لە کۆی 33 ساڵی تەمەنی پەرلەمانی کوردستان زیاتر لە 12 ساڵی دامەزراوە یاساییەکە نایاسایی بووە و چەندین جارێکیش حزبەکان دەرگەکەیان داخستووە و بێ رۆڵیان کردووە.
رۆژی 19ـی ئایاری 1992، دوای ساڵێک لە راپەرین یەکەم هەڵبژاردن لە هەرێمی کوردستان بۆ هەڵبژاردنی ئەندامانی پەرلەمانی کوردستان ئەنجامدرا.
ئامانجی هەڵبژاردنەکە دامەزراندنی پەرلەمان بوو، وەک بەرزترین دامەزراوەیی یاسادانان لە هەرێمی کوردستان، بەڵام دواتر نایاسایی بوون بەرۆکی دامەزراوەکەی گرت.
بەپێی یاسا تەمەنی هەر خولێکی پەرلەمانی کوردستان بە چوار ساڵ دیاریکراوە، بەڵام لە کۆی پێنج خولی رابردوو کە تەمەنیان تەواو بووە، سەرجەمیان تەمەنیان درێژکراوەتەوە.
دامەزراوەیی پەی بۆ پەروەردە و گەشەپێدان لە راپۆرتێک‌دا وردەکاری درێژکردنەوەی تەمەنی پەرلەمانی کوردستانی بڵاوکردوەتەوە، کە وردەکارییەکانی درێژکردنەوەی تەمەنی پەرلەمان بەم شێوەیە بووە؛
خولى یه‌كه‌م:
خولى یه‌كه‌مى په‌رله‌مانى كوردستان له (19/5/1992) هه‌ڵبژاردنى بۆ كرا‌و له (4/6/1992) یه‌كه‌م دانیشتنى خۆى ئه‌نجامدا، تا (4/6/2005) به‌رده‌وام بوو، ته‌مه‌نى ئه‌م خوله (13 ساڵ) بوو، (4) جار ته‌مه‌نى خۆى درێژ كردۆته‌وه ماوه‌ى (9 ساڵ) له ته‌مه‌نى یاسایی خۆی لایداوه.
له‌م خوله‌دا هه‌ریه‌ك له (جه‌وهه‌ر نامیق، رۆژ نورى شاوه‌یس و كه‌مال فوئاد) سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مانیان كردووه، له درێژایی ته‌مه‌نیدا (169) په‌رله‌مانتار ئه‌ندامێتیان كردووه، له‌و ماوه‌یه‌دا (172) یاسا و (118) بڕیاره یاساى ده‌ركردووه.
سروشتى ئه‌م خوله ئه‌وه بوو كه یه‌كه‌م خولى هه‌ڵبژاردن بوو، سه‌ركردایه‌تى كورد له سه‌ره‌تادا ئه‌زموونى نه‌بوو، شه‌ڕى ناوخۆى نێوان پارتى و یه‌كێتى هه‌بوو و دوو ئیداره‌یی لێ كه‌وته‌وه، ده‌ستڕاكێشانى له‌شكرى بێگانه له‌لایه‌ن هێزه كوردییه‌كانه‌وه بووه مایه‌ى ئه‌وه‌ى له 31/8/1996 سوپاى عیراقى بچێته ناو په‌رله‌مانه‌وه‌و گۆڕه‌پانى په‌رله‌مان وه‌ك پاركى وه‌ستانى تانك و زریپۆشه‌كانى سوپاى عیراق ببینرێت.
دواى رێكه‌وتنامه‌ى واشنتۆنى نێوان پارتى و یه‌كێتى ئه‌م خوله‌ى په‌رله‌مان قۆناغێكى راگوزه‌ر (خولى گواستنه‌وه)ى به‌خۆوه بینى كه له تشرینى یه‌كه‌مى 2002ه‌وه ده‌ست پێده‌كات تا (4/6/2005)، له‌و ماوه‌یه‌دا به‌پێى رێككه‌وتنه‌كه‌ى نێوان پارتى و یه‌كێتى هه‌موو سێ مانگ جارێك (رۆژ نورى شاوه‌یس) له پارتى دیمو‌كراتى كوردستان و هه‌موو دوو مانگ جارێك (كه‌مال فوئاد) له یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مانیان ده‌كرد.
