تەندروستی

ئەو جۆرە شێرپەنجەیەی توشی بایدن بووە ساڵانە نزیکەی 400 هەزار کەس بەهۆیەوە گیانلەدەستدەدەن

Mic
2025-05-19

نووسینگەی تایبەتی جۆو بایدن ڕایگەیاندووە لە هەفتەی پێشوودا کۆمەڵێک پشکنینی بۆ ئەنجام دراوە کە تێیدا دەرکەوتوو لە ئێستادا جۆو بایدن تووشی شێرپەنجەی پرۆستات بووە و لە قۆناغێکی مەترسیداردایە.

سەرچاوەکان ئاماژەیان بەوە داوە کە لە پشکنینەکاندا دەرکەوتووە کە گڕییەک لە پرۆستاتی جۆو بایدندا هەیە لە دوای وەرگرتنی نموونە (زەرع) بۆ ئەنجامدانی پشکنینی شانەزانی و ئەنجامدانی پشکنینی ئێم ئار ئای دەرکەوتوو کە باوترین جۆری شێرپەنجەی هەیە و شێرپەنجەکەش بڵاو بووەتەوە لە جەستەیدا و ئێسکەکانی گرتووەتەوە کە ئەمەش بە مانای ئەوە دێت کە لە قۆناغی چوارەمی و کوشندەی شێرپەنجەکەیدایە.

لە ئێستادا خێزانی بایدنی و تیمی پزیشکی جۆو بایدن بەدوای باشترین چارەسەرەکاندا دەگەڕێن و بە گوتەی پزیشکەکان، لەگەڵ ئەوەی جۆری شێرپەنجەکە کوشندەیە، بەڵام لە ئێستادا ئەم جۆرە شێرپەنجەیە هەستیارە بە هۆرمۆن، واتە ئەگەری هەیە چارەسەرەکان بەسوود بن لە ڕێگریکردن لە گەشەکردنی زیاتری شێرپەنجەکەدا.

لە هەمان کاتدا لە ئێستادا باسیش لەوە دەکرێت کە بۆچی لە دوایین پشکنینەکانی جۆو بایدن لە 2024دا، تیمە پزیشکەکەی ئاماژەیان بەوە دا بوو کە لەڕووی تەندروستییەوە کەسێکی شیاوە بۆ ئەو پۆستە و هیچ گرفتێکی تەندروستی نییە، ئەمەش دەکرێت هۆکارێک بووبێت کە لەو کاتەدا شێرپەنجەکەی ڕانەگەینن بۆ ئەوەی بتوانیت بۆ خۆلێکی تری سەرۆکایەتی ئەمریکا بەشداری بکات.

پسپۆڕانی شێرپەنجەی پرۆستات ئاماژە بەوە دەکەن کە ئەم جۆرەی شێرپەنجەکەی جۆو بایدن مەترسیدارە، ناتوانرێت چارەسەر بکرێت بەڵکوو تەنها دەکرێت ڕێگری بکرێت لە خراپتربوونی. 

لە هەمان کاتیشدا دکتۆر جود موول، پسپۆڕی شێرپەنجەی پرۆستات لە زانکۆی دیوک، ئاماژە بەوە دەکات ئەو پیاوانەی کە ئەم جۆرەی شێرپەنجە تووش دەبن لە ئەگەری ئەوەی جەستەیان وەڵام دانەوەی باشی هەبێت بۆ چارەسەرەکان ئەوا دەتوانن پێنج بۆ دە ساڵ ژیان بکەن.

ئەم جۆرە شێرپەنجە یەکێکە لەو جۆرە باوانەی شێرپەنجە کە تووشی پیاوان دەبێت و تەنها لە ساڵی 2020 دا زیاتر لە 397,430 کەس لە جیهاندا بەهۆی ئەم شێرپەنجەوە گیانیان لەدەستداوە. 

ئەم جۆرە شێرپەنجەیە لە دوای تەمەنی 50 ساڵی مەترسی تووشبوونی لە پیاواندا زیاتر دەبێت و پێویست دەکات پشکنینی زیاتر ئەنجام بدەن بۆ دڵنیایی تەندروستی خۆیان.

More News

Most Popular

هەواڵ

عێراق: سۆلار بۆ باڵەخانە حکومییەکان بەگەڕدەخرێت

Mic
2025-05-22



حکومەتی عێراق هەوڵدەدات هاوڵاتیان هانبدات کارەبای بەرهەمهاتوو بە وزەی خۆر بەگەڕبخەن بەمەبەستی چارەسەرکردنی قەیرانی کارەبا لە وڵاتەکەدا، بۆ ئەومەبەستە پرۆژەیەکی نوێی راگەیاندووە بۆ کاراکردنی خزمەتگوزاریی سۆلار (بەرهەمهێنانی کارەبا بە وزەی خۆر) بۆ فەرمانگە حکومییەکان.

لە یەکەم قۆناغدا پرۆژەی سۆلار بۆ کۆشکی سەرۆکایەتی بەگەڕدەخرێت، پاشان لە یەکەم هەنگاودا زیاتر لە هەزار بینای حکومی لە بەغداد و پارێزگاکانی دیکە سۆلاریان بۆ دادەنرێت، وەک بەشێک لە ستراتیجی پشت بەستن بە وزەی خاوێن و نوێبۆوە.

نزیکەی دوو ساڵ لەمەوبەر لە سەرەتای دەستبەکاربوونی محەمەد شیاع سودانی، وەکو سەرۆکی حکومەتی عێراقی، پڕۆژەیەکی بە بڕی 90 ملیار دینار پەسەندکرد بۆ بەگەڕخستنی پرۆژەکانی سۆلار و سودوەرگرتن لە وزەی خۆر بۆ باڵەخانە حکومییەکان.

