ژیان

سەرنجەکان لەسەر فیلمی "Snow White" جیاوازییان هەیە

چۆڤان نەوزاد حەسەن
2025-03-24

نمایشی جیهانیی فیلمە نوێیەکەی رەیچڵ زێگلەر، کە رۆڵی سەرەکیی دەنکە هەنارە دەگێڕێت تیایدا، لە سینەماکاندا دەستپێدەکات و سەرنجی زۆرینەی لەسەرە.

یەکێک لەو رەخنە بەردەوامانەی لەم فیلمە دەگیرێن، پەیوەستە بە رەنگی پێست و رووخساری خانمە ئەکتەری سەرەکی فیلمەکە، کە زۆرینە دەڵێن؛ چیرۆکی بنەڕەتیی دەنکە هەنارە، پەیوەستە بە رەنگی پێستێکی ئاڵ و سپی، کە لە بەرامبەردا، رەیچڵ زیگلەر ئەسمەرە و بۆ رۆڵەکەی ناگونجێت.
لەم فیلمە نوێیەی دەنکە هەنارەدا، بەرهەمهێنەران هەوڵیانداوە، لەبری ئاوڕدانەوە لە دیوی رۆمانسی و پڕ خۆشەویستی، جەخت لە رابەرایەتیی و رۆڵی دەنکە هەنارە بکەنەوە لە رێکخستنەوەی ئەو کەسانەی لەگەڵیدا دەژین و هێز و توانایەکی زیاتر بە خانمان دەبەخشێت.

More News

Most Popular

هەواڵ

دەرفەتی دامەزراندن بۆ خاوەن بڕوانامە باڵاکان رادەگەیەنرێت

Mic
2025-06-24

حکومەتی عێراق پلانێکی دەستپێکردووە بۆ دەستپێکردنەوەی دامەزراندنی هەشت هەزار دەرچوی بڕوانامە باڵاکان، ئەوەش لەڕێگەی پلانێکی پێشوەختە.

بەپێی هەواڵێکی رۆژنامەی سەباحی نیمچە فەرمیی، ئەنجومەنی راژەی گشتی فیدراڵی عێراق،  بەزووترین کات دەستپێکردنی خولی سێیەمی سیستەمی کۆدکردنی بۆ دامەزراندن لە فەرمانگە حکومەییەکان راگەیاندووە.

دامەزراندنەکان بەپێی یاساکانی (95 و 67ی ساڵی 2017) دەبێت و هەشت هەزار دەرچووی پلە باڵا سودمەند دەبن، بەڵام هێشتا نازانرێت  ئەم بڕیارە لە هەرێمی کوردستان جێبەجێی دەکات بۆ خاوەن بڕوانامەی باڵا (بەکالۆریۆس، دبلۆمی باڵا، ماجستێر و دکتۆرا).

سەعد ئەللامی وتەبێژی ئەنجومەنی راژەی گشتیی فیدراڵی عێراقی بە رۆژنامەکەی راگەیاندووە، رێکارە تەکنیکی و لۆجستیەکان تەواو بوون، چاوەڕوانی رەزامەندی سەرۆکوەزیرانن بۆ دەستپێکردنی جێبەجێکردن.

 ئاماژەی بەوەشکرد، کارتی نیشتمانی وەک بەڵگەنامەیەکی بنەڕەتی بۆ داتای داواکاران پەسەندکراوە.

سەعد ئەوەشی خستەڕوو، ئەنجومەنەکەیان کارەکانی دەستپێکردووە بۆ دامەزراندنی پەیمانگایەک بۆ لێهاتوویی و پەرەپێدانی کادیری کارا بۆ فەرمانبە حکومەییەکان.