خولى دووه‌م:
خولى دووه‌مى په‌رله‌مانى كوردستان له (30/1/2005) هه‌ڵبژاردنى بۆ كرا‌و له (4/6/2005) یه‌كه‌م دانیشتنى خۆى ئه‌نجامدا، تا (20/8/2009) به‌رده‌وام بوو، ته‌مه‌نى ئه‌م خوله (4) ساڵ و (2) مانگ و (16) رۆژ بوو، (1) جار ته‌مه‌نى خۆى درێژ كردۆته‌وه بۆ ماوه‌ى (دوو مانگ و شانزه رۆژ) له ته‌مه‌نى یاسایی خۆى لایداوه. له‌م خوله‌دا (عه‌دنان موفتى) سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مانی كردووه، له درێژایی ته‌مه‌نیدا (114) په‌رله‌مانتار ئه‌ندامێتیان كردووه، له‌و ماوه‌یه‌دا (88) یاسا و (15) بڕیاره یاساى ده‌ركردووه.
سروشتى ئه‌م خوله ئه‌وه بوو كه هه‌رێمى كوردستان له كه‌شێكى ئارام‌دا بوو، له‌ئه‌نجامى پرۆسه‌ى ئازادی‌دا رژێمى به‌عس نه‌ما بوو، له هه‌ڵبژاردنه‌كه‌دا سه‌رجه‌م لایه‌نه سیاسییه‌كان (جگه له كۆمه‌ڵى ئیسلامى و حزبی زه‌حمه‌تكێشان) به‌یه‌ك لیست به‌شدارى هه‌ڵبژاردنه‌كه‌یان كردبوو، ئه‌م خوله له رووى یاسادانانه‌وه به چالاكترین خول داده‌نرێت، هه‌ر له‌م خوله‌دا پرۆژه‌ى ده‌ستورى هه‌رێمى كوردستان ئاماده كرا، به‌ڵام دواتر به‌هۆى ململانێى لایه‌نه سیاسییه‌كانه‌وه نه‌خرایه راپرسییه‌وه.
خولى سێیه‌م:
خولى سێیه‌مى په‌رله‌مانى كوردستان له (25/7/2009) هه‌ڵبژاردنى بۆ كرا‌و له (20/8/2009) یه‌كه‌م دانیشتنى خۆى ئه‌نجامدا، تا (6/11/2013) به‌رده‌وام بوو، ته‌مه‌نى ئه‌م خوله (4) ساڵ و (2) مانگ و (11) رۆژ بوو، ده‌بوایه یه‌كه‌م دانیشتنى خۆى له (1/11/2013) ئه‌نجام بدات، به‌ڵام له‌واده‌ى خۆى دره‌نگتر كۆبوویه‌وه‌و شه‌ش رۆژ هه‌رێمى كوردستان له بۆشایی یاساییدا بوو، (1) جار ته‌مه‌نى خۆى درێژ كردۆته‌وه بۆ ماوه‌ى (دوو مانگ و یانزه رۆژ) له ته‌مه‌نى یاسایی خۆى لایداوه. له‌م خوله‌دا هه‌ریه‌ك له (كه‌مال كه‌ركوكى و ئه‌رسه‌لان بایز) سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مانیان كردووه، له درێژایی ته‌مه‌نیدا (124) په‌رله‌مانتار ئه‌ندامێتیان كردووه، له‌و ماوه‌یه‌دا (76) یاسا و (3) بڕیاره یاساى ده‌ركردووه.