لە دوو ساڵی رابردوودا، بە سودوەرگرتن لە تواناکانی کەرتی تایبەت، کارەبای 546 باڵەخانەی حکومی کۆڕدرا بۆ وزەی نوێبۆوە، ئەوانیش باڵەخانەی پەرلەمانی عێراق و کۆشکی حکومەت.

لە مانگی شوباتی ساڵی ڕابردوودا، وەزارەتی نەوتی عێراق پڕۆژەیەکی نوێی لە کەرتی بەرهەمهێنانی کارەبا بە وزەی خۆر راگەیاند، بە ئامانجی کۆتاییهێنان بە قەیرانی دابینکردنی کارەبا بەهۆی لاوازی بەرهەمهێنانەوە کە بەزۆری پشت بە گازی هاوردەکراو لە ئێرانەوە دەبەستێت و زیاتر لە 35٪ ی پێداویستییەکانی عێراق پێکدەهێنێت.

لەو چوارچێوەیەدا، وەزارەتی کارەبای عێراق رێککەوتننامەیەکی لەگەڵ کۆمپانیای تۆتاڵ ئینێرجی مۆرکرد، بۆ دامەزراندنی وێستگەیەکی وزەی خۆر به توانای هەزار مێگاوات له بەسره، بەڕێوەبرایەتی وەبەرهێنانی بەسرە ئاشکرای کرد، کە تێچووی وەبەرهێنان بۆ پڕۆژەکە کە بەشێکە لە گرێبەستێکی 27 ملیار دۆلاری نزیکەی 820 ملیۆن دۆلارە.

رۆژی 20ـى ئایار، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق وێستگەیەکی وزەی خۆری کردەوە، کە تایبەتە بە کۆشکی حکومەت کە توانای بەرهەمهێنانی دوو مێگاوات کارەبای هەیە.

سودانی لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا جەختی لەسەر گرنگی پڕۆژەکە کردەوە، لە کەمکردنەوەی بارگرانی سەر تۆڕی کارەبای نیشتمانی و وەبەرهێنانی وزەی خاوێنە لەپێناو زیادکردنی کاتژمێرەکانی دابینکردنی کارەبا، هەم بۆ هاووڵاتیان و هەم بۆ دامەزراوە پیشەسازییەکان.

راشیگەیاند، حکومەت پلانی هەیە سەرچاوەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا هەمەجۆر بکات و تاقیکردنەوەیەکی دەستپێکردووە، بە ئامانجی بەرهەمهێنانی 48.5 مێگاوات کارەبا لە بارەگای وەزارەتەکانی ناوخۆ و دارایی و نەوت و گواستنەوە و پلاندانان کە کۆی گشتی بەرهەمهێنانی 10.5 مێگاوات دەبێت.

لە سەرەتای ئەم هەفتەیەدا، سەرۆک وەزیران لەگەڵ تیمی نیشتمانی وزەی نوێبۆوە کۆبووەوە و ئاماژەی بە ئاسانکردنی ڕێوشوێنەکان و لابردنی بەربەستەکانی بەردەم ئەم پڕۆژە گرنگانە کرد، هاوکات دەرفەتی کارکردن بە کۆمپانیاکانی کەرتی تایبەت بە هەماهەنگی لەگەڵ کۆمسیۆنی باڵای هەماهەنگی نێوان پارێزگاکان دا.

هەروەها، رەزامەندی سەرەتایی درا بۆ دامەزراندنی دوو وێستگەی وزەی خۆر لە ناوچەکانی رەسافە و کەرخ بە توانای 20 مێگاوات بۆ هەر وێستگەیەک، جگە لەوەش وەزارەتی کارەبا دەستیکرد بە دامەزراندنی دوو وێستگەی دیکە بە توانای سێ مێگاوات هەریەکەیان وەک بەشێک لە پڕۆژەی وێستگەی کەناڵی سەربازی لە بەغدا.

ئەحمەد موسا، وتەبێژی وەزارەتی کارەبای عێراق بە رۆژنامەی العربیە جدیدی راگەیاند، وەزارەتی کارەبا پێشکەوتنی بەخۆیەوە بینیوە لە دانوستاندنەکان لەگەڵ کۆمپانیا تایبەتمەندەکان لە بواری دابینکردنی پەناڵ و پلێتە سۆلارییەکان، کارئاسانیییەکانیان پێ راگەیاندراوە بۆ ئەوەی لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراق سود لە وزە خاوێنەکان وەربگیرێت.

باقر ساعدی، ئەندامی لیژنەی خزمەتگوزاری لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، کردنەوەی پڕۆژەی وزەی پاک لە کۆشکی سەرۆکایەتی و چەند شوێنێکی دیکە، لەڕێگەی تۆڕێکی پشت بەستن بە سۆلار، ئاماژەیەکی ڕونە بۆ ئاڕاستە و باوەڕی حکومەت بۆ گواستنەوەی تێڕوانینی خەڵک بۆ بەکارهێنانی وزەی خۆر لە دەستخستنی کارەبا و گەرمکەرەوەکان.

ساعدی ئاماژەی بەوەشکرد، ئەوەی حکومەت دەستی پێکردووە سەرەتایەکە بۆ خزمەتکردنی 1000 باڵەخانەی حکومەت لە پارێزگاکانی عێراق لە ساڵی 2025دا بۆ کارکردن بە سۆلار لە زووترین کاتدا، و ئەگەری فراوانکردنی پلانەکە هەیە بۆ زیاتر لە 5000 بینا لە ساڵانی داهاتوودا.