مەزڵوم عەبدی
فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات – هەسەدە بۆ یەکەمجار زانیاری لەسەر
چۆنێتی ئاشکراکردنی شوێنی ئەبوبەکر بەغدادی و کوشتنی ئاشکرا دەکات.
فەرماندەی گشتی
هەسەدە لە چاوپێکەوتنێکدا کە ئەمڕۆ بڵاوکرایەوە دەڵێت: شەهید نورەدین سۆفی رۆڵێکی یەکلاکەرەوەی
هەبوو لە ئۆپەراسیۆنی سەر ئەبوبەکر بەغدادی ئەمیری داعش.
عەبدی ئاماژە
بەوەدەکات، کە ئەو فەرماندە کوردە، بە وردی چاودێری راپۆرتە هەواڵگرییەکانی کرد و
پێداگری لەسەر بڕیاردان لەسەر ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنەکە کرد.
ئیبراھیم عەواد
ئیبراھیم عەلی سامەڕایی ناسراو بە ئەبوبەکر بەغدادی، یەکەم خەلیفەی داعشبوو، لە
ساڵی 2014 بەشێک لە خاکی عێراق
سوریای داگیرکرد، لە
26ـی تشرینی یەکەمی 2019 لە ئیدلیب، لە ئۆپراسیۆنێکدا و
لە هێرشێکی ئاسمانیدا کوژرا و کۆتایی بە خەلافەتەکەی هێنرا.
ئەو فەرماندە
کوردەی شوێنی ئاشکراکرد و سوربوو لەسەر کوشتنی، نورەدین سۆفی، فەرماندەی باڵا و
دامەزرێنەری یەکینەکانی پاراستنی گەل بوو لە رۆژئاوای کورستان.
نورەدین سۆفی ساڵی
2021 بووە ئامانجی هێرشێکی ئاسمانی سوپای تورکیا بۆ سەر چیای گارا و
شەهیدبوو، رۆژی 12ـى ئاب لە مەراسیمێکی گەورەدا لە رۆژئاوای کوردستان
تەرمەکەی بەخاک سپێردرا.
رێککەوتن لەسەر نەوت کرا و سەرچاوەیەک-یش ئاشکرای دەکات هەفتەی داهاتوو
ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیار لە ناردنی مووچە دەدات، پسپۆڕێکی ئابووریش دەڵێت، ڕێککەوتنەکە دەرزی سڕکەرە و کاتییە.
وەزارەتی سامانە سروشتییەکان بەفەرمی ڕێککەوتنی میکانیزمی
هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستانی لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ راگەیاند، بەوەش بەربەستی
گەورەی بەردەم ناردنی مووچەی مانگی شەش لادەچێت.
سەرچاوەیەک لە حکومەتی
عێراق ئاشکرایکردوە، دوای ئەوەی هەرێم 120 ملیارەکە ڕەوانەی بەغدا دەکات، لە کۆبونەوەی ئەنجومەنی
وەزیرانی عێراق لە هەفتەی داهاتوو، بڕیار لە خەرجکردنی مووچەی مووچەخۆران و فەرمان
بەرانی هەرێمی کوردستان دەدرێت.
سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، ئێستا نەوتی
هەرێمی کوردستان پشکی کۆمپانیای سۆمۆیە و بەرپرسیارێتی ئەوە ڕێکەوتن لەگەڵ لایەنی
تورکی بکات بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت.
بەگوێرەی زانیارییەکانی دیجیتاڵ میدیای مایک MIC حکومەتی
هەرێمی کوردستان 120ملیار دینار داهاتی ناوخۆی ئامادەیە و تەنها
بڕیاری ناردنی بۆ بەغدا ماوە.
بەپێی ئەم زانیاریانە بێت، بەربەستەکانی بەردەم ناردنی مووچەی مانگی شەش لاچوون و دەبێت
لە کۆتایی هەفتەی داهاتوو لە بەغداوە پارە بنێردرێت و مووچەی پێ دابەش بکرێت.
رێککەوتنەکە بە کاتی و ناودەبرێت و رەخنەی لێ دەگیرێت، نەبیل مەرسومی، پسۆڕی ئابووریی عێراق، رێککەوتنەکە بە دەرزی سڕکەر بۆ فەرمانبەرانی
هەرێم ناودەبات، کۆمپانیاکان خاوەنی نەوتن نەک حکومەتی هەرێمی کوردستان.
ئەو ئابووریی ناسە دەڵێت، پێویستە عێراق ڕێککەوتن لەگەڵ کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنانی نەوت لە هەرێمی کوردستان بکات،
چونکە ئەوان خاوەنی ڕاستەقینەی نەوتن، نەک حکومەتی هەرێم.
مەرسومی روونیشدەکاتەوە، كاتێك بەرهەمهێنان
دەگاتە ئەو قۆناغەی كە پێی دەوترێت بەرهەمهێنانی بازرگانی، كۆمپانیا بیانیاکان
(40%) بەهای داهاتەكان دەبەن لەوەی پێی دەوترێت تێچوی نەوت، لەگەڵ (20 بۆ 30)
لەسەدی لە قازانجی نەوت.
پشتریش لە ڕاپۆرتێکدا دیجیتاڵ میدیای MIC باسی لەوەکردبوو، یەکێک لە بەربەستە گەورەکانی بەردەم هەناردەکردنەوەی نەوتی
هەرێمی کوردستان کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنانی نەوتن و دەبێت رازیبکرێن.
کۆمپانیاکان
بەرهەمهێنانی نەوتی هەرێمی کوردستان لەسەر تێچووی دەرهێنان و گواستنەوەی نەوت کە 16 دۆلارە
رێککەوتوون، تا ئەوکاتەی کۆمپانیایەکی دەرەکی هەڵسەنگاندن بۆ بڕی تێچووی راستەقینەی
نەوت لە کێڵگە نەوتییەکانی هەرێم دەکات.
کۆمپانیا نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان
داوای گەرەنتی بۆ مسۆگەرکردنی شایستە داراییەکانیان دەکەن و داواش دەکەن
قەرزەکانیان بدرێتەوە، ئەمەش وەک گرفتێک لەبەردەم پرۆسەی هەناردەکردنەوەی نەوت
دبینرێت، لە داهاتوودا.