گرێی چەوری مەمک چییە ؟
گرێی چەوری مەمک (Fibroadenoma) بریتییە لە گرێیەکی ڕەقی مەمک و یەکێکن
لە باوترین گرێ پاکەکانی مەمک کە بە زۆری لە ئافرەتانی تەمەن نێوان ١٥ بۆ ٣٥ ساڵیدا
دەردەکەوێت, بەڵام دەبێت ئەوەش بزانین گرێیەکی شێرپەنجەیی نییە. دەکرێت گرێیەکی جێگیر
و نەرم و لاستیکی یان ڕەق بێت کە شێوەیەکی ڕێکی هەیە. عادەتەن ئەم گرێی چەوریانە
ئازاریان نییە. لەوانەیە وەک هەڵماتێک لە ژێر پێستی مەمکتدا هەستی پێ بکەیت کە بە
ئاسانی دەجووڵێت لە کاتی پشکینیندا.
چارەسەری ئەم گرێیانە چاودێری کردنی گرێیەکەیە
بۆ ئەوەی بزانی کە قەبارەیان گەورە دەبێت یاخود نە، یان زەرع دەکرێت بۆ ئەوەی
سروشتی گرێیەکە بزانین، یان بە نەشتەرگەری لادەبرێت.
نیشانەکانی گرێی چەوری مەمک:
ئەم گرێ چەورییانە گرێیەکی بەرجەستەن کە عادەتەن
ئەمان نیشانەکانیەتی:
1-گرێییەکی خڕە وە بە ئاشکرا دەبینرێت، دەوروبەرەکەی
نەرمە
2-بە ئاسانی دەجووڵێت
3-هەندێک جار گرێیەکی تووندە یان لاستییکییە
4-بێ ئازارن
5-دەکرێت ئافرەتان لە مەمکێکیاندا یان لە
هەردوو مەمکیاندا گرێیەکی چەوری یان زیاتریان هەبێت.
چ کاتێک سەردانی دکتۆر بکەیت بۆ ئەم حاڵەتانە؟
1-ئەگەر هەستت بە گرێیەکی نوێ کرد لە مەمکتدا
2-هەر گۆڕانکارییەکی دیکە کە لە مەمکتدا
هەستت پێ کرد
3-گرێیەک کە پێشتر پشکنینت بۆ کردووە وە
ئێستا گەورە بووە یان گۆڕاوە بە شتێکی دیکە یان وا دەردەکەوێت کە شتێک بێت جیاواز
بێت لە گرێ چەورییەکانی ژێر پێستی مەمک.
هۆشداریی هەڵکشانی
ئاماریی بازرگانیکردن و بەکارهێنانی ماددە هۆشبەرەکان دەدرێت و ڕێکخراوێک دەڵێت:
بەراورد بە 2014 بەکارهێنان و بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکان 20 هێندە زیادیکردووە.
ماددە هۆشبەرەکان
هەڕەشە لە داهاتووی گەنجانی هەرێمی کوردستان دەکەن، ئاماری بەکارهێنان و بازرگانی
پێوەکردنی بەشێوەیەکی مەترسیدار ڕوو لە هەڵکشانە.
ئامارەکان ئاماژەن بۆ دۆخێکی نەخوازراو و مەترسیدار دەکەن؛ بەگوێرەی تۆڕی هەماهەنگی ڕێکخراوەکان لە
سەرەتای ئەمساڵ تائێستا دوو هەزار و 900 بازرگان و بەکارهێنەری ماددەی هۆشبەر لە هەرێمی
کوردستان دەستگیرکراون.
بەراورد بە 2014 لە هەشت مانگی ئەمساڵ، بەکارهێنەر و بازرگانی
ماددەی هۆشبەر 20 هێندە زیادیکردووە،
لەکاتێکدا لە 2014 تەنها 142 کەس بە تۆمەتی بەکارهێنان و بازرگانی بە ماددە
هۆشبەرەکان دەستگیرکراون.
تۆڕی هەماهەنگی ڕێکخراوەکان هۆشداریی دەدات و دەڵێت، ئەگەر ڕێگری لە بڵابوونەوەی ماددەی
هۆشبەر نەکرێت و دۆخەکە بەم شێوەیە ئێستا بێت لە پێنج ساڵی داهاتوودا، لەهەر خێزانی چوار بۆ پێنج کەسی، کەسێکیان دەبنە
ئاڵودەی ماددەی هۆشبەر
لە ساڵی 2024، پێنج هەزار
و 400 کەس لە بازرگان و بەکارهێنەری ماددەی هۆشبەر لە هەرێمی کوردستان
دەستگیرکراون.
ساڵانی ڕابردوو دەزگا
پەیوەندیدارەکان و ڕێکخراوەکان ئاماژەیان بەوە دەکرد هێشتا ماددە هۆشبەرەکان
هەڕەشە نین و هەرێمی کوردستان وەک ترانزێت بەکاردەهێنرێت بۆ گواستنەوەی ماددە
هۆشبەرەکان.