سروشتى ئه‌م خوله ئه‌وه بوو كه سه‌ره‌تاكانى ئۆپۆزسیۆنێك سه‌رى هه‌ڵدا، كه بریتى بوون له (بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان 25 كورسی)، (یه‌كگرتووى ئیسلامى 6 كورسی) و (كۆمه‌ڵى ئیسلامى 4 كورسی)، كه به‌هه‌موویانه‌وه ده‌یكرده (35) كورسی ئۆپۆزسیۆن، هه‌ر ئه‌مه‌ش بوو كه خولى سێیه‌م جیابكاته‌وه له خوله‌كانى پێشووى كه گه‌رموگوڕییه‌كى زیاترى به كارى په‌رله‌مانى به‌خشی بوو.
خولى چواره‌م:
خولى چواره‌مى په‌رله‌مانى كوردستان له (21/9/2013) هه‌ڵبژاردنى بۆ كرا‌و له (6/11/2013) یه‌كه‌م دانیشتنى خۆى ئه‌نجامدا، تا (6/11/2018) به‌رده‌وام بوو، ته‌مه‌نى ئه‌م خوله (5) ساڵ و (5) رۆژ بوو، (1) جار ته‌مه‌نى خۆى درێژ كردۆته‌وه بۆ ماوه‌ى (یه‌ك ساڵ و پێنج رۆژ) له ته‌مه‌نى یاسایی خۆى لایداوه.
له‌م خوله‌دا (یوسف محه‌مه‌د سادق) سه‌رۆكى په‌رله‌مان بوو، به‌ڵام له (12/10/2015) له‌لایه‌ن پارتى دیمو‌كراتى كوردستانه‌وه رێگرى لێكراو ماوه‌ى (دوو ساڵ) په‌رله‌مان داخرا، له (15/9/2017) دووباره په‌رله‌مان به‌بێ (یوسف محه‌مه‌د)ى سه‌رۆكى په‌رله‌مان ده‌ستى به‌كاره‌كانى كرده‌وه، (جه‌عفه‌ر ئیمنیكى) كه جێگرى سه‌رۆكى په‌رله‌مان بوو سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مانى ده‌كرد و (بێگه‌رد دڵشاد) وه‌ك سكرتێرى په‌رله‌مان، له درێژایی ته‌مه‌نیدا (119) په‌رله‌مانتار ئه‌ندامێتیان كردووه، له‌و ماوه‌یه‌دا (31) یاسا و (8) بڕیاره یاساى ده‌ركردووه.
سروشتى ئه‌م خوله ئه‌وه بوو كه سه‌رۆكایه‌تى له‌لایه‌ن بزوتنه‌وه‌ى گۆڕانه‌وه ده‌كراو ئه‌وه‌ى سه‌رۆكى په‌رله‌مان بوو (یوسف محه‌مه‌د) گه‌نجێكى تازه بوو و جیاواز له سه‌رۆكه‌كانى پێشووتر كه هه‌میشه ئه‌ندامانى مه‌كته‌بی سیاسیی پارتى یا یه‌كێتى بوون، له‌م خوله‌دا گرفتى به‌سه‌رچوونى ماوه‌ى یاسایی سه‌رۆكى هه‌رێم سه‌رى هه‌ڵدا، هه‌ر ئه‌مه‌ش بووه مایه‌ى ئه‌وه‌ى ململانێ له‌نێوان زۆرینه‌ى هێزه سیاسییه‌كانى ناو په‌رله‌مان له‌لایه‌ك و پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له‌لایه‌كى تره‌وه دروست ببێت، ئه‌نجامى ئه‌وه‌ى لێكه‌وته‌وه كه له (12/10/2015) له‌لایه‌ن پارتى دیمو‌كراتى كوردستانه‌وه رێگه له (یوسف محه‌مه‌د) بگیرێت له بازگه‌ى پردێ رێگه‌یان پێنه‌دا بچێته په‌رله‌مان له‌هه‌ولێر، هه‌ر ئه‌مه‌ش وایكرد بۆ ماوه‌ى دوو ساڵ په‌رله‌مان په‌كى بخرێت و تا ته‌واو بوونى خوله‌كه‌ش په‌رله‌مان بێ سه‌رۆك بمێنێته‌وه.
