحانە رەنگە تامێکی
تایبەت بە پیتزا یان پاستا نابەخشێت، بەڵام گەنجینەیەکی خۆراکە، کە دەتوانێت جەتەی
مرۆڤ لە نەخۆشییە مەترسیدارەکان بپارێزێت، لەوانە شێرپەنجە و بەرزی پەستانی خوێن.
توێژینەوەکان دەریخستووە
کە پێکهاتەی خۆراکی و ماددەی چالاکی تێدایە، کە دژی هەوکردن و بەکتریا دەجەنگێت و
تەندروستی جەستەیی و دەروونی بەهێز دەکات.
جیلیان کۆلبێرتسۆن پسپۆڕی
خۆراک لە کلینیکی کلیڤلاند ڕوونی دەکاتەوە، کە ڕەیحانە یوجینۆڵ تێدایە، ڕۆنێکی
سروشتی کە یارمەتی شلکردنەوەی دەمارەکانی خوێن دەدات و یارمەتیدەرە بۆ دابەزاندنی
پەستانی خوێن بە شێوەیەکی سروشتی.
سەرنجڕاکێشترین لایەن ڕۆڵی
ڕەیحان لە بەرەنگاربوونەوەی شێرپەنجەیە، توێژینەوەیەک کە لە ساڵی 2016 لە گۆڤاری Molecules بڵاوکرایەوە دەریخست، کە زەیتی
ڕەیحانە ڕێگری لە گەشەی خانەکانی شێرپەنجەی کۆلۆن دەکات.
دەرکەوتووە کە پێنج جۆری
جیاوازی ڕەیحانە تایبەتمەندی دژە شێرپەنجەیان هەیە، چونکە ڕێگری لە گەشەی خانە شێرپەنجەییەکان
دەکەن و لەناویان دەبەن، هەرچەندە توێژینەوەکان هێشتا لە قۆناغە سەرەتاییەکانیدایە،
بەڵام ئەنجامەکان پێگەی ڕەیحانە وەک گیایەکی پارێزەری پێویست دووپات دەکەنەوە.
هەروەها ڕەیحانە سەرچاوەیەکی
دەوڵەمەندە لە دژە ئۆکسیدەکان، کە ماددە سروشتییەکانن کە خانەکان دەپارێزن لە زیانەکانی
ڕادیکاڵە ئازادەکان، کە دەبێتە هۆی نەخۆشییەکانی وەک هەوکردنی جومگەکان، نەخۆشییەکانی
دڵ، ئاوی سپی چاو و تەنانەت شێرپەنجە.
شارەزایان دەڵێن
خواردنی ڕێحان بە بەردەوامی لەوانەیە وەک قەڵغانێکی بەهێز بێت بۆ پاراستنی جەستە لە
کاریگەرییەکانی سترێس، پیسبوونی ژینگە و بەرکەوتنی تیشکی خۆر.
لە کۆتاییدا، گەڵای ڕەیحان
لەوانەیە وەک زیادەیەکی سادە دەربکەوێت بۆ قاپەکە، بەڵام لە ڕاستیدا چەکێکی سروشتییە
و سوودی زۆری هەیە.