هەواڵ

داهاتی کۆمپانیای DNOـی نەرویجی لە هەرێمى کوردستان 37% زیادیکردوە

Mic
2025-08-21

کۆمپانیای DNOـی نەرویجی تایبه‌ت به‌ نەوت و غاز بڵاوى کردەوە، لە چاره‌كی دووه‌می ئەمساڵ بەرهەمهێنانى نەوت لە 10% زیادى کردووە، هەروەها بە ڕێژەی 37% داهاتیان لە هەرێمى کوردستان زیادیکردوە، کە 86 ملیۆن دۆلار بووە.

کۆمپانیای DNOـی نەرویجی تایبه‌ت به‌ نەوت و غاز لەبارەی ڕێژەى بەرهەمهێنانی نەوت لە چاره‌كی دووه‌می ئەمساڵ له‌ هه‌رێمی كوردستان ڕاپۆرتێکى بڵاوکردەوە.

DNO لە ڕاپۆرتەکەدایدا رایگەیاندووە، لە چاره‌كی دووه‌می ئەمساڵ له‌ هه‌رێمی كوردستان داهاتەکەیان بە ڕێژەی 37% زیادیکردوە و گەشتووەتە 258 ملیۆن دۆلار، هەروەها، قازانجی کارکردن بە ڕێژەی 206% زیادیکردووە و گەشتووەتە 86 ملیۆن دۆلار.

ئاماژە بەوەشکراوە، بەرهەمی نەوتى کۆمپانیاکەیان لەماوەی ئەو چارەکەدا بەڕێژەی لە 10% لە چەند وڵاتێک زیادیکردوە و گەیشتوەتە 92 هەزار و 600 بەرمیل لە ڕۆژێکدا.

بەپێی DNO لەو بڕەی بەرهەمهێنان کە زیادیکردووە 56 هەزار و 100 به‌رمیل ڕۆژانه‌ لە هەرێمی کوردستانەوە بووه‌، 33 هەزار و 300 به‌رمیل ڕۆژانە لە دەریای باکورەوە و سێ هەزار و 200 بەرمیل نەوت لە ڕۆژئاوای ئەفریقاوە بووه‌.

ئاشکراشیکرد، چەند مانگێکە چاکسازییەکان و کارەکانى کۆمپانییەکەیان هەڵپەسێردراون و نیگەرانییە ئەمنییەکان وەک خۆیان ماونەتەوە لە دوای هێرشەكان بۆ سەر کێڵگەکانی هەرێمى کوردستان.

More News

Most Popular

هەواڵ

گیایەکی هەرزان و چەکێکی سروشتی دژی خانەکانی شێرپەنجە

Mic
2025-08-21



سەرەڕای ئەوەی لە زۆربەی بازاڕەکان بە نرخێکی هەرزان بەردەستە، بەڵام زۆربەیان گرنگی ڕەیحانە پشتگوێ دەخەن، گەڵای سەوزی بۆنخۆشە کە سوودی تەندروستی سەرسوڕهێنەری هەیە و دەتوانێت ژیانت بگۆڕێت.

ڕەیحانە رەنگە تامێکی تایبەت بە پیتزا یان پاستا نابەخشێت، بەڵام گەنجینەیەکی خۆراکە، کە دەتوانێت جەتەی مرۆڤ لە نەخۆشییە مەترسیدارەکان بپارێزێت، لەوانە شێرپەنجە و بەرزی پەستانی خوێن.

توێژینەوەکان دەریخستووە کە پێکهاتەی خۆراکی و ماددەی چالاکی تێدایە، کە دژی هەوکردن و بەکتریا دەجەنگێت و تەندروستی جەستەیی و دەروونی بەهێز دەکات.

جیلیان کۆلبێرتسۆن پسپۆڕی خۆراک لە کلینیکی کلیڤلاند ڕوونی دەکاتەوە، کە ڕەیحانە یوجینۆڵ تێدایە، ڕۆنێکی سروشتی کە یارمەتی شلکردنەوەی دەمارەکانی خوێن دەدات و یارمەتیدەرە بۆ دابەزاندنی پەستانی خوێن بە شێوەیەکی سروشتی.

سەرنجڕاکێشترین لایەن ڕۆڵی ڕەیحان لە بەرەنگاربوونەوەی شێرپەنجەیە، توێژینەوەیەک کە لە ساڵی 2016 لە گۆڤاری Molecules بڵاوکرایەوە دەریخست، کە زەیتی ڕەیحانە ڕێگری لە گەشەی خانەکانی شێرپەنجەی کۆلۆن دەکات.

دەرکەوتووە کە پێنج جۆری جیاوازی ڕەیحانە تایبەتمەندی دژە شێرپەنجەیان هەیە، چونکە ڕێگری لە گەشەی خانە شێرپەنجەییەکان دەکەن و لەناویان دەبەن، هەرچەندە توێژینەوەکان هێشتا لە قۆناغە سەرەتاییەکانیدایە، بەڵام ئەنجامەکان پێگەی ڕەیحانە وەک گیایەکی پارێزەری پێویست دووپات دەکەنەوە.

هەروەها ڕەیحانە سەرچاوەیەکی دەوڵەمەندە لە دژە ئۆکسیدەکان، کە ماددە سروشتییەکانن کە خانەکان دەپارێزن لە زیانەکانی ڕادیکاڵە ئازادەکان، کە دەبێتە هۆی نەخۆشییەکانی وەک هەوکردنی جومگەکان، نەخۆشییەکانی دڵ، ئاوی سپی چاو و تەنانەت شێرپەنجە.

شارەزایان دەڵێن خواردنی ڕێحان بە بەردەوامی لەوانەیە وەک قەڵغانێکی بەهێز بێت بۆ پاراستنی جەستە لە کاریگەرییەکانی سترێس، پیسبوونی ژینگە و بەرکەوتنی تیشکی خۆر.

لە کۆتاییدا، گەڵای ڕەیحان لەوانەیە وەک زیادەیەکی سادە دەربکەوێت بۆ قاپەکە، بەڵام لە ڕاستیدا چەکێکی سروشتییە و سوودی زۆری هەیە.