هەواڵ

هۆشداریی لە دوبارە درێژکردنەوەی سزای زیندانی شێروان شێروانی دەدرێت

Mic
2025-07-27

پارێزەری شێروان شێروانی هۆشداریی دەدات لە کردنەوەی دۆسییەی دیکە بۆ شێروان شێروانی و دەڵێت: پارتی دۆسییە لەدوای دۆسییە بۆ شێروان شێروانی دروست دەکات.

محەمەد عەبدوڵا، پاریزەری شێروان شێروانی، لە ڕاگەیەندراوێکدا هۆشداریی لە درێژکردنەوەی سزای زیندانی کردنی شێروان شێروانی دەکات و ئاماژەی بەوەکردووە، جارێکی دیکە سزای ڕۆژنامەنووس شێروان شێروانی دەدرێت.

باسی لەوەکردووە، دوای دوو ساڵ لە شاردنەوە و دەستی دەستی پێکردنی دواین دۆسیەی ناوبراو ئەمڕۆ دادوەری دادگای لێکۆلینەوەی بنەسڵاوە پێ ی ڕاگەیاندووە دۆسیەکەی شێروان ڕەوانەی دادگای تایبەت مەندکراوە بۆ سزادان و یەکلایی کردنەوە.

ڕۆژنامەنووس شێروان شێروانی ماوەی سزادانی دوایین دۆسییە کەلەسەری سزادرا بوو لە ئێستادا حکومەکەی بەسەر دەبات لە چاکسازی گەوران لە سەرەتای مانگی ئەیلولی ئەم ساڵ واتە مانگی نۆ کۆتایی دێت.

محمەد عوبدوڵا دەڵێت، "با بۆ هەموو لایەک ڕونبێت کە پارتی دۆسیە لە دوای دۆسیە بۆ شێروان دروست دەکات و  ناهێڵێت ئازاد بکرێت".

دوپاتیشی دەکاتەوە، یان دەبێت سازش لە هەڵوێست و مەبدەئەکانی بکات یان تا ئەم دەسەڵاتە مابێت ناهێڵێت شێروان شێروانی ئازاد بکرێت .

ئاشکراشیکردوە، لەدوا سەردانیدا، شێروان شێروانی لە چەکسازی گەورانی هەولێر پێی ڕاگەیاندووە، "چەند کەسێک لە یەکێک لە دەزگائەمنییەکان بەتایبەت بۆ لای هاتوون و دوای چەند پرسیارێک و گفتوگۆیەک پێیان ڕاگەیاندوە ئەگەر ئەو کارانە بکات ئەوان دەیانەوێت دۆسییەکانی دادەخرێت و ئازەد دەکرێت قەرەبووی ئەو پێنج ساڵەشی بۆ دەکرێتەوە کە لە زیندان بووە".

رۆژی 16ـی شوباتی 2021، دوای چەند مانگێک لە دەستگیرکردنیان، دادگای تاوانی هەولێر بە تۆمەتی "تێکدانی ئاسایشی نیشتمانی"، شێروان شێروانی و چوار چالاکوان و رۆژنامەنووسی بادینانی بە شەش ساڵ زیندانیکردن سزادا.

مانگی شوباتی 2022 بە فەرمانی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان 50%ـی سزاکەی شێروان شێروانی کەمکرایەوە.
بەگوێرەی بڕیارەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، دەبوو ئەیلوولی 2023 شێروان شێروانی ئازاد بکرایە، بەڵام لە 20ـی تەمموزی 2023، شێروانی بە مادەی 298 و 295 لە یاسای سزادانی عێراق، بە چوار ساڵ بەندکردن سزا درایەوە.

بەپێی ئەو بڕیارەی کە سەرۆکی هەرێمی کوردستانی دەریکرد بوو، چوار ساڵەکە کەمکرایەوە بۆ دوو ساڵ و بڕیاربوو، مانگی ئازاری ئەمساڵ ئازاد بکرێت، بەڵام داواکاری ئازادبوونی رەتکرایەوە بۆ شەش مانگی دیکە دواخرا.

More News

Most Popular

هەواڵ

هاوکارییە مرۆییەکان لە ئاسمان و زەوییەوە گەیشتنە غەززە

Mic
2025-07-27

لە ژێر فشاری کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی ئیسرائیل ڕێگەی کردەوە تا هاوکارییە مرۆییەکان بگەنە کەرتی غەززە، ئاگربەستێکی کاتی وەک ئاسانکاری بۆ پرۆسەکە ڕاگەیاند.

جگە لە ڕێگەی ئاسمان کە فڕۆکەکان خۆراک و پێداویستی بۆ هاوڵاتییانی غەززە بەردەدەنەوە، ئیسرائیل ڕێگای بە بارهەڵگرەکان دا هاوکارییە مرۆییەکان لە ڕێگەی دەروازەی ڕەفەح لە میسەرەوە بۆ ناو غەززە بگوازنەوە.

کەناڵی قاهیرە نیوز، لە بڵاوکراوەیەکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس نووسیویەتی، بارهەڵگری هاوکارییە مرۆییەکانی میسر لە دەروازەی رەفەحەوە دەستیان بە چوونەنێو کەرتی غەززە کرد.

لەبارەی ڕاگرتنی هێرشەکان، ئەفیخای ئەدرەعی، وتەبێژی سوپای ئیسرائیل  ڕایگەیاند، لەمڕۆوە راگرتنی تەکتیکیی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان بە مەبەستی مرۆیی لە کاژێر 10:00ی بەیانییەوە دەست پێدەکات و تاوەکو کاژێر 8:00ی ئێوارە بەردەوامە.

 دوای شکتهێنانی هەوڵەکانی ئاگربەست لە مانگی ئازار، ئیسرائیل بە تووندی گەمارۆی خستە سەر کەرتی غەززە، ئەوەش بووە هۆی کەمبوونەوەی خۆراک و برسیکرنی خەڵکی کەرتەکە.

 بەهۆی گەمارۆکانی ئیسرائیل، برسێتی بڕستی لە فەڵەستینییەکان بڕیبوو، بەهۆیەوە دەیان کەس مردن و هەزاران منداڵیش تووشی بەخۆراکیی بوون.

دۆخی کارەساتباری غەززە وایکرد، نەتەوە یەکگرتووەکان و ڕێکخراوە نا حکومییەکان بە جددی بێنە سەرخەت و هۆشدارییان دا لەبارەی بەرزبوونەوەی بەدخۆراکی و برسییەتییەکی فراوان.

لەڕابردوودا هەوڵێکی زۆر بۆ شکاندنی گەمارۆکان و کردنەوەی ڕێڕەوێکی مرۆیی درا، بەڵام هیچکام لە هەوڵەکان سەرکەوتوو نەبوون.

 بە گوێرەی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستیی لە غەززە، تائێستا زیاتر لە 130 کەس بەهۆی بەدخۆراکییەوە گیانیان لە دەست داوە کە زۆرینەیان منداڵ و پیر بوون.