هەواڵ

زانیاری لەسەر پێکهیێنانی کابینەی 10ـى حکومەتی هەرێم

Mic
2025-08-11


نزیک دەبێتەوە لە سێ مانگ، لیژنەی دانوستانکاری پارتی و یەکێتی بۆ گفتوگۆڕاکردن لەسەر پێکهێنانی کابینەی نوێ حکومەت کۆنەبونەیەوە، لەکاتێکدا بەرپرسانی یەکەمی هەردوو لایەنەکە جەخت لە پێکهێنانی حکومەتی دەکەنەوە پێش هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، بەڵام mic زانیویەتی، بەمزوانە حکومەتی پێکناهێنرێت.

رۆژی 20ـى تشرینی دووەمی 2024، هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەچوو، پارتی 38 کورسی و یەکێتی 23 کورسی بەدەستهێنا، جگە لەو دوولایەنە و پارتی سۆسیال دیموکرات و کەمینەکان، لایەنەکانی تر رەتیانکردەوە بەشداری کابینەی حکومەت بکەن و بوون بە ئۆپۆزسیۆن.

لەسەرەتای ئەمساڵەوە دانوسانەکانی پارتی و یەکێتی بە فەرمی بۆ پێکهێنانی کابینەی 10ـى حکومەتی هەرێم دەستیپێکرد، هەردوولا لیژنەی دانوستانکاریان بۆ پێکهێنانی حکومەت پێکهێنا.

ئەو دوولایەنە مانگی ئادار رێککەوتیان لەسەر رەشنوسی بەرنامەی حکومەتی هەرێم راگەیاند و هەرئەوکاتە وتیان، هەنگاوی یەکەمیان بڕیوە و دەست بە هەنگاوی دووەم دەکەن کە دابەشکردنی پۆستەکان.

دوایین کۆبوونەوەی لیژنەی دانوستانکاری دوو حزبەکە، 21ـی ئایاری رابردوو لە هەولێر بەڕێوەچوو، ناوەڕۆکی کۆبونەوەکە تایبەتبوو بە دابەشکردنی پۆستەکانی کابینەی نوێی حکومەت.

بەپێی زانیارییەکانی mic یەکێتی و پارتی دیدگای جیاوازیان بۆ دابەشکردنی پۆستەکان هەیە و یەکێتی جەختدەکاتەوە، کە دەبێت بەشدار و بڕیاردەری راستەقینەی حکومەت بن، پارتیش سورە لەسەر ئەوەی بۆ دابەشکردنی پۆستەکان بەرکەوتەی هەڵبژاردن لەبەرچاوبگیرێت.

یەکێتی پرۆژەیەکی بۆ دابەشکردنی پۆستەکان خستووەتە بەردەم پاتی، کە تێیدا پۆستەکانی پۆلێن کردووە بۆ سەرۆکایەتییەکان، وەزارەتە سیادییەکان، وەزارەتە خزمەتگوزارییەکان و دەستە و فەرمانگەکان، لەبەرامبەردا پارتی دەیەوێت بەپێ بەرکەوتەی هەڵبژاردن بێت و رازینییە بە پرۆژەکەی یەکێتی.

هەرچەندە لە ماوەی مانگێکی رابردوودا، هەریەک لە مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی و بافڵ تاڵەبانی سەرۆۆکی یەکێتیی و نێچیراڤان بارزانی سەرۆکی هەرێم و مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتن جەختیان کردووەتەوە لە پێهێنانی کابینەی حکومەت لە پێش هەڵبژاردنی پەرلەنی عێراق، بەڵام بەپێی زانیارییەکان تائێستا هیچ وادەیەک بۆ کۆبونەوەی ئەو دوولایەنە دارینەکراوە.

وابڕارە رۆژی 11ـى 11ـى ئەمساڵ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق ئەنجامبدرێت، لە ئێستادا سێ مانگی ماوە، لەگەڵ ئەوەی پارتی و یەکێتی هەنگاوی کردەییان نەناوە بۆ پێکهێنانی حکومەت، رێکارەکانی کۆبونەوەی پەرلەمان و هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان و رێکارەکانی پێکهێنانی حکومەت زیاتر لە دوو مانگی پێویستە.

بۆ پرسی پێکهێنانی کابینەی نوێ حکومەت، mic بەدوواداچوونی کردووە، زانیاری دەستکەوتووە، کە پێکهێنانی حکومەت دەکەوتە دوای هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق و هیچ خواستێکی جدی نییە بۆ پێکهێنانی حکومەت پێش هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق.



More News

Most Popular

هەواڵ

ماددە هۆشبەرەکان هەڕەشە لە داهاتووی گەنجانی هەرێمی کوردستان دەکەن

Mic
2025-08-12

هۆشداریی هەڵکشانی ئاماریی بازرگانیکردن و بەکارهێنانی ماددە هۆشبەرەکان دەدرێت و ڕێکخراوێک دەڵێت: بەراورد بە 2014 بەکارهێنان و بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکان 20  هێندە زیادیکردووە.

ماددە هۆشبەرەکان هەڕەشە لە داهاتووی گەنجانی هەرێمی کوردستان دەکەن، ئاماری بەکارهێنان و بازرگانی پێوەکردنی بەشێوەیەکی مەترسیدار ڕوو لە هەڵکشانە.

ئامارەکان ئاماژەن بۆ دۆخێکی نەخوازراو و مەترسیدار دەکەن؛ بەگوێرەی تۆڕی هەماهەنگی ڕێکخراوەکان لە سەرەتای ئەمساڵ تائێستا دوو هەزار و 900 بازرگان و بەکارهێنەری ماددەی هۆشبەر لە هەرێمی کوردستان دەستگیرکراون.

بەراورد بە 2014 لە هەشت مانگی ئەمساڵ، بەکارهێنەر و بازرگانی ماددەی هۆشبەر 20 هێندە زیادیکردووە، لەکاتێکدا لە 2014 تەنها 142  کەس بە تۆمەتی بەکارهێنان و بازرگانی بە ماددە هۆشبەرەکان دەستگیرکراون.

تۆڕی هەماهەنگی ڕێکخراوەکان هۆشداریی دەدات و دەڵێت، ئەگەر ڕێگری لە بڵابوونەوەی ماددەی هۆشبەر نەکرێت و دۆخەکە بەم شێوەیە ئێستا بێت لە پێنج ساڵی داهاتوودا، لەهەر خێزانی چوار بۆ پێنج کەسی، کەسێکیان دەبنە ئاڵودەی ماددەی هۆشبەر

لە ساڵی 2024، پێنج هەزار و 400 کەس لە بازرگان و بەکارهێنەری ماددەی هۆشبەر لە هەرێمی کوردستان دەستگیرکراون.

ساڵانی ڕابردوو دەزگا پەیوەندیدارەکان و ڕێکخراوەکان ئاماژەیان بەوە دەکرد هێشتا ماددە هۆشبەرەکان هەڕەشە نین و هەرێمی کوردستان وەک ترانزێت بەکاردەهێنرێت بۆ گواستنەوەی ماددە هۆشبەرەکان.