تەندروستی

10 سوودی گرنگی ڕێکردن بزانە

Mic
2025-08-19

ڕێکردن ژمارەیەکی زۆر سوودی تەندروستی هەیە بۆ هەموو تەمەنەکان، کە ئەمانەی خوارەوە گرنگترین سوودەکانین:

1. سووتاندنی وزە: یارمەتیت دەدات لە سووتاندنی وزە و بەدەستهێنانی کێشێکی تەندروست.

2. بەهێزکردنی دڵ: لانی کەم 30 خولەک ڕێکردن ڕۆژانە، پێنج ڕۆژ لە هەفتەیەکدا، ئەگەری تووشبوونت بە تەسک بوونەوەی خوێنەرەکانی دڵ بە ڕێژەی لەسەدا 19 کەم دەکاتەوە.

3. دابەزاندنی شەکری خوێن: بە تایبەت بۆ ئەوانەی کە شەکرەیان هەیە، ڕێکردن بۆ ماوەیەکی کورت لە دوای نان خواردن یارمەتی دابەزاندنی شەکری خوێن دەدات.

4. نەهێشتنی ئازاری جومگەکان: یارمەتی پاراستنی جومگەکان دەدات، بەتایبەت جومگەکانی ئەژنۆ و سمت، ئەمەش لە ڕێگەی چەورکردن و بەهێزکردنی ئەو ماسولکانەی کە پاڵپشتی جومگەکان دەکەن.

5. بەهێزکردنی بەرگری جەستە: ئەگەری تووشبوونت بە هەڵامەت و ئەنفلۆنزا کەم دەکاتەوە.

6. زیادکردنی توانا و تاقەت: ئەگەر هەستت بە ماندوویی کرد، ڕێکردن بۆ ماوەیەک دەکرێت زۆر زیاتر لە خواردنەوەی کوپێک قاوە توانات پێ ببەخشێتەوە. هەروەها دەبێتە هۆی زیاد بوونی ڕێژەی ئۆکسجین بۆ تەواوی جەستە، و بەرزبوونەی هۆرمۆنی کۆرتیزۆڵ و ئیپینفرین و نۆرئیپنفرین کە یارمەتی زیاکردنی توانا و تاقەت دەدەن.

7. ئارام کردنەوەی دەروون: تەندرووستی عەقڵ و هۆش دەپارێزێت و یارمەنی کەمکردنەوەی قەلەقی و خەمۆکی دەدات.

8. درێژکردنی تەمەن: بەتایبەت بە هەنگاوی خێرا، ئەگەری مردن بە نەخۆشییەکانی وەک شێرپەنجە و دڵ بە ڕێژەی لەسەدا 24 کەم دەکاتەوە.

9. بەهێزکردنی ماسولکەی قاچەکان: یارمەتی بەهێزبوونی ماسولکەی قاچەکان دەدات، بەتایبەت ڕێکردن لە شوێنە لێژەکان وەک گرد، هێزێکی زیاتر بە ماسولکەی قاچەکان دەبەخشێت.

10. زیادکردنی توانای بیرکردنەوە: توێژەران بۆیان دەرکەوتووە کە ڕێکردن توانای بیرکردنەوە و بیرۆکە زیاد دەکات.

More News

Most Popular

هەواڵ

دادگای هەولێر زیاتر لەوەی لە دەستوری عێراقدا دیاریکراوە شێروان شێروانی سزادا

Mic
2025-08-19

چاوڕوان دەکرا ئەمڕۆ دادگای هەولێر بڕیار بدات شێروان شێروانی لە مانگی داهاتوو ئازادبکرێت، بەڵام لەبری ئازادکردنی چوار ساڵ و پێنج مانگی دیکە سزای زیندانی بەسەردا سەپێنرا.

رێڤینگ یاسین، پەرێزەری شێروان شێروانی بە دیجیتاڵ میدیای MIC راگەیاند، شێروان شێروانی لە دادگای هەولێر بە سزایەکی تر کە ماوەکەی چوار ساڵ و پێنج مانگە زیندانییکردن، سزا درا.

ئەو پارێزەرە ئاماژەی بەوەشکرد، شێروان شێروانی بە پێی ماددەی 229 سزادراوە، ماددەکە تایبەتە بە هەڕەشە لە فەرمانبەری حکومی، لەکاتێکدا تەنانەت ئەگەر کەسێک هێرشیش بکاتە سەر فەرمانبەرێک و لێیبدات ئەو سزایە نادرێت.

بەپێی ماددەی 229 کەسی سزادراو نابێت ماوەی سزای زیندانیکردنی لە دوو ساڵ زیاتر بێت، تەنانەت ئەگەر ئەوکەسەی هەڕەشەی لێکردوە دادوەریشبێت نابێت سزاکەی لە سێ ساڵ زیاتربێت.

لەکاتێکدا، بڕیاربوو ئەمڕۆ چارەنووسی شێروان شێروانی بە ئازادکردن دیاریبکرێت و ئەگەر گرفت بۆ دۆسیەکەی دروستنەکرێت، دەبوو لە نۆی ئەیلول ئازادبکرێت.

پێشتر ئازادبوونی مەرجدار شێروان شێروانی نەیگرتووەتەوە و دوو سکاڵای یەکلایی بووەتەوە و تەنیا ئەم دۆسیەیەی ئەمڕۆ کە هەڕەشەکردنە لە ئەفسەرێکی زێرەڤانی مابوو.

شێروان شێروانى لە حەوتى تشرینى یەکەمى ساڵى 2020 لەگەڵ ژمارەیەک رۆژنامەوان و چالاکوانێکى بادینان دەستگیرکرا، پاش چەند مانگێک لە دەستگیرکردنیان، دادگای تاوانی هەولێر رۆژى 16ـى شوباتى 2021 بەتۆمەتی "تێکدانی ئاسایشی نیشتمانی"، هەریەک لە شێروان شێروانی، ئەیاز کەرەم، گوهدار محەمەدئەمین، هاریوان عیسا و شڤان سەعیدی بەشەش ساڵ زیندانى بۆ   هەریەکەیان سزادا.

له‌ شوباتی 2022 بەفەرمانی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمى کوردستان، %60ـی سزاکەیان لابرا، جگە لەشێروان شێروانی کە %50 سزاکەى کەمکرایەوە.

بەگوێرەی بڕیارەکەی سەرۆکی هەرێمى کوردستان، پێویستبوو لە ئەیلولی 2023 شێروان شێروانی ئازادبکرایە، بەڵام بەر لەو وادەیە لە 20ـی تەمموزی 2023، شێروانی بەمادەی 298 و 295 لەیاسای سزادانی عێراقى، بە چوار ساڵ بەندکردن سزادرایەوە، دواتر بە فەرمانەکەی سەرۆکی هەرێمى کوردستان، چوار ساڵەکە کرایەوە بەدوو ساڵ و کۆتا وادە بۆ ئازادبوونى مانگى ئەیلولى ئەمساڵ بوو.‌