ژیان

هۆمایۆن شەجەریان: سلێمانی وایلێكردم بیر لەوتنی گۆرانی كوردی بكەمەوە

Mic
2022-08-23

ھونەرمەندی بەناوبانگی ئێرانی ھۆمایون شەجەریان كوری هونەرمەندی ناوداری ئێران محەمەد رەزا شەجەریان، دوو بەرھەمی كوردی بڵاوكردەوە، لە پەڕە تایبەتەكانی خۆی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانیش باسی چۆنیەتی دروستكردنی ئەم دوو بەرھەمە دەكات، دەشڵێت بەهۆی سەردانێكی سلێمانی بیرۆكەی وتنی گۆرانی كوردی لادروست بووە.
ھۆمایون شەجەریان نووسیویەتی: لە ساڵی 2008 شانازی ئەوەم پێ بەخشرا كە لەژێر سێبەری باوكم و لەگەڵ گروپی مۆسیقای ئاوا بۆ كۆنسێرتێك سەردانی سلێمانی بكەم، لەو سەردانەدا میوانداری و مێھرەبانی بێ‌سنووری خەڵك و ھونەرمەندان لە سات بە ساتی سەفەرەكەمان، وەكوو گەرمای خۆرەتاو گیانی پێ بەخشین و جگە لە سوپاس و پێزانینێكی ئاسایی ھیچمان لەدەست نەدەھات.
هۆمایۆن شەجەریان دەڵێت: لەو سەردەمەوە دۆستایەتییەكی پڕاوپڕ لە مێھر و خۆشەویستی لە نێوانماندا دروست بوو كە تا ئێستاش لەگەڵ مندایە، بیرەوەرییەكانی ئەو سەفەرە ھەرگیز لام كاڵ نەبووەوەو بووە ھۆی ئەوەی ساڵی 2012 بۆ جاری دووەم سەردانی ئەو شارە بكەمەوە، لەو سەردانەدا بیرۆكەی وتنەوەی دوو بەرھەمی كوردی باسكرا كە بە ھەموو گیانەوە پێشوازیم لێكرد، لەو رووەوە كە لەگەڵ بڕێك لە وشەكانی ئەم زمانە جوان و دێرینەدا زۆر ئاشنا نەبووم و لە گۆڕینی وشەو ماناكان دەترسام پێم باش بوو وەكوو ئاوازی " رو سر بنە بە بالین"ی باوكم ئەم دوو ئاوازەش بە زمانی فارسی و مۆسیقای كوردییەوە بخوێنم، بەڵام دۆستانی ھونەرمەندم دەیانوت كە بە زمانی كوردی خوێندنی ئەم بەرھەمانە شەوقێكی زیاتری ھەیە بۆیان و منیش لە كۆتاییدا بڕیارم داو ھەوڵم دا بە فامكردنی مانای شێعرەكان بە زمانی كوردی بیخوێنم و ھیوادارم لای ئێوە سەربەرز بم، ئەم دوو بەرھەمە لە ناخی دڵمەوەو بە ھەموو گیانمەوە پێشكەش دەكەم بە ھەموو ھۆگرانی ئازیز، بە تایبەت ئازیزانی كوردزمانم لە ئێران و ھەموو جیھان.
لەكۆتایی نوسینەكەیدا هۆمایۆن شەجەریان دەڵێت: ھیوادارم ئاگاداربن بە ھۆی عەشقی بێ‌پایانم دەستم دایە ئەم جۆرە بەرھەمانە، عەشق بە مۆسیقا، عەشق بە ئێران، بە ھەموو شار و زمان و زاراوەكانییەوە. 

More News

Most Popular

هەواڵ

گیایەکی هەرزان و چەکێکی سروشتی دژی خانەکانی شێرپەنجە

Mic
2025-08-21



سەرەڕای ئەوەی لە زۆربەی بازاڕەکان بە نرخێکی هەرزان بەردەستە، بەڵام زۆربەیان گرنگی ڕەیحانە پشتگوێ دەخەن، گەڵای سەوزی بۆنخۆشە کە سوودی تەندروستی سەرسوڕهێنەری هەیە و دەتوانێت ژیانت بگۆڕێت.

ڕەیحانە رەنگە تامێکی تایبەت بە پیتزا یان پاستا نابەخشێت، بەڵام گەنجینەیەکی خۆراکە، کە دەتوانێت جەتەی مرۆڤ لە نەخۆشییە مەترسیدارەکان بپارێزێت، لەوانە شێرپەنجە و بەرزی پەستانی خوێن.

توێژینەوەکان دەریخستووە کە پێکهاتەی خۆراکی و ماددەی چالاکی تێدایە، کە دژی هەوکردن و بەکتریا دەجەنگێت و تەندروستی جەستەیی و دەروونی بەهێز دەکات.

جیلیان کۆلبێرتسۆن پسپۆڕی خۆراک لە کلینیکی کلیڤلاند ڕوونی دەکاتەوە، کە ڕەیحانە یوجینۆڵ تێدایە، ڕۆنێکی سروشتی کە یارمەتی شلکردنەوەی دەمارەکانی خوێن دەدات و یارمەتیدەرە بۆ دابەزاندنی پەستانی خوێن بە شێوەیەکی سروشتی.

سەرنجڕاکێشترین لایەن ڕۆڵی ڕەیحان لە بەرەنگاربوونەوەی شێرپەنجەیە، توێژینەوەیەک کە لە ساڵی 2016 لە گۆڤاری Molecules بڵاوکرایەوە دەریخست، کە زەیتی ڕەیحانە ڕێگری لە گەشەی خانەکانی شێرپەنجەی کۆلۆن دەکات.

دەرکەوتووە کە پێنج جۆری جیاوازی ڕەیحانە تایبەتمەندی دژە شێرپەنجەیان هەیە، چونکە ڕێگری لە گەشەی خانە شێرپەنجەییەکان دەکەن و لەناویان دەبەن، هەرچەندە توێژینەوەکان هێشتا لە قۆناغە سەرەتاییەکانیدایە، بەڵام ئەنجامەکان پێگەی ڕەیحانە وەک گیایەکی پارێزەری پێویست دووپات دەکەنەوە.

هەروەها ڕەیحانە سەرچاوەیەکی دەوڵەمەندە لە دژە ئۆکسیدەکان، کە ماددە سروشتییەکانن کە خانەکان دەپارێزن لە زیانەکانی ڕادیکاڵە ئازادەکان، کە دەبێتە هۆی نەخۆشییەکانی وەک هەوکردنی جومگەکان، نەخۆشییەکانی دڵ، ئاوی سپی چاو و تەنانەت شێرپەنجە.

شارەزایان دەڵێن خواردنی ڕێحان بە بەردەوامی لەوانەیە وەک قەڵغانێکی بەهێز بێت بۆ پاراستنی جەستە لە کاریگەرییەکانی سترێس، پیسبوونی ژینگە و بەرکەوتنی تیشکی خۆر.

لە کۆتاییدا، گەڵای ڕەیحان لەوانەیە وەک زیادەیەکی سادە دەربکەوێت بۆ قاپەکە، بەڵام لە ڕاستیدا چەکێکی سروشتییە و سوودی زۆری هەیە.