داهاتی شەش مانگی
ئەمساڵ 62 ترلیۆن دیناربووە، لەکاتێکدا لە یاسای بودجەدا بوجەی ساڵێکی عێراق بە 200 ترلیۆن دینار دانراوە، بەڵام بەراورد بە داهات بوجەی عێراق توشی کورتهێنانی گەورە
دەبێتەوە.
حکومەتی
عێراق لەکاتی ئامادەکردنی پرۆژەیاسای بودجە بەپێی نرخی خەمڵێنراوی نەوت دیاری
دەکات، لەسەر ئەو بنەمایە بودجە بۆ پرۆژەکان و پارەی مانگانەی موچە و دامەزراندن
دیری دەکرێت.
بەپێی ڕاپۆرتەکەی وەزارەتی
دارایی عێراق داهاتی شەش مانگ بریتیبووە لە 62 ترلیۆن و سێ ملیار و 937 ملیۆن دینار، خەرجییەکانی
عێراق زیاتربوون لە 57 ترلیۆن دینار.
لەو داهاتە تەنها، چوار
ترلیۆنی بۆ پڕۆژەکان بووە و نزیکەی 53 ترلیۆن دیناری بۆ خەرجییەکانی وەگەڕخستن و
مووچە بووە.
بەگوێرەی راپۆرتەکە، بە
تێکڕا لە شەش مانگدا لە 92%ـى داهاتی
عێراق لە فرۆشتنی نەوتدا دەستیکەوتووە،
ئەمەش دەریدەخات کە کەمترین داهاتی ناوخۆ و خاڵەسنورییەکان و فڕۆکەخانەکان
دەگەڕێتەوە بۆ خەزێنەی گشتی.
بەپێی بەدواداچوونەکانی mic، لە باشترین حاڵەتدا داهاتی ئەمساڵی عێراق 140 ترلیۆن دینار دەبێت و 60 ترلیۆن دینار کورتهێنانی دەبێت.
لەگەڵ
ئەوەی لە شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵدا 2%ـى داهاتی عێراق
بۆ پرۆژەکان بووە، بەڵام بە کورتهێنانی بودجە زیانی گەورە بە پرۆژەکان دەکەوێت و
حکومەت توانای دابینکردنی بودجەی نابێت بۆ پرۆژەکان.
مەزڵوم عەبدی
فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات – هەسەدە بۆ یەکەمجار زانیاری لەسەر
چۆنێتی ئاشکراکردنی شوێنی ئەبوبەکر بەغدادی و کوشتنی ئاشکرا دەکات.
فەرماندەی گشتی
هەسەدە لە چاوپێکەوتنێکدا کە ئەمڕۆ بڵاوکرایەوە دەڵێت: شەهید نورەدین سۆفی رۆڵێکی یەکلاکەرەوەی
هەبوو لە ئۆپەراسیۆنی سەر ئەبوبەکر بەغدادی ئەمیری داعش.
عەبدی ئاماژە
بەوەدەکات، کە ئەو فەرماندە کوردە، بە وردی چاودێری راپۆرتە هەواڵگرییەکانی کرد و
پێداگری لەسەر بڕیاردان لەسەر ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنەکە کرد.
ئیبراھیم عەواد
ئیبراھیم عەلی سامەڕایی ناسراو بە ئەبوبەکر بەغدادی، یەکەم خەلیفەی داعشبوو، لە
ساڵی 2014 بەشێک لە خاکی عێراق
سوریای داگیرکرد، لە
26ـی تشرینی یەکەمی 2019 لە ئیدلیب، لە ئۆپراسیۆنێکدا و
لە هێرشێکی ئاسمانیدا کوژرا و کۆتایی بە خەلافەتەکەی هێنرا.
ئەو فەرماندە
کوردەی شوێنی ئاشکراکرد و سوربوو لەسەر کوشتنی، نورەدین سۆفی، فەرماندەی باڵا و
دامەزرێنەری یەکینەکانی پاراستنی گەل بوو لە رۆژئاوای کورستان.
نورەدین سۆفی ساڵی
2021 بووە ئامانجی هێرشێکی ئاسمانی سوپای تورکیا بۆ سەر چیای گارا و
شەهیدبوو، رۆژی 12ـى ئاب لە مەراسیمێکی گەورەدا لە رۆژئاوای کوردستان
تەرمەکەی بەخاک سپێردرا.