زیاتر لە 24 کاتژمێر
بەسەر بڕیاری حکومەتی عێراقدا تێپەڕیوە بۆ ناردنی مووچەی هەرێم و کەمتر لە 48
کاتژمێر ماوە بۆ جێبەجێکردنی ئەو مەرجانەی کە بەستراوە بە ناردنی مووچە
هەرچەندە حکومەتی
عێراق بڕیاری ناردنی مووچەی داوە، بەڵام ئەو دوو مەرجەی دایناوە بۆ ناردنی، پرسی
ناردن و نەناردنی موچەی خستووەتە دەستی تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق و مەسرور
بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێم.
بەپێی
بەدواداچوونەکانی مایک، تەیف سامی چاوەڕێیە حکومەتی هەرێم ئەو 120 ملیار دینارەی
داهاتی ناوخۆ رادەستی بەغدا بکات، کە یەکێکە لە مەرجەکانی ناردنی مووچە وتا پارەکە
رادەست نەکرێت بڕیاری ناردنی موچە نادات
مەرجی دووەم خراوەتە
ساحەی مەسرور بارزانی و دەبێت لەماوەی 72 کاتژمێردا هەرێم کێشەکانی کۆمپانیاکان
چارەسەر بکات، کە تائێستا رازینین بەبێ گرنتیکردنی ئەو قەرزانەی لەلای حکومەتی
هەرێم ماویانە، دەست بە هەناردەکردنی نەوت بکەن.
بەپێی زانیارییەکان
حکومەتی عێراق بە بەرپرسانی هەرێمی راگەیاندووە، کە ئەوەی لەسەر حکومەتی عێراقبووە
بۆ مافی کۆمپانیاکان دەستەبەری کردووە و دەبێت بە هەر رێگەیەک بێت، حکومەتی هەرێم
کۆمپانیاکان رازی بکات بە هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم.
هەرچەندە 50 رۆژە
موچەخۆرانی هەرێم موچەی مانگی شەشیان وەرنەگرتووە، بەڵام ئەمجارە حکومەتی عێراق
نایەوێت بەبێ جێبەجێکردنی مەرجەکانی، مووچە بنێرێت.
سەرەڕای ئەوەی لە زۆربەی
بازاڕەکان بە نرخێکی هەرزان بەردەستە، بەڵام زۆربەیان گرنگی ڕەیحانە پشتگوێ دەخەن،
گەڵای سەوزی بۆنخۆشە کە سوودی تەندروستی سەرسوڕهێنەری هەیە و دەتوانێت ژیانت بگۆڕێت.
ڕەیحانە رەنگە تامێکی
تایبەت بە پیتزا یان پاستا نابەخشێت، بەڵام گەنجینەیەکی خۆراکە، کە دەتوانێت جەتەی
مرۆڤ لە نەخۆشییە مەترسیدارەکان بپارێزێت، لەوانە شێرپەنجە و بەرزی پەستانی خوێن.
توێژینەوەکان دەریخستووە
کە پێکهاتەی خۆراکی و ماددەی چالاکی تێدایە، کە دژی هەوکردن و بەکتریا دەجەنگێت و
تەندروستی جەستەیی و دەروونی بەهێز دەکات.
جیلیان کۆلبێرتسۆن پسپۆڕی
خۆراک لە کلینیکی کلیڤلاند ڕوونی دەکاتەوە، کە ڕەیحانە یوجینۆڵ تێدایە، ڕۆنێکی
سروشتی کە یارمەتی شلکردنەوەی دەمارەکانی خوێن دەدات و یارمەتیدەرە بۆ دابەزاندنی
پەستانی خوێن بە شێوەیەکی سروشتی.
سەرنجڕاکێشترین لایەن ڕۆڵی
ڕەیحان لە بەرەنگاربوونەوەی شێرپەنجەیە، توێژینەوەیەک کە لە ساڵی 2016 لە گۆڤاری Molecules بڵاوکرایەوە دەریخست، کە زەیتی
ڕەیحانە ڕێگری لە گەشەی خانەکانی شێرپەنجەی کۆلۆن دەکات.
دەرکەوتووە کە پێنج جۆری
جیاوازی ڕەیحانە تایبەتمەندی دژە شێرپەنجەیان هەیە، چونکە ڕێگری لە گەشەی خانە شێرپەنجەییەکان
دەکەن و لەناویان دەبەن، هەرچەندە توێژینەوەکان هێشتا لە قۆناغە سەرەتاییەکانیدایە،
بەڵام ئەنجامەکان پێگەی ڕەیحانە وەک گیایەکی پارێزەری پێویست دووپات دەکەنەوە.
هەروەها ڕەیحانە سەرچاوەیەکی
دەوڵەمەندە لە دژە ئۆکسیدەکان، کە ماددە سروشتییەکانن کە خانەکان دەپارێزن لە زیانەکانی
ڕادیکاڵە ئازادەکان، کە دەبێتە هۆی نەخۆشییەکانی وەک هەوکردنی جومگەکان، نەخۆشییەکانی
دڵ، ئاوی سپی چاو و تەنانەت شێرپەنجە.
شارەزایان دەڵێن
خواردنی ڕێحان بە بەردەوامی لەوانەیە وەک قەڵغانێکی بەهێز بێت بۆ پاراستنی جەستە لە
کاریگەرییەکانی سترێس، پیسبوونی ژینگە و بەرکەوتنی تیشکی خۆر.
لە کۆتاییدا، گەڵای ڕەیحان
لەوانەیە وەک زیادەیەکی سادە دەربکەوێت بۆ قاپەکە، بەڵام لە ڕاستیدا چەکێکی سروشتییە
و سوودی زۆری هەیە.