هەواڵ

شەڕەکەی حەشد لە بەغدا لایەنەکان دژی چەکی دەرەوەی دەوڵەت دەچڕوژێنێت

Mic
2025-07-28

رووداوی پێکدادانی هێزە ئەمنییەکان لە بەغدا کاردانەوەی بەدواداهات و سەرۆک وەزیرانی عێراق هۆشداریی-دا هیچ کەس لەسەرو دەوڵەتەوە نییە، چوارچێوەی هەماهەنگی-یش نیگەرانی خۆی لەبارەی ڕووداوەکە دەربڕی، لایەنەکانیش داوادەکەن چەک تەنها لەدەستی دەوڵەتدا بێت.

محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان، دوای ڕووداوەکە سەرپەرشتی کۆبونەوەیەکی ئەمنیی کرد و ڕایگەیاند: هیچ کەسێک مافی نییە شوێنی دەوڵەت یان دەسەڵاتەکانی بگرێتەوە و هیچ لایەنێکیش لەسەرووی یاساوە نییە.

فەرماندەیی گشتی هێزە چەکدارەکان جەختی لەوەکردەوە لێکۆڵینەوەی شەفاف لەبارەی ڕووداوەکە بکرێت و خۆشی لە نزیکەوە چاودێری لێکۆڵینەوەکان دەکات، تا بکەران دەدرێنە دادگا.

ڕۆژی یەکشەممە لەکاتی دەست بەکاربوونی بەڕێوەبەرێک لە یەکێک لە فەرمانگەکانی کشتوکاڵ لە گەڕەکی شەهیدانی ناوچەی سەیدیەی بەغدا، لە بەری کەرخ شەڕ و پێکدادان لە نێوان حەشدی شەعبی و لیوای حەوتی پۆلیسی فیدراڵی ڕوویداوە.

بەگوێرەی میدیا عێراقییەکان شەڕەکە لە سەر زەوی کشتواڵی بووە، لە ئەنجامدا نۆ کارمەندی هێزە ئەمنییەکان برینداربوون و کارمەندێکی پۆلیسیش کوژرا، وەزارەتی ناوخۆی عێراق-یش رووداوەکەی بە مەترسیدار ناوبردووە.

بەپێی ڕاگەیاندراوێکی فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشکان ئەو چەکدارانەی هێرشیان کردووەتە سەر فەرمانگە حکومییەکە، سەر بە لیواکانى 45 و 46ى حەشدى شەعبی بوون، 14یان دەستگیر کراون.

ڕووداوەکە کاردانەوەی خێرای لێکەوتەوە، چوارچێوەی هەماهەنگی کە پێکهێنەری کابینەکەی سودانییە، کۆبوونەوەیەکی بەپەلەی کرد و نیگەرانی خۆی لەبارەی ڕووداوەکە دەربڕی.

هەر بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی کۆبوونەوەکە، چوارچێوەی هەماهەنگی پشتیوانیی تەواوی بۆ بڕیار و رێکارەکانی محەمەد شیاع سودانی، فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان دەربڕی لەبارەی سەپاندنی دەسەڵاتی دەوڵەت و هۆشدارى دەدات لەوەى ئاسایش و سەقامگیریی پایتەخت هێڵی سوورە.

هاوپەیمانیی سەروەری سوننەکان، لەبارەی ڕووداوەکە رایگەیاند، رووبەڕووبوونەوەى چەکدارانى سەر بە حەشدی شەعبی و هێزە ئەمنییەکان دەستدرێژیی ئاشکرایە بۆسەر یاسا، شکۆی دەوڵەت و دامەزراوە فەرمییەکان، نابێت چیتر چەک لە دەرەوەی دەوڵەت بەدەست هاوڵاتییانەوە بێت.

بەهۆی باڵادەستی گروپەکانی سەر بە حەشدای شەعبی و بوونی چەک لەدەست هاوڵاتییان، زۆر جار ڕووبەڕووبوونەوە لەنێوان هێزە ئەمنییەکانی سەر بە حکومەت و ئەو گروپانە دروست دەبێت و کوژراو برینداری لێ دەکەوێتەوە.




More News

Most Popular

تەندروستی

جگەرەکێشان و کاریگەرییەکانی لەسەر دڵ و بۆرییەکانی خوێن

Mic
2025-07-28

جگەرەکێشان هۆکارێکی سەرەکی یە بۆ تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ و بۆرییەکانی خوێن. تەنانەت ئەو کەسانەی کە کەمتر لە (5) خولەک جگەرە دەکێشن لە ڕۆژێکدا ڕەنگە نیشانەکانی تووشبوون بە نەخۆشی دڵ و بۆرییەکانی خوێنیان تێدا دەربکەوێت.

ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ زیاتر دەبێت بە زیادبوونی ژمارەی ئەو جگەرانەی کە کەسەکە دەیکێشێت.

بەرکەوتن بە دووکەڵی جگەرە لەو کەسانەی کە جگەرە ناکێشێت.(وەک ئەو کەسانەی کە دەچنە چایخانە و کافتریاکان یان ئەو کەسانەی یەکێک لە ئەندامەکانی خێزانەکەیان جگەرە دەکێشێت لەناو ماڵدا) هۆکارە بۆ تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ

چۆن جگەرە زیان بە دڵ و بۆرییەکانی خوێن دەگەیەنێت؟

یەکەم-  هۆکارێکە بۆ نیشتنی چەوری و ڕەق بوونی خوێنبەرەکان بەمەش خوێنبەرەکان تەسک دەکاتەوە.

دووەم-  دەبێتە هۆی گیرانی خوێنبەرەکانی دڵ و تووشبوون بە جەڵتەی دڵ .

سێیەم-  هۆکارێکە بۆ تووشبوون بە جەڵتەی مێشک.

چوارەم-  هۆکارێکە بۆ گیران و تەسک بوونەوەی خوێنبەری پەلەکان.

پێنجەم-  گەورەبوون و ئاوسانی شاخوێنبەر.