دوای تێکشکانی هێلیکۆپتەرەکەیان لەکاتی گەڕانەوەیان لە ئازەربایجانەوە بۆ ئێران، ئیبراهیم رەئیسی، سەرۆککۆماری ئێران و یاوەرەکانی کە وەزیری دەرەوەی وڵاتەکەی لەنێواندایە، گیانیان لەدەستدا.
کێی دیکە لەنێو هێلیکۆپتەرەکەی ئیبراهیم رەئیسی، سەرۆککۆماری ئێراندا بوو؟
حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان، وەزیری دەرەوەی ئێران
ئایەتوڵڵا ئەلهاشم، ئیمام جومعەی تەورێز
مالیک رەحمەتی، پارێزگاری تەورێز
سەرۆکی پاسەوانەکان و پاسەوانێکی سەرۆککۆمار
فڕۆکەوانەکە و دوو یاریدەدەری
کێ جێگرەوەی دەبێت؟
بهگوێرهى مادەی 131ی دەستوری کۆماری ئیسلامیی ئێران، لەئەگەری مەرگی سەرۆک کۆمار یان دورخستنەوەی، نەخۆشکەوتنیو بۆ ماوەی دوو مانگ زیاتر کارەکەی دوربێت، یاریدەدەری یەکەمی سەرکۆمار کاروباری وڵات بەڕێوەدەبات.
باس لهوهشكراوه، ههموو ئهم ڕێكارانه بەمەرجێک دهبێت، لەماوەی لایەنی زۆر 50 ڕۆژدا هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی کۆمار ئەنجامبدرێتو سەرۆکی نوێ هەڵبژێردرێتەوە.
ئهوهش ڕونكراوهتهوه، ئهگەر یاریدەدەری یەکەمیش كۆچى دوایى كرد، ئەوا ڕێبەری شۆڕش خۆی کەسێک دادەنێت تا هەڵبژاردنی سەرۆکی نوێ.
بهگوێرهى دهستورى كۆمارى ئیسلامى ئێران، سەرکۆماری ئهو وڵاته، لەهەرەمی دەسەڵاتی جێبەجێکردندا پلەی دوەمەو ڕێبەر دەسەڵاتی یەکەمو ڕەهای هەیە، سەرکۆمار چوارساڵ جارێک هەڵدەبژێردرێت.
رێککەوتنی وەزارەتی
سامانە سروشتییەکان و وەزارەتی نەوتی عێراق لەسەر میکانیزمی هەناردەکردنەوەی نەوتی
هەرێمی کوردستان، بەربەستی گەورەی بەردەم ناردنی مووچەی هەرێم لەلایەن بەغداوە لادەبات،
بەغدا بیانوی بۆ نەناردنی مووچە بەدەستەوە نامێنێت.
ئەمڕۆ، وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێمی کوردستان، لە
ڕاگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، لەسەر میکانیزمی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم، لەگەڵ
وەزارەتی نەوتی حکوومەتی عێراق ڕێککەوتین، ڕێککەوتنەکەش لە لایەن 23 کەسایەتی شاندی
هەردوولا واژۆ کراوە، کە 17ـیان ئەندامی شاندی وەزارەتی نەوتی عێراق بوون.
وەک لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، کۆبوونەوەکان لە 17ـی
مانگی ڕابردووەوە دەستیان پێکرد و لەم ماوەیە سەردانی تەواوی کێڵگەکانی نەوتی هەرێم
کراوە و دوای هەڵسەنگاندنی کێشەکانی هونەری گفتوگۆیەکی زۆر، لە 11ـی ئەم مانگە ڕێککەوتن
لەسەر میکانیزمی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم کراوە، کە بە گوێرەی بەرهەمی ڕۆژانەی
کێڵگە نەوتییەکان دەبێت.
وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێمی کوردستان ئاماژەی
بەوەکردووە، 50 هەزار بەرمیل نەوت بۆ پێویستی ناوخۆی هەرێم گلدەدرێتەوە، بەرهەمەکەی
دیکە بۆ هەناردەکردن ڕادەستی کۆمپانیای سۆمۆ دەکرێت.
لەبارەی وادەی هەناردکردنی نەوتی هەرێمەوە لە راگەیەندراوەکەدا
هاتووە، بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان، ماوەتەوە حکومەتی
فیدراڵ لەگەڵ حکومەتی تورکیا قسە بکات و پرۆسەکە جێبەجێ بکرێت.
لە ئاداری ساڵی 2023ـەوە، هەناردەی نەوتی هەرێمی
کوردستان بەهۆی سکاڵایەکی عێراق لە دژی تورکیا تۆمارکرا، لە ڕێگەی بەندەری جەیهانی
تورکیا ڕاگیرا.
لەماوەکانی رابردوودا، بەرپرسانی حکومەتی هەرێمی
کوردستان ئاماژەیان بەوەدەکرد، کە راگرتنی نەوتی هەرێم، بە بەهای زیاتر لە 50 ملیار
دۆلار زیانی بە ئابوریی عێراق و هەرێمی کوردستان گەیاندووە.
لە دوو مانگی رابردوودا، نەناردنی مووچەی هەرێم لەلایەن
بەغداوە، کێشەکانی هەرێمی قوڵترکردەوە، بەغد سوربوو لەسەر ئەوەی کە چیتر مووچە
نانێرێت تا ئەوکاتەی نەتی هەرێم هەناردەدەکرێت، لەئێستادا مووچەخۆرانی هەرێم
مووچەی مانگی 6 و 7 وەرنەگرتووە.
ناردنی مووچەی هەرێم بەسترابووەوە بە هەناردەکردنەوەی
نەوتی هەرێمەوە، ئێستا هەرێم لەگەڵ بەغدا لەسەر ئەو پرسە رێککەوتووە، بۆیە چاوەڕێ
دەکرێت، حکومەتی عێراق پابەندی خۆی بە ناردنی مووچە دەرببڕێت.