گرێکوێرەی چارەسەری کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا ئاڵۆزتر دەبێت و سەرچاوەیەک ئاشکرای دەکات بەغدا رادەستکردنی کەسایەتییە داواکراوەکان و ژمارەیەک سەرکردەی بەعسی دەکاتە مەرجی چارەسەری کێشەی مووچە.
پێگەی شەفەق نیوز، لە
زاری سەرچاوەیەک ئاشکرای دەکات، ناکۆکییەكانی نێوان بەغدا و هەولێر لەبارەی ڕادەستکردنی
ئەو بڕە نەوتەی کە رێککەوتنی لەسەر کراوە بە کۆمپانیای سۆمۆ تائێستا بەردەوامە و
چارەسەر نەکراوە.
ئەم زانیاریانە لە
کاتێکدایە، لە کۆتایی هەفتەی ڕابردو وەزیری نەوتی عێراق ڕایگەیاند: ئامادەن بڕی
نەوتی بەردەست لە هەرێمی کوردستان وەربگرن و ئەو کێشەیە چارەسەر کراوە و لەم دوو
ڕۆژەدا هەرێمی کوردستان نەوت ڕادەستی سۆمۆ دەکات.
سەرچاوەکەی شەفەق
ئەوەشی ئاشکرا کردوە، لەوانەیە ڕادەستکردنی کەسایەتییە داواکراوەکان کە ئێستا لە
هەولێرن، لە ناویاندا بەشێک لە سەرکردەی بەعسییەکان، ببێتە مەرجێکی نوێ بۆ ڕێککەوتن
لە نێوان هەولێر و بەغدا.
بەپێی زانیارییەکان تائێستا ئەو لیژنە حکومییانەی بەغدا ناردونی بۆ هەرێم، نەگەیشتونەتە ئەو ئەنجامەی
کە حکومەتی عێراق چاوەڕوانی دەکات.
بەوپێیەش دۆسیەی موچە و پرسەکانی دیکە پێویستی
بە کۆبونەوە و گفتوگۆی نوێ دەبێت لەنێوان حکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێمی
کوردستان.
بەردەوامی ناكۆكییەكانی
هەرێم و بەغداد لەكاتێكدایە، چاوەکان لەسەر کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیرانی
عێراقە بۆ ئەوەی بڕیار لە بارەی مووچەی هەرێمی کوردستان بدات.
ڕێککەوتنی هەولێر و بەغدا
کێشەی نوێی بۆ دروستبووە و چوار خاڵی ناکۆک لەنێوان هەردوو حکومەت ناردنی مووچەی دواخستووە، فەرمانبەران و مووچەخۆرانیش رۆژەکان دەبژێرن بۆ وەرگرتنی مووچە.
لە ناوەڕاستی مانگی
ڕابردوو هەولێر و بەغدا لێکتێگەیشتنێکی گشتگیریان واژۆکرد، ئێستا میکانیزمی
جێبەجێکردنی ڕێککەوتنە بووەتە کێشە و مووچەی ڕاگرتووە.
بەپێی زانیارییەکانی دیجیتاڵ میدیای MIC یەکێک لە خاڵە ناکۆکەکان
میکانیکی ناونانی هەناردەکردنی نەوتە، بەغدا ناوی ڕادەستکردنی لێناوە و هەرێم
ڕازینییە و دەڵێت، هەناردەکردنە نەک ڕادەستکردن.
ناکۆکییەکی دیکە ئەوەیە
بەغدا داوای داهاتی پاڵاوتنی بڕی نەوتی ناوخۆ واتە 50 هەزار
بەرمیلەکە دەکات و هەولێر ڕازی نییە، هەروەها عێراق داوای هەموو داهاتی ناوخۆ
دەکات و هەرێم دەڵێ نەخێر نیوەی داهاتە فیدراڵییەکانتان دەدەینێ.
یەکێکی دیکە لەو کێشانەی
بەلای هەرێمی کوردستانەوە ئەساسییە کاتی خەرجکردنی مووچەیە، هەولێر دەڵێت لە کاتی
خۆی مووچە بنێرن بەغدا ڕەتی دەکات و دەڵێت، تا نەوت و داهاتی ناوخۆ ڕادەست نەکەن
مووچە نییە.
ئەم چوار خاڵە بوونەتە
هۆی راگرتنی مووچە و نەناردنی لەلایەن حکومەتی عێراقەوە، مووچە خۆران و
فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان-یش لە چاوەڕوانیدا ڕۆژەکان دەژمێرن، تا ئەم خاڵە ناکۆکانەش چەرەسەر نەکرێت ناردنی مووچە ئەستەم دەبێت.
ئەوە لە کاتێکدایە،
نزیکدەبینەوە لە ناوەراستی مانگی ئاب، هێشتا فەرمانبەران و مووچە خۆرانی هەرێمی
کوردستان مووچەی مانگەکانی حوزەیران و تەمموزیان وەرنەگرتووە و دیاریشنییە کەی
وەری دەگرن.
بەپێی دوایین ڕێککەونی نێوان هەولێر و بەغدا، لەبەرامبەر ناردنی مووچە لە عێراقەوە دەبێت هەرێمی کوردستان، ڕۆژانە 230 هەزار بەرمیل نەوت بە عێراق بدات و مانگانەش لە داهاتی ناوخۆ 120 ملیار دینار بخاتە سەر هەژماریی وەزارەتی دارایی عێراق.