هەواڵ

شەڕ دەستپێدەکاتەوە؟… ئێران و ئیسرائیل ئامادەکاری بۆ هێرشکردن دەکەن

Mic
2025-08-13

ئامادەکارییەکانی ئێران بۆ هێرشی پێشوەختە لە دژی ئیسرائیل بەردەوامە و ئەگەری هێرشی پێشوەختەی ئیسرائیلیش بۆ سەر ئێران ڕەتناکرێتەوە.

تا دێت گرژ و ئاڵۆزییەکانی نێوان تاران و تەلئەڤیڤ زیاتر دەبن، ئەوەیش وایکردوووە دوو وڵاتەکە ئامادەباشی بەرز لەناو هێزە سەربازی و ئاسمانییەکانی خۆیاندا ڕابگەیەنین.

ئامادەباشی ئیسرائیل بریتی بوو لە فراوانکردنی بەرچاوی جێگیرکردنی سیستەمی بەرگری ئاسمانی لەناویاندا گومەزی ئاسنین و تیژڕۆ، بە ئامانجی پاراستنی شارە گەورەکان، وەک تەلئەڤیڤ لە هێرشە مووشەکییەکانی ئێران یان حزبوڵڵا.

پێگەی ئێرەم نیوز لە زاری چەند سەرچاوەیەکی رۆژئاواییەوە بڵاویکردەوە، زانیارییە هەواڵگرییەکان جموجۆڵە سەربازییەکانی ئێرانیان ئاشکرا کردووە، لەوانە کۆکردنەوەی مووشەکی بالیستیک و بەهێزکردنی سیستمی بەرگری.

رۆژاواییەکان جوڵەکانی ئێران بە ئاماژەیەی ئامادەکاری بۆ هێرشی پێشوەختە بە ئامانجی تێکدانی توانا بەرگرییەکانی ئیسرائیل پێش هەر هێرشێکی چاوەڕوانکراو لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیلەوە.

هاوشێوەی ئێران، جوڵەی و ئامادەکاری سەربازی ئیسرائیلیش پشتراستکراونەتەوە، جوڵەکان وەک ئاماژەی ئامادەکاری بۆ هێرشکردنە سەر ئێران و هەندێک شوێنی سەربازی لە لوبنان و یەمەن خوێندراوەتەوە.

هاوکاتی جوڵەکانی ئێران و ئیسرائیل بۆ هێرشکردنە سەر یەکتر، چەند پێگەیەکی رۆژنامەوانی جیهانی جوڵەی هەواڵگیری ئەمریکایان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست پشتراستکردوەتەوە.

بەپێی ئەو پێگانە کە پشتیان بە پێگە ئەلکترۆنییەکانی بواری هاتووچۆی ئاسمانی بەستووە، لە ئێران، کەنداوی عەرەبی و دەریای عوماندا جوڵەی فڕۆکەی هەواڵگیری ئەمریکا بینراوە.

دوای هێرشکردنە سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی فۆردۆ، نەتەنز و ئەسفەهان لە 22ـی حوزەیرانی ئەمساڵدا، ئەو جوڵانەی ئەمریکا بە یەکەم جوڵەی ئەو وڵاتە دادەنێرن لەو ناوچانەدا.
جوڵە ئاسمانی و هەواڵگیرییەکانی ئەمریکا بەسەر ناوچەکانی دەوروبەری ئێراندا ، ئاماژەیەکی ڕوونە کە واشنتۆن ئۆپەراسیۆنی کۆکردنەوەی هەواڵگری ئەنجام دەدات وەک ئامادەکارییەک بۆ خولی دووەمی هێرش بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکان یان سەکۆکانی بەرگری ئاسمانی ئێران.

More News

Most Popular

هەواڵ

مەزڵوم عەبدی ئەو فەرماندە کوردە ئاشکرا دەکات کە ئەبوبەکرد بەغدادی لەناوبرد

Mic
2025-08-14



مەزڵوم عەبدی فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات – هەسەدە بۆ یەکەمجار زانیاری لەسەر چۆنێتی ئاشکراکردنی شوێنی ئەبوبەکر بەغدادی و کوشتنی ئاشکرا دەکات.

فەرماندەی گشتی هەسەدە لە چاوپێکەوتنێکدا کە ئەمڕۆ بڵاوکرایەوە دەڵێت: شەهید نورەدین سۆفی رۆڵێکی یەکلاکەرەوەی هەبوو لە ئۆپەراسیۆنی سەر ئەبوبەکر بەغدادی ئەمیری داعش.

عەبدی ئاماژە بەوەدەکات، کە ئەو فەرماندە کوردە، بە وردی چاودێری راپۆرتە هەواڵگرییەکانی کرد و پێداگری لەسەر بڕیاردان لەسەر ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنەکە کرد.

ئیبراھیم عەواد ئیبراھیم عەلی سامەڕایی ناسراو بە ئەبوبەکر بەغدادی، یەکەم خەلیفەی داعشبوو، لە ساڵی 2014 بەشێک لە خاکی عێراق سوریای داگیرکرد، لە 26ـی تشرینی یەکەمی 2019 لە ئیدلیب، لە ئۆپراسیۆنێکدا و لە هێرشێکی ئاسمانیدا کوژرا و کۆتایی بە خەلافەتەکەی هێنرا.

ئەو فەرماندە کوردەی شوێنی ئاشکراکرد و سوربوو لەسەر کوشتنی، نورەدین سۆفی، فەرماندەی باڵا و دامەزرێنەری یەکینەکانی پاراستنی گەل بوو لە رۆژئاوای کورستان.

نورەدین سۆفی ساڵی 2021 بووە ئامانجی هێرشێکی ئاسمانی سوپای تورکیا بۆ سەر چیای گارا و شەهیدبوو، رۆژی 12ـى ئاب لە مەراسیمێکی گەورەدا لە رۆژئاوای کوردستان تەرمەکەی بەخاک سپێردرا.