ڕێککەوتنی هەولێر و بەغدا
کێشەی نوێی بۆ دروستبووە و چوار خاڵی ناکۆک لەنێوان هەردوو حکومەت ناردنی مووچەی دواخستووە، فەرمانبەران و مووچەخۆرانیش رۆژەکان دەبژێرن بۆ وەرگرتنی مووچە.
لە ناوەڕاستی مانگی
ڕابردوو هەولێر و بەغدا لێکتێگەیشتنێکی گشتگیریان واژۆکرد، ئێستا میکانیزمی
جێبەجێکردنی ڕێککەوتنە بووەتە کێشە و مووچەی ڕاگرتووە.
بەپێی زانیارییەکانی دیجیتاڵ میدیای MIC یەکێک لە خاڵە ناکۆکەکان
میکانیکی ناونانی هەناردەکردنی نەوتە، بەغدا ناوی ڕادەستکردنی لێناوە و هەرێم
ڕازینییە و دەڵێت، هەناردەکردنە نەک ڕادەستکردن.
ناکۆکییەکی دیکە ئەوەیە
بەغدا داوای داهاتی پاڵاوتنی بڕی نەوتی ناوخۆ واتە 50 هەزار
بەرمیلەکە دەکات و هەولێر ڕازی نییە، هەروەها عێراق داوای هەموو داهاتی ناوخۆ
دەکات و هەرێم دەڵێ نەخێر نیوەی داهاتە فیدراڵییەکانتان دەدەینێ.
یەکێکی دیکە لەو کێشانەی
بەلای هەرێمی کوردستانەوە ئەساسییە کاتی خەرجکردنی مووچەیە، هەولێر دەڵێت لە کاتی
خۆی مووچە بنێرن بەغدا ڕەتی دەکات و دەڵێت، تا نەوت و داهاتی ناوخۆ ڕادەست نەکەن
مووچە نییە.
ئەم چوار خاڵە بوونەتە
هۆی راگرتنی مووچە و نەناردنی لەلایەن حکومەتی عێراقەوە، مووچە خۆران و
فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان-یش لە چاوەڕوانیدا ڕۆژەکان دەژمێرن، تا ئەم خاڵە ناکۆکانەش چەرەسەر نەکرێت ناردنی مووچە ئەستەم دەبێت.
ئەوە لە کاتێکدایە،
نزیکدەبینەوە لە ناوەراستی مانگی ئاب، هێشتا فەرمانبەران و مووچە خۆرانی هەرێمی
کوردستان مووچەی مانگەکانی حوزەیران و تەمموزیان وەرنەگرتووە و دیاریشنییە کەی
وەری دەگرن.
بەپێی دوایین ڕێککەونی نێوان هەولێر و بەغدا، لەبەرامبەر ناردنی مووچە لە عێراقەوە دەبێت هەرێمی کوردستان، ڕۆژانە 230 هەزار بەرمیل نەوت بە عێراق بدات و مانگانەش لە داهاتی ناوخۆ 120 ملیار دینار بخاتە سەر هەژماریی وەزارەتی دارایی عێراق.
نۆ ڕێگە بۆ خۆ دوور خستنەوە لە نەخۆشی شەکرە:
1- هەتا دەتوانێت واز لە
بەکارهێنانی شەکر بهێنە لە خواردن و خواردنەوەکانتدا.
2- وەرزشکردن بە شێوازێکی
بەرنامە بۆ داڕێژراو.
3- ئاو بکە بە خواردنەوەی
سەرەکی ڕۆژانەت، بە شێوەیەک مەهێڵە هەست بە تینووێتی بکەیت.
4- هەوڵ بدە کێشت دابەزێنە
ئەگەر کێشەی قەڵەوی و کێشی زیادەت هەیە.
5- بۆ هەمیشە واز لە جگەرە
و نێرگەلە و جگەرەی ئەلیکترۆنی بهێنە.
6- هەوڵ بدە ڕێژەی کاربۆهیدرات
لە بەرنامە خۆراکییەکانتدا کەم بکەرەوە.
7- دوورکەوتنەوە لە زۆر
دانیشتن، هەوڵ بدە ئەو کارانە زۆر ئەنجام مەدە کە بە دانیشتنەوەیە.
8- ئەو خۆراکانە زۆر بخۆ
کە ڕێژەیەکی زۆر ڕیشاڵی تێدایە.
9- کەمکردنەوەی خواردەمەنییە
ئامادەکراوەکان.