هەواڵ

ئاگرەکەی هەڵەبجە لە کۆنترۆڵ دەرچووە

Mic
2025-08-18


لە 17ـى ئابەوە ئاگر لە ناوچەی چنار و مۆردین و نەیجەڵە، لە سنوری پارێزگای هەڵەبجە کەوتووەتەوە و تائێستا دوو کەس لەکاتی هەوڵدان بۆ کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکە سوتاون و گیانیان لەدەستداوە، بەوتەی پارێزگاری هەڵەبجە ئاگرەکە کۆنترۆڵ نەکراوە.

نوخشە ناسیح، پارێزگاری هەڵەبجە رایگەیاند، ئاگرەکەی ناوچەی چنار و مۆردین و نەیجەڵە تائێستا کۆنترۆڵ نەکراوە، بۆ پاراستنی گیانی تیمەکانی ئاگرگوژێنەوە و هاوڵاتییان، رێنماییان کردوون نزیکی ئاگرەکە نەبنەوە.

پارێزگاری هەڵەبجە وتیشی: ئاگرەکە زۆر تەشەنەی کردووە و خێرایی با وایکردووە ئاگرەکە زیاتر پەرە بسێنێت، بۆیە داوای هاوکاریمان لە پارێزگای سلێمانی کردووە و تیمی هاوکاری دێتە ناوچەکە بۆ کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکە.

لەکاتی هەوڵدان بۆ کوژاندنەوەی ئاگرەکە، ئاری موختار کە گەنجێکی خۆبەخشبوو، سوتا و بەهۆی زۆری رێژەی سوتاویییەکەیەوە، شەوی رابردوو گیانی لەدەسدا.

هەروەها، ئەمڕۆ محەمەد حەیدەر، کە پۆلیسی دارستان بوو بەهۆی زۆری رێژەی سوتاوییەکەوەیە کە لەکاتی هەوڵدان بۆ کۆترۆڵکردنی ئاگرەکەدا سوتابوو گیانی لەدەستدا، بەوەش ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی ئاگرەکەوە لە 24 کاتژمێردا گیانیان لەدەستدا گەیشتە دوو کەس.

ئاگرەکەی ناوچەی چنار و مۆردین و نەیجەڵە لە سنوری پارێزگای هەڵەبجە کۆنترۆڵنەکراوە و زیانی گەورەی بە دارستان و ژینگەی ناوچەکە گەیاندووە، سەختی ناوچەکە و خێرایی با، کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکەی قورس کردووە.

More News

Most Popular

تەندروستی

10 سوودی گرنگی ڕێکردن بزانە

Mic
2025-08-19

ڕێکردن ژمارەیەکی زۆر سوودی تەندروستی هەیە بۆ هەموو تەمەنەکان، کە ئەمانەی خوارەوە گرنگترین سوودەکانین:

1. سووتاندنی وزە: یارمەتیت دەدات لە سووتاندنی وزە و بەدەستهێنانی کێشێکی تەندروست.

2. بەهێزکردنی دڵ: لانی کەم 30 خولەک ڕێکردن ڕۆژانە، پێنج ڕۆژ لە هەفتەیەکدا، ئەگەری تووشبوونت بە تەسک بوونەوەی خوێنەرەکانی دڵ بە ڕێژەی لەسەدا 19 کەم دەکاتەوە.

3. دابەزاندنی شەکری خوێن: بە تایبەت بۆ ئەوانەی کە شەکرەیان هەیە، ڕێکردن بۆ ماوەیەکی کورت لە دوای نان خواردن یارمەتی دابەزاندنی شەکری خوێن دەدات.

4. نەهێشتنی ئازاری جومگەکان: یارمەتی پاراستنی جومگەکان دەدات، بەتایبەت جومگەکانی ئەژنۆ و سمت، ئەمەش لە ڕێگەی چەورکردن و بەهێزکردنی ئەو ماسولکانەی کە پاڵپشتی جومگەکان دەکەن.

5. بەهێزکردنی بەرگری جەستە: ئەگەری تووشبوونت بە هەڵامەت و ئەنفلۆنزا کەم دەکاتەوە.

6. زیادکردنی توانا و تاقەت: ئەگەر هەستت بە ماندوویی کرد، ڕێکردن بۆ ماوەیەک دەکرێت زۆر زیاتر لە خواردنەوەی کوپێک قاوە توانات پێ ببەخشێتەوە. هەروەها دەبێتە هۆی زیاد بوونی ڕێژەی ئۆکسجین بۆ تەواوی جەستە، و بەرزبوونەی هۆرمۆنی کۆرتیزۆڵ و ئیپینفرین و نۆرئیپنفرین کە یارمەتی زیاکردنی توانا و تاقەت دەدەن.

7. ئارام کردنەوەی دەروون: تەندرووستی عەقڵ و هۆش دەپارێزێت و یارمەنی کەمکردنەوەی قەلەقی و خەمۆکی دەدات.

8. درێژکردنی تەمەن: بەتایبەت بە هەنگاوی خێرا، ئەگەری مردن بە نەخۆشییەکانی وەک شێرپەنجە و دڵ بە ڕێژەی لەسەدا 24 کەم دەکاتەوە.

9. بەهێزکردنی ماسولکەی قاچەکان: یارمەتی بەهێزبوونی ماسولکەی قاچەکان دەدات، بەتایبەت ڕێکردن لە شوێنە لێژەکان وەک گرد، هێزێکی زیاتر بە ماسولکەی قاچەکان دەبەخشێت.

10. زیادکردنی توانای بیرکردنەوە: توێژەران بۆیان دەرکەوتووە کە ڕێکردن توانای بیرکردنەوە و بیرۆکە زیاد دەکات.