ژیان

تایبەتمەندییەکانی بورجی دووپشک

Mic
2024-03-06

لە ماڵپەڕی "پریپ سکۆلار" لە بابەتێکدا، باس لە پێنج تایبەتمەندی لەدایکبووانی بورجی دووپشک کراوە، بەمشێوەیە:
١. ئەرێنی بوون، لەگەڵ پێداگری و هەڵچوونیان لەکاتی کاردا، بەڵام هێشتا گەشبینن بە کارکردنی دەوروبەریان و دەرفەتی زیاتر دەبەخشن بەوانەی کاریان لەگەڵ دەکەن، بڕوایان بە تواناکانی ئەوانی تر هەیە و لەو رووەوە بە هیچ شێوەیەک خۆپەرست نین.
٢. زیرەک، بەردەوام توانای فێربوونیان لەسەرووی ئەوانی ترە، بەخێرایی کاردەکەن و هیلاک بوونیان کەمە، بەهەمان شێوە لە فێرکردنی ئەوانی تریشدا لێهاتوون و توانای تێگەیاندنیان لەئاستێکی بەرزدایە.
٣. بەوەفان، ئەمەش تایبەتمەندییەکی ترە لە دووپشکدا، کە بە ئاسانی هاوڕێ و کەسە نزیکەکانی لەبیرناکات و دوورکەوتنەوەی ئەوان نابێت بە هۆکار بۆ لەبیرکردنیان و بەردەوام حەزی بە هەواڵ پرسینیان هەیە.
٤. راستگۆ بوون، لەدایکبووانی دووپشک بەو پێیەی متمانەیەکی زۆریان بە خۆیان هەیە، زۆربەی کات راستگۆن تەنانەت لەگەڵ خۆشیان، بە هیچ جۆرێک ترسیان لە وتنی راستییەکان نییە لە هەر بارودۆخێکدا بن.
٥. کەسانی سەرسەختن، هەرچییەک لەدەستیان بێت بۆ بەدەستهێنانی باشترین ئەنجام دەیکەن، هەرگیز بە کەم رازینابن و دوا هەوڵی خۆیان دەدەن بۆ سەلماندنی تواناکانیان.

More News

Most Popular

هەواڵ

گیایەکی هەرزان و چەکێکی سروشتی دژی خانەکانی شێرپەنجە

Mic
2025-08-21



سەرەڕای ئەوەی لە زۆربەی بازاڕەکان بە نرخێکی هەرزان بەردەستە، بەڵام زۆربەیان گرنگی ڕەیحانە پشتگوێ دەخەن، گەڵای سەوزی بۆنخۆشە کە سوودی تەندروستی سەرسوڕهێنەری هەیە و دەتوانێت ژیانت بگۆڕێت.

ڕەیحانە رەنگە تامێکی تایبەت بە پیتزا یان پاستا نابەخشێت، بەڵام گەنجینەیەکی خۆراکە، کە دەتوانێت جەتەی مرۆڤ لە نەخۆشییە مەترسیدارەکان بپارێزێت، لەوانە شێرپەنجە و بەرزی پەستانی خوێن.

توێژینەوەکان دەریخستووە کە پێکهاتەی خۆراکی و ماددەی چالاکی تێدایە، کە دژی هەوکردن و بەکتریا دەجەنگێت و تەندروستی جەستەیی و دەروونی بەهێز دەکات.

جیلیان کۆلبێرتسۆن پسپۆڕی خۆراک لە کلینیکی کلیڤلاند ڕوونی دەکاتەوە، کە ڕەیحانە یوجینۆڵ تێدایە، ڕۆنێکی سروشتی کە یارمەتی شلکردنەوەی دەمارەکانی خوێن دەدات و یارمەتیدەرە بۆ دابەزاندنی پەستانی خوێن بە شێوەیەکی سروشتی.

سەرنجڕاکێشترین لایەن ڕۆڵی ڕەیحان لە بەرەنگاربوونەوەی شێرپەنجەیە، توێژینەوەیەک کە لە ساڵی 2016 لە گۆڤاری Molecules بڵاوکرایەوە دەریخست، کە زەیتی ڕەیحانە ڕێگری لە گەشەی خانەکانی شێرپەنجەی کۆلۆن دەکات.

دەرکەوتووە کە پێنج جۆری جیاوازی ڕەیحانە تایبەتمەندی دژە شێرپەنجەیان هەیە، چونکە ڕێگری لە گەشەی خانە شێرپەنجەییەکان دەکەن و لەناویان دەبەن، هەرچەندە توێژینەوەکان هێشتا لە قۆناغە سەرەتاییەکانیدایە، بەڵام ئەنجامەکان پێگەی ڕەیحانە وەک گیایەکی پارێزەری پێویست دووپات دەکەنەوە.

هەروەها ڕەیحانە سەرچاوەیەکی دەوڵەمەندە لە دژە ئۆکسیدەکان، کە ماددە سروشتییەکانن کە خانەکان دەپارێزن لە زیانەکانی ڕادیکاڵە ئازادەکان، کە دەبێتە هۆی نەخۆشییەکانی وەک هەوکردنی جومگەکان، نەخۆشییەکانی دڵ، ئاوی سپی چاو و تەنانەت شێرپەنجە.

شارەزایان دەڵێن خواردنی ڕێحان بە بەردەوامی لەوانەیە وەک قەڵغانێکی بەهێز بێت بۆ پاراستنی جەستە لە کاریگەرییەکانی سترێس، پیسبوونی ژینگە و بەرکەوتنی تیشکی خۆر.

لە کۆتاییدا، گەڵای ڕەیحان لەوانەیە وەک زیادەیەکی سادە دەربکەوێت بۆ قاپەکە، بەڵام لە ڕاستیدا چەکێکی سروشتییە و سوودی زۆری هەیە.