مەرجی عێراق بۆ ناردنی مووچە، رادەستکردنی نەوتە لەلایەن هەرێمی کوردستانەوە، بەڵام دوای 10 رۆژ لە راگرتنی تا ئێستا هیچ ئاسۆییەک بۆ دەستپێکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت نییە.
چەند کۆمپانیاییەکی بەرهمهێنەری نەوت کە لە هەرێمی کوردستان کار دەکەن بە دیجیتاڵ میدیای MICیان راگەیاند، بەرهەمهێنانی نەوتییان ئاسایی نەکردووەتەوە، هەندێکیان بەرهەمیان بۆ سفر دابەزیووە.
رۆسا جاف بەرپرسی پەیوەندییەکانی کۆمپانیای HKNـی ئەمریکی کە لە کێڵگەی سەرسنگ کار دەکات بە دیجیتاڵ میدیای MICـی راگەیاند، تا ئێستا هیچ وادەیەک بۆ دەستپێکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت نییە.
بەپێی رێککەوتنی حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق، دەبێت هەرێمی کوردستان رۆژانە 230 هەزار بەرمیل نەوت بە بەغدا بدات.
بەپێی رێککەوتنەکە دەبوو هەرێمی کوردستان نەوت رادەست بکات، دواتر بەغدا پارەی مووچەی مانگی ئایار بنێرێت، بەڵام بەبێ رادەستکردنی نەوت بەغدا پارەکەی نارد.
بەغدا بەدواداچوونی بۆ ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت لە کێڵگەکاندا کردووە، بەپێی راپۆرتی لیژنەکە لە ئێستا بەرهەمی نەوتی هەرێمی کوردستان رۆژانە 81 هەزار بەرمیلە.
تا ئێستا دیار نییە بۆ ناردنی مووچەی مانگی حوزەیرانیش بەغدا بەبێ رادەستکردنی نەوت، پارەی مووچە دەنێرێت یان ناردنی مووچە بە رادەستکردنی نەوت دەبەستێتەوە.
ئەگەر بەغدا مەرجی رادەستکردنی نەوت بەرامبەر ناردنی مووچە جێبەجێ بکات، ئەو کات مووچەی مانگی حوزەیرانیش دەکەوێتە بەردەم چارەنووسێکی نادیارەوە.
دوو هەفتەی رابردوو لەسەروبەندی رێککەوتنی حکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان، کێڵە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان رووبەڕوی هێرشێکی فراوانی درۆنی بوونەوە.
تا رۆژی 16ـی تەممووز نزیکەی سەرجەم کێڵگەکان لە ترسی هێرشی درۆنی بەرهەمهێنانی نەوتییان راگرت و تا ئێستاش هیچ وادەیەکیان بۆ دەستپێکردنەوەی بەرهەمهێنان دیاریی نەکردووە.
لە هەرێمی کوردستان 14 كێڵەی نەوت هەیە لە 9 کێڵگەیان نەوت بەرهەمدەهێنرێت، لە کاتی هەنارەکردنی نەوتدا تا 25ـی ئازاری 2025 بەرهەمیان نزیکەی 350 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە بوو.
لە دوای راگرتنی هەناردەی نەوتەوە، کێڵگەکان لە بەرهەمهێنانی نەوت بەردەوام بوون، بەپێی ناوەرۆکی راپۆرتی حکومەتی هەرێمی کوردستان کە لە کاتی رێککەوتنەکەدا بۆ بەغدای ناردووە، بەرهەمی سەرجەم کێڵگەکانی بە 280 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە خەمڵداندووە.
پارێزەری شێروان شێروانی هۆشداریی دەدات
لە کردنەوەی دۆسییەی دیکە بۆ شێروان شێروانی و دەڵێت: پارتی دۆسییە لەدوای دۆسییە
بۆ شێروان شێروانی دروست دەکات.
محەمەد عەبدوڵا، پاریزەری شێروان شێروانی،
لە ڕاگەیەندراوێکدا هۆشداریی لە درێژکردنەوەی سزای زیندانی کردنی شێروان شێروانی
دەکات و ئاماژەی بەوەکردووە، جارێکی دیکە سزای ڕۆژنامەنووس شێروان شێروانی دەدرێت.
باسی
لەوەکردووە، دوای دوو ساڵ لە شاردنەوە و دەستی
دەستی پێکردنی دواین دۆسیەی ناوبراو ئەمڕۆ دادوەری دادگای لێکۆلینەوەی بنەسڵاوە پێ
ی ڕاگەیاندووە دۆسیەکەی شێروان ڕەوانەی دادگای تایبەت مەندکراوە بۆ سزادان و
یەکلایی کردنەوە.
ڕۆژنامەنووس شێروان شێروانی ماوەی
سزادانی دوایین دۆسییە کەلەسەری سزادرا بوو لە ئێستادا حکومەکەی بەسەر دەبات لە
چاکسازی گەوران لە سەرەتای مانگی ئەیلولی ئەم ساڵ واتە مانگی نۆ کۆتایی دێت.
محمەد عوبدوڵا دەڵێت، "با بۆ هەموو
لایەک ڕونبێت کە پارتی دۆسیە لە دوای دۆسیە بۆ شێروان دروست دەکات و ناهێڵێت ئازاد بکرێت".
دوپاتیشی دەکاتەوە، یان دەبێت سازش
لە هەڵوێست و مەبدەئەکانی بکات یان تا ئەم دەسەڵاتە مابێت ناهێڵێت شێروان شێروانی
ئازاد بکرێت .
ئاشکراشیکردوە، لەدوا سەردانیدا، شێروان شێروانی لە چەکسازی
گەورانی هەولێر پێی ڕاگەیاندووە، "چەند کەسێک لە یەکێک لە دەزگائەمنییەکان بەتایبەت بۆ لای هاتوون و دوای
چەند پرسیارێک و گفتوگۆیەک پێیان ڕاگەیاندوە ئەگەر ئەو کارانە بکات ئەوان
دەیانەوێت دۆسییەکانی دادەخرێت و ئازەد دەکرێت قەرەبووی ئەو پێنج ساڵەشی بۆ
دەکرێتەوە کە لە زیندان بووە".
رۆژی 16ـی شوباتی 2021، دوای چەند مانگێک لە دەستگیرکردنیان،
دادگای تاوانی هەولێر بە تۆمەتی "تێکدانی ئاسایشی نیشتمانی"، شێروان شێروانی
و چوار چالاکوان و رۆژنامەنووسی بادینانی بە شەش ساڵ زیندانیکردن سزادا.
مانگی شوباتی 2022 بە فەرمانی نێچیرڤان بارزانی،
سەرۆکی هەرێمی کوردستان 50%ـی سزاکەی شێروان شێروانی کەمکرایەوە.
بەگوێرەی بڕیارەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، دەبوو
ئەیلوولی 2023 شێروان شێروانی ئازاد بکرایە، بەڵام لە 20ـی تەمموزی 2023، شێروانی
بە مادەی 298 و 295 لە یاسای سزادانی عێراق، بە چوار ساڵ بەندکردن سزا درایەوە.
بەپێی ئەو بڕیارەی کە سەرۆکی هەرێمی کوردستانی
دەریکرد بوو، چوار ساڵەکە کەمکرایەوە بۆ دوو ساڵ و بڕیاربوو، مانگی ئازاری ئەمساڵ
ئازاد بکرێت، بەڵام داواکاری ئازادبوونی رەتکرایەوە بۆ شەش مانگی دیکە دواخرا.