ژیان

ژنێك كتێبێك ده‌گه‌ڕێنێته‌وه‌ بۆ كتێبخانه‌ كه‌ باپیری پێش 99 ساڵ به‌ خواستن وه‌ریگرتبوو

چۆڤان نەوزاد حەسەن
2025-03-25

ماری له‌ ماڵه‌ تازه‌كه‌یدا، دوای كردنه‌وه‌ی كارتۆن و سندوقه‌كان و جیاكردنه‌وه‌ی كه‌لوپه‌له‌كانی ناویان، له‌ یه‌كێك له‌ سندوقه‌كان، كتێبێك ده‌بینێت به‌شێوه‌ی خواستن له‌ كتێبخانه‌یه‌كه‌وه‌ وه‌رگیراوه‌ و ده‌بوایه‌ پێش 99 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر، كتێبه‌كه‌ بگه‌ڕێنرایه‌ته‌وه‌ بۆ كتێبخانه‌كه‌.

ماری كۆپه‌ر له‌ شارۆچكه‌ی بێركلی سه‌ر به‌ ویلایه‌تی نیوجێرسی ئه‌مریكا ده‌ژی، به‌ تۆڕی هه‌واڵی "سی ئێن ئین"ی راگه‌یاندووه‌: "من به‌ناو كتێبه‌كاندا ده‌گه‌ڕام و سه‌یری كتێبه‌كانم ده‌كرد و كتێبی (دروستكردنی یاری بۆ كوڕان و كچان) م به‌رچاوكه‌وت،‌ بیرمكرده‌وه‌ ئه‌مه‌ كتێبێكی باشه‌، له‌وانه‌یه‌ كوڕه‌كه‌م حه‌زی لێ بكات، چونكه‌ كوڕه‌كه‌م حه‌زی له‌ دروستكردنی كاری ده‌ستییه‌".

بەڵام سه‌روه‌ختێك ماری كۆپه‌ر كتێبه‌كه‌ ده‌كاته‌وه‌، ده‌بینێت "نیلی هۆل" نووسه‌ری كتێبه‌كه‌یه‌ و تێده‌گات ئه‌م كتێبه‌ له‌ مانگی ئاداری ساڵی 1926 له‌ كتێبخانه‌ی هه‌رێمی ئۆشن له‌ نیوجێرسی، به‌ خواستن وه‌رگیراوه‌. وه‌لێ ساڵی دواتر، واته‌ ساڵی 1927 باپیرهی،‌ چارلز تیلیۆن كه‌ كتێبه‌كه‌ی به‌ خواستن وه‌رگرتووه‌، كۆچی دوایی ده‌كات، به‌م جۆره‌ كه‌س ئاگاداری ئه‌وه‌ نه‌بووه‌، ئه‌م كتێبه‌ له‌ كتێبخانه‌ خواستراوه‌ و پێویسته‌ بگه‌ڕێنرێته‌وه‌.

More News

Most Popular

هەواڵ

موقتەتا سەدر هاتە دەنگ

Mic
2025-09-29

موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی سەرد، لەراگەیەندراوێكدا ڕایگەیاند،"ئەمە یەکەم ھەڵبژاردنە لەعێراق بەبێ بەشداری ڕەوتی شیعی نیشتیمانی(ڕەوتی سەدر) ئەمەش دڵەڕاوکێی زۆری لای ھاوڵاتیان دروستکردوە کە بەشداری ھەڵبژاردن دەکەن". دەشڵێت،" لەگەڵ دڵەڕاوکێی خەڵک چەندین سیناریۆ دروستکراوە کەگوایە ڕەوتی سەدر بەبەکارھێنای ھێز رێگە نادەن بگەنە سندوقەکانی ھەڵبژاردن، یاخود وتراوە، ڕەوتی سەدر فیتنە دروست دەکات بۆ ئەوەی کەشێکی ئارام بۆ ھەڵبژاردن نەخوڵقێت و بەلایەنگرییە ملیۆنیەکەی دێتە سەر شەقام و خۆپیشاندان دەکات، جەختیش دەكاتەوە،" ھەرچەندە ئێمەلەگۆڕەپانی سیاسی نەماون بەڵام ھەموو تیرەکانیان بۆ سەر ئێمەیە". سەدر لەڕاگەیەندراوەكەیدا بەبێ ناوهێنان پەیامێكی ئاگرین ئاڕاستە دەكات و دەڵێت،" ئەگەر گردبونەوەو ناڕەزایەتی و بەگژداچونەوەتان دەوێت ئێمە خۆمان خاوەنی ئەوەین و فەرموو خۆتان تاقی بکەنەوە و ئێمە لەھەڕەشەکانتان ناترسین".
دەشلێت،" ئەوەی لەگەڕانەوەی بەعس دەترسێت و خەڵکی پێدەترسێنێت ئەوە حزبێکی بێ کەڵکە".
ھەروەھا لەبارەی خزمەتگوزاری و پەرەوردەو وشکە ساڵی و تەندروستی و دۆسیەی ئەمنی پێی وایە، لەخراپترین ئاستتدان و نوسیویەتی،" ھۆزەکان لەلایەک و میلیشیاکان لەلایەک بونەتە بەڵاو خوێنی عێراقی دەرێژرێت".
لەكۆتایی ڕاگەیەندراوەكەشیدا دوپاتیدەكاتەوە،" ئێوە باسی ئەوە دەکەن کە عێراق و گەلەکەی لەگەڵتانە، کەچی گەلی عێراق بەھۆی بێ کاری و ھەژاری و نەخۆشی و گەندەڵییەوە دەناڵێنێت و رڕوی لەزیادبونیشە، كەئەو مەترسیە مەترسی ئاینی عەقیدەشە نەک تەنھا نیشتیمانی ئێوە کەی شیعە