سروشتێكى تر‌ى ئه‌وه بوو كه هه‌ر له‌ماوه‌ى ئه‌م خوله‌دا پرۆسه‌ى ریفراندۆم له (25/7/2017) ئه‌نجامدرا و ده‌ره‌نجامه‌كانى كاریگه‌ریان له‌سه‌ر پرۆسه‌ى سیاسیی هه‌رێم و په‌رله‌مان هه‌بوو، ئه‌مه وایكرد سه‌رۆكى هه‌رێم (مه‌سعود بارزانى) ده‌ستبه‌ردارى پۆسته‌كه‌ى بوو و له (29/10/2017) ده‌ستى له‌كار كێشایه‌وه‌و ده‌سه‌ڵاته‌كانى به‌یاسایه‌ك به‌سه‌ر هه‌ریه‌ك له سه‌رۆكایه‌تییه‌كانى (ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران، په‌رله‌مان و ئه‌نجومه‌نى دادوه‌ری)دا دابه‌شكرا.
خولى پێنجه‌م:
خولى پێنجه‌مى په‌رله‌مانى كوردستان له (30/9/2018) هه‌ڵبژاردنى بۆ كرا‌و له (6/11/2018) یه‌كه‌م دانیشتنى خۆى ئه‌نجامدا، ده‌بوایه تا (6/11/2022) به‌رده‌وام بێت، به‌ڵام ته‌مه‌نى خۆى درێژ كرده‌وه و دواتر له‌لایه‌ن دادگای فیدراڵیەوە درێژكردنه‌وه‌كه‌ى به نایاسایی دانراو خوله‌كه په‌كى كه‌وت، ته‌مه‌نى ئه‌م خوله (4) ساڵ و (6) مانگ و (13) رۆژ بوو، (1) جار ته‌مه‌نى خۆى درێژ كردۆته‌وه بۆ ماوه‌ى (یه‌ك ساڵ و شه‌ش مانگ)، له ته‌مه‌نى یاسایی خۆى لایداوه.
ئەگەرچی دادگای فیدراڵی تەمەنی درێژکراوەی پەرلەمانی کوردستانی هەڵوەشاندەوە، بەڵام دوای نزیکەی 2 ساڵ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان ئەنجام درا.
له‌م خوله‌دا هه‌ریه‌ك له (ڤالا فه‌رید و رێواز فایه‌ق) سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مانیان كردووه، له درێژایی ته‌مه‌نیدا (123) په‌رله‌مانتار ئه‌ندامێتیان كردووه، له‌و ماوه‌یه‌دا (44) یاسا و (5) بڕیاره یاساى ده‌ركردووه.
بەپێی راپۆرتەکەی دامەزراوەیی پەی، لە کۆی 33 ساڵی تەمەنی پەرلەمانی کوردستان زیاتر لە 12 ساڵی بە نایاسایی بەردەوام بووە و درێژکراوەتەوە.
پەرلەمانی کوردستان تەنها گیرۆدەی درێژکردنەوەی تەمەن نەبوو بەڵکو راگرتنی کارەکانیشیان بەشێکی دیکەی کێشەکان بوون، لە خولی یەکەمدا شەڕی ناوخۆ بووە رێگر و لە خولی چوارەمیشدا بەهۆی ناکۆکی پارتی و گۆڕانەوە لەسەر یاسایی سەرۆکایەتی هەرێم، پارتی دەرگای پەرلەمانی کوردستانی بۆ ماوەی 2 ساڵ بە روی سەرۆکی پەرلەمان کە لە پشكی گۆڕان بوو داخست.
هەر خولێکی پەرلەمانی کوردستان لە دوای ئەنجامدانی هەڵبژادنەوە پێویستی بە کارابوونە، ئەوەیش بە هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان دەستپێدەکات. زۆرینەی کات بەهۆی ناکۆکییە سیاسییەکانەوە کارابوونی پەرلەمانیش دواکەوتوو، بەشێوەیەک ئەگەر خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان وەک نمونەیەک وەربگرین دەبینین لە دوای 7 مانگ لە ئەنجامدانی هەڵبژاردن تا ئێستا پەرلەمان کارا نەبووە.
