بە بڕیاری قوباد
تاڵەبانی وەک رێزگرتن لە ئاری موختار ئەو
گەنجەی لەکاتی کوژاندنەوەی ئاگر لە پارێزگای هەڵەبجە گیانی لەدەستدا، شوێنێکی
تایبەتی شارەکە دەکرێت بە ناوییەوە.
قوباد تاڵەبانی،
جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەبارەی گیان لەدەستدانی 'ئاری
موختار' پەیامێکی بڵاوکردووەتەوە.
لە پەیامەکەدا رایگەیاندووە، زۆر بە داخەوە لە هەڵمەتی
کوژاندنەوەی ئاگری دارستان و شاخەکانی ناوچەی کۆکۆیی پارێزگای هەڵەبجە لەلایەن تیمەکانی
بەرگریی شارستانی و گەنجان و خەڵکی خۆبەخش و ژینگەپارێزی سنوورەکە، ئاری موختاری ژینگەپارێزی
خۆبەخش گیانی لەدەستدا و بووە شەهیدی رێگای پاراستنی ژینگە جوانەکەی هەڵەبجە و
کوردستان.
ئاماژەی بەوەشداوە،
شەهیدبوونی ئاری و هەوڵ و تێکۆشانی ژینگەپارێزان بۆ پاراستنی دارستان و شاخ و داخەکانی
کوردستان هەڵگری پەیامێکی قووڵی ئینسانی و نیشتمان دۆستییە و پێمان دەڵێت خۆشویستن و
پاراستنی ژینگە سنووری نییە.
لە پەیامەکەدا
هاتووە، لە دڵەوە پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی خانەوادە و کەسوکاری ئاری جوانەمەرگ و
هەموو خەڵکی هەڵەبجە و ژینگەپارێزانی کوردستان دەکات.
ئاماژەی
بەوەشکردوە، وەک رێزگرتنێک لەو شەهیدە ژینگەپارێزە و بۆ ئەوەی ناوەکەی و پەیامی گیانبەختکردنەکەی
بۆ هەمیشە لەناو گەلەکەمان بە زیندوویی و بە بەرزی بمێنێتەوە، لە نزیکترین کاتدا لەناو
هەڵەبجەدا شوێنێکی گونجاوی بەناوەوە دەکەین.
ئاری موختار، گەنجێکی
شاری هەڵەبجەبوو، شەوی رابردوو وەک خۆبەخش بەشداریکرد لە کوژاندنەوەی ئەو ئاگرەی کە
لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە کەوتبووەوە، بەڵام بەشێک لە جەستەی سوتا و دوای گەیاندنی
بە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.
ڕێکردن ژمارەیەکی زۆر سوودی تەندروستی هەیە بۆ
هەموو تەمەنەکان، کە ئەمانەی خوارەوە گرنگترین سوودەکانین:
1. سووتاندنی وزە: یارمەتیت دەدات لە
سووتاندنی وزە و بەدەستهێنانی کێشێکی تەندروست.
2. بەهێزکردنی دڵ: لانی کەم 30 خولەک ڕێکردن
ڕۆژانە، پێنج ڕۆژ لە هەفتەیەکدا، ئەگەری تووشبوونت بە تەسک بوونەوەی خوێنەرەکانی دڵ
بە ڕێژەی لەسەدا 19 کەم دەکاتەوە.
3. دابەزاندنی شەکری خوێن: بە تایبەت بۆ ئەوانەی
کە شەکرەیان هەیە، ڕێکردن بۆ ماوەیەکی کورت لە دوای نان خواردن یارمەتی دابەزاندنی
شەکری خوێن دەدات.
4. نەهێشتنی ئازاری جومگەکان: یارمەتی
پاراستنی جومگەکان دەدات، بەتایبەت جومگەکانی ئەژنۆ و سمت، ئەمەش لە ڕێگەی چەورکردن
و بەهێزکردنی ئەو ماسولکانەی کە پاڵپشتی جومگەکان دەکەن.
5. بەهێزکردنی بەرگری جەستە: ئەگەری
تووشبوونت بە هەڵامەت و ئەنفلۆنزا کەم دەکاتەوە.
6. زیادکردنی توانا و تاقەت: ئەگەر هەستت
بە ماندوویی کرد، ڕێکردن بۆ ماوەیەک دەکرێت زۆر زیاتر لە خواردنەوەی کوپێک قاوە
توانات پێ ببەخشێتەوە. هەروەها دەبێتە هۆی زیاد بوونی ڕێژەی ئۆکسجین بۆ تەواوی جەستە،
و بەرزبوونەی هۆرمۆنی کۆرتیزۆڵ و ئیپینفرین و نۆرئیپنفرین کە یارمەتی زیاکردنی
توانا و تاقەت دەدەن.
7. ئارام کردنەوەی دەروون: تەندرووستی عەقڵ
و هۆش دەپارێزێت و یارمەنی کەمکردنەوەی قەلەقی و خەمۆکی دەدات.
8. درێژکردنی تەمەن: بەتایبەت بە هەنگاوی
خێرا، ئەگەری مردن بە نەخۆشییەکانی وەک شێرپەنجە و دڵ بە ڕێژەی لەسەدا 24 کەم دەکاتەوە.
9. بەهێزکردنی ماسولکەی قاچەکان: یارمەتی
بەهێزبوونی ماسولکەی قاچەکان دەدات، بەتایبەت ڕێکردن لە شوێنە لێژەکان وەک گرد، هێزێکی
زیاتر بە ماسولکەی قاچەکان دەبەخشێت.
10. زیادکردنی توانای بیرکردنەوە: توێژەران
بۆیان دەرکەوتووە کە ڕێکردن توانای بیرکردنەوە و بیرۆکە زیاد دەکات.