زانست

ئێران: ئەمریکا، بەریتانیا و فەڕەنسا دەستوەردان بکەن هێرشیان دەکەینە سەر

Mic
2025-06-14


ئاژانسی میهر لە زاری سەرچاوە ئاگادارەکانەوە بڵایکردەوە، تاران هۆشداریی داوەتە ئەمریکا، بەریتانیا و فەڕەنسا تا دەستوەردان لە شەڕەکەی لەگەڵ ئیسرائیل نەکەن.
بەپێی ئاژانسە فارسییەکە، ئێران هۆشداری داوە ئەگەر ئەو وڵاتانە هاوکاری ئیسرائیل بکەن هێرش دەکاتە سەر تەواوی بنکە سەربازیی و کەشتییەکانیان.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئێران دەست بە هێرشێکی فراوان دەکات دژی ئیسرائیل، هەر وڵاتێک بەشداریی بکات لەڕێگرییی کردن لە هێرشەکانی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل، دەبنە ئامانجی هێزەکانیان
ئێران بە ڕونی لە هۆشدارییەکەیدا ئەوەی راگەیاندووە، لە ئەگەری دەستوەردان تەواوی بنکە سەربازییەکانی هێزەکانی هاوپەیمانان لە ناوچەکە و وڵاتانی کەنداو، هەروەها کەشتی لە کەنداو و دەریای سوور بە ئامانج دەگرن.

More News

Most Popular

هەواڵ

گەرووى هورمز دابخرێت هەناردەی نەوتی هەرێم دەستپێدەکاتەوە

Mic
2025-06-15


لەگەڵ گەرمبوونی هێرشەکانی ئیسرائیل و ئێران بۆسەر یەکتری، مەترسیی داخستنی گەرووی هورمز هەیە، گەرووی هورمز، ئەو ڕێڕەوە ئاوییە تەسکەی کە کەنداوی فارس بە دەریای عومان و زەریای هیندەوە دەبەستێتەوە، تەنها خاڵێکی جوگرافی نییە، بەڵکو شادەماری وزەی جیهانە. 

رۆژانە نزیکەی 21 ملیۆن بەرمیل نەوت بەم گەرووەدا تێدەپەڕێتو ئەمەش دەکاتە نزیکەی 20 بۆ 21%ـی کۆی بەکاربردنی نەوتی جیهان و نزیکەی یەک لەسەر سێی کۆی بازرگانیی نەوتی دەریایی، زیاتر لە یەک لەسەر سێی گازی سروشتیی شلی جیهان (LNG) لە ڕێگەی هورمزەوە هەناردە دەکرێت، کە قەتەر گەورەترین هەناردەکاریەتی.

گەورەترین کڕیارانی نەوتی کەنداو، وڵاتانی ئاسیان. چین، هیندستان، ژاپۆن، و کۆریای باشوور بە ڕێژەیەکی زۆر پشت بەم نەوتە دەبەستن کە لە هورمزەوە دێت، داخستنی ئەم گەرووە، واتە وشککردنی ئەم سەرچاوە زەبەلاحەی وزە بۆ بازاڕەکانی جیهان.

پێشبینی دەکرێت، لە یەکەم هەفتەی داخستنیدا، نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت بە ئاسانی لە 150 دۆلار تێپەڕێتو ئەگەر قەیرانەکە درێژە بکێشێت، نرخەکان دەتوانن بگەنە ئاستی 200 بۆ 250 دۆلار یان زیاتریشو ئەمە بەرزترین ئاستی مێژوویی دەبێت.

لەناکاو بازاڕی جیهان ڕۆژانە 21 ملیۆن بەرمیل نەوتی کەم دەکا،. هیچ وڵاتێک، تەنانەت ئەمریکا و سعودیەش، ناتوانن لە ماوەیەکی کورتدا ئەم بۆشاییە پڕ بکەنەوە.

نرخی بەرزی نەوت ڕاستەوخۆ دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی سووتەمەنی، کارەبا، و تێچووی گواستنەوە، ئەمەش کاریگەری لەسەر نرخی هەموو کاڵا و خزمەتگوزارییەک دادەنێت و شەپۆلێکی توندی هەڵاوسان دروست دەکات.

بۆ عێراق، داخستنی گەرووی هورمز کەمتر نییە لە کارەساتێکی ئابووریی نیشتمانی، چونکە :عێراق رۆژانە نزیکەی 3.3 ملیۆن بەرمیل نەوت هەناردە دەکاتو زیاتر لە 95%ی ئەم نەوتە لە ڕێگەی بەندەرەکانی باشوور (بەسرە و خۆر ئەلعەمیە) و پاشان گەرووی هورمزەوە دەچێتە بازاڕەکانی جیهان.