له ئێستادا په‌رله‌مانى كوردستان كه ته‌مه‌نى 33 ساڵه، ئێستا ده‌بوایه هه‌شت خولى به‌ڕێ كردبێت و له‌م مانگه‌دا هه‌ڵبژاردن بۆ خولى نۆیه‌مى بكرێت، به‌ڵام سه‌ربارى ئه‌وه‌ى ته‌نها پێنج خولى به‌ڕێكردووه‌و سێ خوڵ قه‌رزاره، واته 12 ساڵ له پاشه.
حکومەتی عێراق هەوڵدەدات
هاوڵاتیان هانبدات کارەبای بەرهەمهاتوو بە وزەی خۆر بەگەڕبخەن بەمەبەستی چارەسەرکردنی
قەیرانی کارەبا لە وڵاتەکەدا، بۆ ئەومەبەستە پرۆژەیەکی نوێی راگەیاندووە بۆ
کاراکردنی خزمەتگوزاریی سۆلار (بەرهەمهێنانی کارەبا بە وزەی خۆر) بۆ فەرمانگە
حکومییەکان.
لە یەکەم قۆناغدا پرۆژەی
سۆلار بۆ کۆشکی سەرۆکایەتی بەگەڕدەخرێت، پاشان لە یەکەم هەنگاودا زیاتر لە هەزار بینای
حکومی لە بەغداد و پارێزگاکانی دیکە سۆلاریان بۆ دادەنرێت، وەک بەشێک لە ستراتیجی
پشت بەستن بە وزەی خاوێن و نوێبۆوە.
نزیکەی دوو ساڵ لەمەوبەر
لە سەرەتای دەستبەکاربوونی محەمەد شیاع سودانی، وەکو سەرۆکی حکومەتی عێراقی، پڕۆژەیەکی
بە بڕی 90 ملیار دینار پەسەندکرد بۆ بەگەڕخستنی پرۆژەکانی سۆلار و سودوەرگرتن لە
وزەی خۆر بۆ باڵەخانە حکومییەکان.
لە دوو ساڵی رابردوودا،
بە سودوەرگرتن لە تواناکانی کەرتی تایبەت، کارەبای 546 باڵەخانەی حکومی کۆڕدرا بۆ
وزەی نوێبۆوە، ئەوانیش باڵەخانەی پەرلەمانی عێراق و کۆشکی حکومەت.
لە مانگی شوباتی ساڵی ڕابردوودا،
وەزارەتی نەوتی عێراق پڕۆژەیەکی نوێی لە کەرتی بەرهەمهێنانی کارەبا بە وزەی خۆر راگەیاند،
بە ئامانجی کۆتاییهێنان بە قەیرانی دابینکردنی کارەبا بەهۆی لاوازی بەرهەمهێنانەوە
کە بەزۆری پشت بە گازی هاوردەکراو لە ئێرانەوە دەبەستێت و زیاتر لە 35٪ ی پێداویستییەکانی
عێراق پێکدەهێنێت.
لەو چوارچێوەیەدا،
وەزارەتی کارەبای عێراق رێککەوتننامەیەکی لەگەڵ کۆمپانیای تۆتاڵ ئینێرجی مۆرکرد، بۆ
دامەزراندنی وێستگەیەکی وزەی خۆر به توانای هەزار مێگاوات له بەسره، بەڕێوەبرایەتی
وەبەرهێنانی بەسرە ئاشکرای کرد، کە تێچووی وەبەرهێنان بۆ پڕۆژەکە کە بەشێکە لە گرێبەستێکی
27 ملیار دۆلاری نزیکەی 820 ملیۆن دۆلارە.
رۆژی 20ـى ئایار، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق وێستگەیەکی وزەی خۆری کردەوە، کە
تایبەتە بە کۆشکی حکومەت کە توانای بەرهەمهێنانی دوو مێگاوات کارەبای هەیە.
