Staff

بمان ناسن

ئێمە لە جیھانی پێکدادانی زانیارییەکان دەژین، بەڵام شتێکی جیاوازمان ھەیە بۆ وتن، لە ژاوەژاو دوردەکەوینەوە و قوڵتر و وردتر ڕووماڵدەکەین.
خواردن و سیاسەت، وەرزش و ئابوری، تەندروستی و ئەدەب، شرۆڤە و سەما، لە سەنگی تەرازووی مایکدا یەکسانە.
مایک پرۆژەیەکی میدیایی ھاوچەرخە کە گەنج تێیدا سەنتەر و ئامانجە.

ئەم پێگەیە سەرجەم ئامرازە نوێکانی کاری میدیایی بەکاردەھێنێت بۆ فراوانکردنی ئاسۆی میدیای کوردی، ھەوڵێکە بۆ گێڕانەوەی ڕەھەندیکەلتووری و کۆمەڵایەتی بۆ میدیا.
بیرۆکەی پرۆژەکە و بەڕێوەبەرەکەی، ئامانج خەلیل، رۆژنامەوانی سەربەخۆیە، کە ئەزموونی نزیکەی ٢٠ ساڵی لەبواری میدیای جۆراوجۆری ناوخۆیی و دەرەکییدا هەیە.بەڵام لەهەمان کاتیشدا گرووپێک خوێنی تازە لەپرۆژەکەدا جێگە دەستیان دیارە.