داخستنی گەرووەکە بە واتای وەستانی نزیکەی تەواوی هەناردەی نەوتی عێراق دێتو لەبەر ئەوەی 90%ـى ی بودجەی عێراق پشت بە داهاتی نەوت دەبەستێت، ئەمە دەبێتە هۆی: ناتواناییی حکومەت لە دابینکردنی مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینان، وەستانی تەواوی پڕۆژە خزمەتگوزاری و وەبەرهێنانەکان،  زیادبوونی مەترسیی نائارامیی کۆمەڵایەتی و سیاسی لە شارەکانی باشوور و ناوەڕاست.

لێرەدا هاوکێشەکە ئاڵۆزتر دەبێت، هەرێمی کوردستان وەک بەشێک لە عێراق زیانی بەردەکەوێت، بەڵام لە هەمان کاتدا کارتی فشارێکی گرنگی بەدەستەوە دەبێت.

لە حاڵەتی وەستانی داهاتی نەوتی عێراق، حکومەتی فیدراڵی ناتوانێت پشکی هەرێم لە بودجە و مووچە بنێرێت، بەڵام لەلایەکی ترەوە، داخستنی گەرووی هورمز، بۆریی نەوتی هەرێمی کوردستان بۆ بەندەری جەیهانی تورکیا دەکاتە تاکە دەرچەی سەرەکی و ستراتیژی بۆ هەناردەکردنی نەوتی عێراق و کوردستان

دوای داخستنی گگەرووەکە، حکومەتی فیدراڵی، هیچ بژاردەیەکی تری لەبەردەمدا نامێنێت جگە لەوەی بە پەلە ڕێککەوتنێکی نوێ لەگەڵ هەولێر بکات بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت لە ڕێگەی تورکیاوە، ئەو کێشە سیاسی و یاساییانەی کە پێشتر ڕێگربوون (وەک بڕیاری دادگای پاریس)، لەبەردەم مەترسیی لەناوچوونی دەوڵەتدا بێ بایەخ دەبن.

حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەوێتە پێگەیەکی دانوستانکاری زۆر بەهێزەوەو دەتوانێت مەرجی خۆی بسەپێنێت بۆ مسۆگەرکردنی مافە دەستوورییەکانی، پشکی بودجە، و چارەسەرکردنی کێشەی تێچووی بەرهەمهێنان و فرۆشتنی نەوت.

بۆری جەیهان، بۆرییەکە توانای هەناردەکردنی نزیکەی 450 هەزار بەرمیل لە نەوتی هەرێم و نزیکەی 400 هەزار بەرمیل لە نەوتی کەرکوکی هەیە لە ڕۆژێکدا، هەرچەندە ئەم بڕە (نزیکەی 850 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا) جێگەی 3.3 ملیۆن بەرمیلی باشوور ناگرێتەوە، بەڵام تاکە سەرچاوەی داهاتی دۆلاری دەبێت بۆ عێراق لەو کاتەدا و دەتوانێت لە داڕمانی تەواو ڕزگاری بکات.

داخستنی گەرووی هورمز بەهۆی شەڕی ئێران و ئیسرائیلەوە، سیناریۆیەکی کارەساتبارە، کە دەبێتە هۆی شۆکێکی گەورە بۆ بازاڕی وزەی جیهان، بەرزبوونەوەی بێوێنەی نرخەکان، و ئەگەری داکشانێکی ئابووریی جیهانی. عێراق، بەهۆی پشتبەستنی تەواوی بە بەندەرەکانی باشوور، ڕووبەڕووی مەترسیی داڕمانی ئابووری و نائارامیی کۆمەڵایەتی دەبێتەوە.

بەڵام لەناو دڵی ئەم قەیرانە گەورەیەدا، هەلێکی ستراتیژیی مێژوویی بۆ هەرێمی کوردستان دێتە ئاراوە، داخستنی هورمز، بۆریی نەوتی کوردستان-جەیهان دەکاتە گرنگترین و تاکە ڕێگای هەناردەی نەوتی عێراق. ئەمەش کارتی فشارێکی زۆر بەهێز دەداتە دەست هەولێر بۆ ئەوەی لە پێگەیەکی باڵاوە دانوستان لەگەڵ بەغدا بکات و مافە دەستووری و داراییەکانی مسۆگەر بکات.