تەندروستی

9 ڕێگا بۆ خۆ دوور خستنەوە لە نەخۆشی شەکرە

Mic
2025-08-11

نۆ ڕێگە بۆ خۆ دوور خستنەوە لە نەخۆشی شەکرە:

1- هەتا دەتوانێت واز لە بەکارهێنانی شەکر بهێنە لە خواردن و خواردنەوەکانتدا.

2- وەرزشکردن بە شێوازێکی بەرنامە بۆ داڕێژراو.

3- ئاو بکە بە خواردنەوەی سەرەکی ڕۆژانەت، بە شێوەیەک مەهێڵە هەست بە تینووێتی بکەیت.

4- هەوڵ بدە کێشت دابەزێنە ئەگەر کێشەی قەڵەوی و کێشی زیادەت هەیە.

5- بۆ هەمیشە واز لە جگەرە و نێرگەلە و جگەرەی ئەلیکترۆنی بهێنە.

6- هەوڵ بدە ڕێژەی کاربۆهیدرات لە بەرنامە خۆراکییەکانتدا کەم بکەرەوە.

7- دوورکەوتنەوە لە زۆر دانیشتن، هەوڵ بدە ئەو کارانە زۆر ئەنجام مەدە کە بە دانیشتنەوەیە.

8- ئەو خۆراکانە زۆر بخۆ کە ڕێژەیەکی زۆر ڕیشاڵی تێدایە.

9- کەمکردنەوەی خواردەمەنییە ئامادەکراوەکان.

More News

Most Popular

هەواڵ

موقتەتا سەدر هاتە دەنگ

Mic
2025-09-29

موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی سەرد، لەراگەیەندراوێكدا ڕایگەیاند،"ئەمە یەکەم ھەڵبژاردنە لەعێراق بەبێ بەشداری ڕەوتی شیعی نیشتیمانی(ڕەوتی سەدر) ئەمەش دڵەڕاوکێی زۆری لای ھاوڵاتیان دروستکردوە کە بەشداری ھەڵبژاردن دەکەن". دەشڵێت،" لەگەڵ دڵەڕاوکێی خەڵک چەندین سیناریۆ دروستکراوە کەگوایە ڕەوتی سەدر بەبەکارھێنای ھێز رێگە نادەن بگەنە سندوقەکانی ھەڵبژاردن، یاخود وتراوە، ڕەوتی سەدر فیتنە دروست دەکات بۆ ئەوەی کەشێکی ئارام بۆ ھەڵبژاردن نەخوڵقێت و بەلایەنگرییە ملیۆنیەکەی دێتە سەر شەقام و خۆپیشاندان دەکات، جەختیش دەكاتەوە،" ھەرچەندە ئێمەلەگۆڕەپانی سیاسی نەماون بەڵام ھەموو تیرەکانیان بۆ سەر ئێمەیە". سەدر لەڕاگەیەندراوەكەیدا بەبێ ناوهێنان پەیامێكی ئاگرین ئاڕاستە دەكات و دەڵێت،" ئەگەر گردبونەوەو ناڕەزایەتی و بەگژداچونەوەتان دەوێت ئێمە خۆمان خاوەنی ئەوەین و فەرموو خۆتان تاقی بکەنەوە و ئێمە لەھەڕەشەکانتان ناترسین".
دەشلێت،" ئەوەی لەگەڕانەوەی بەعس دەترسێت و خەڵکی پێدەترسێنێت ئەوە حزبێکی بێ کەڵکە".
ھەروەھا لەبارەی خزمەتگوزاری و پەرەوردەو وشکە ساڵی و تەندروستی و دۆسیەی ئەمنی پێی وایە، لەخراپترین ئاستتدان و نوسیویەتی،" ھۆزەکان لەلایەک و میلیشیاکان لەلایەک بونەتە بەڵاو خوێنی عێراقی دەرێژرێت".
لەكۆتایی ڕاگەیەندراوەكەشیدا دوپاتیدەكاتەوە،" ئێوە باسی ئەوە دەکەن کە عێراق و گەلەکەی لەگەڵتانە، کەچی گەلی عێراق بەھۆی بێ کاری و ھەژاری و نەخۆشی و گەندەڵییەوە دەناڵێنێت و رڕوی لەزیادبونیشە، كەئەو مەترسیە مەترسی ئاینی عەقیدەشە نەک تەنھا نیشتیمانی ئێوە کەی شیعە