سودانی لە بەیاننامەیەکی
فەرمیدا جەختی لەسەر گرنگی پڕۆژەکە کردەوە، لە کەمکردنەوەی بارگرانی سەر تۆڕی کارەبای
نیشتمانی و وەبەرهێنانی وزەی خاوێنە لەپێناو زیادکردنی کاتژمێرەکانی دابینکردنی
کارەبا، هەم بۆ هاووڵاتیان و هەم بۆ دامەزراوە پیشەسازییەکان.
راشیگەیاند، حکومەت پلانی
هەیە سەرچاوەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا هەمەجۆر بکات و تاقیکردنەوەیەکی دەستپێکردووە،
بە ئامانجی بەرهەمهێنانی 48.5 مێگاوات کارەبا لە بارەگای وەزارەتەکانی ناوخۆ و
دارایی و نەوت و گواستنەوە و پلاندانان کە کۆی گشتی بەرهەمهێنانی 10.5 مێگاوات دەبێت.
لە سەرەتای ئەم هەفتەیەدا،
سەرۆک وەزیران لەگەڵ تیمی نیشتمانی وزەی نوێبۆوە کۆبووەوە و ئاماژەی بە ئاسانکردنی
ڕێوشوێنەکان و لابردنی بەربەستەکانی بەردەم ئەم پڕۆژە گرنگانە کرد، هاوکات دەرفەتی
کارکردن بە کۆمپانیاکانی کەرتی تایبەت بە هەماهەنگی لەگەڵ کۆمسیۆنی باڵای هەماهەنگی
نێوان پارێزگاکان دا.
هەروەها، رەزامەندی سەرەتایی
درا بۆ دامەزراندنی دوو وێستگەی وزەی خۆر لە ناوچەکانی رەسافە و کەرخ بە توانای 20
مێگاوات بۆ هەر وێستگەیەک، جگە لەوەش وەزارەتی کارەبا دەستیکرد بە دامەزراندنی دوو
وێستگەی دیکە بە توانای سێ مێگاوات هەریەکەیان وەک بەشێک لە پڕۆژەی وێستگەی کەناڵی
سەربازی لە بەغدا.
ئەحمەد مو‌سا، وتەبێژی وەزارەتی
کارەبای عێراق بە رۆژنامەی العربیە جدیدی راگەیاند، وەزارەتی کارەبا پێشکەوتنی بەخۆیەوە
بینیوە لە دانوستاندنەکان لەگەڵ کۆمپانیا تایبەتمەندەکان لە بواری دابینکردنی
پەناڵ و پلێتە سۆلارییەکان، کارئاسانیییەکانیان پێ راگەیاندراوە بۆ ئەوەی لە
سەرجەم پارێزگاکانی عێراق سود لە وزە خاوێنەکان وەربگیرێت.
باقر ساعدی، ئەندامی لیژنەی
خزمەتگوزاری لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، کردنەوەی پڕۆژەی وزەی پاک لە کۆشکی سەرۆکایەتی
و چەند شوێنێکی دیکە، لەڕێگەی تۆڕێکی پشت بەستن بە سۆلار، ئاماژەیەکی ڕونە بۆ ئاڕاستە
و باوەڕی حکومەت بۆ گواستنەوەی تێڕوانینی خەڵک بۆ بەکارهێنانی وزەی خۆر لە
دەستخستنی کارەبا و گەرمکەرەوەکان.
ساعدی ئاماژەی بەوەشکرد،
ئەوەی حکومەت دەستی پێکردووە سەرەتایەکە بۆ خزمەتکردنی 1000 باڵەخانەی حکومەت لە
پارێزگاکانی عێراق لە ساڵی 2025دا بۆ کارکردن بە سۆلار لە زووترین کاتدا، و ئەگەری
فراوانکردنی پلانەکە هەیە بۆ زیاتر لە 5000 بینا لە ساڵانی داهاتوودا.