هەواڵ

ئەنجوومەنی وەزیران بڕیار لە ناردنی داهاتی ناوخۆ بۆ عێراق دەدات

Mic
2025-09-24

ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، بۆ تاوتوێکردنی پرسی مووچە، هەناردەکردنەوەی نەوت و داهاتی نانەوتی کۆدەبێتەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە 24ـی ئەیلوولی 2025، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە.

دیجیتاڵ میدیای MIC زانیویەتی، لە كۆبوونەوەكەدا بابەتی ڕێككەوتننامەی سێ لایەنەی نێوان حكومەتی فیدراڵی و حكومەتی هەرێمی كوردستان و كۆمپانیا نەوتییەكان، تایبەت بە دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان، لەبەر ڕۆشنایی یاسای بودجەی گشتیی فیدراڵیی هەمواركراو و بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی هەردوولا دەخرێتە ڕوو.

لە بڕگەیەكی دیكەدا، دواپێشهاتی دۆسیەی پۆلێنكردنی داهاتە نانەوتییەكان و دەستنیشانكردنی بەشی گەنجینەی فیدراڵی دەخرێتە ڕوو.

بەگوێرەی زانیارییەکانی دیجیتاڵ میدیای MIC کە لە سەرچاوە خۆجێیەکان وەریگرتووە، حکومەتی هەرێمی کوردستان ئامادەیە بڕی 120 ملیار دینار وەک داهاتی نانەوتی بۆ بەغدا بنێرێت، لە بەرانبەردا دەبێت بەغدا مووچەی مانگی حەوتی مووچەخۆرانی هەرێم بنێرێت.

ئەوە لە کاتێکدایە، دوێنێ لە کۆبوونەوەکەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقدا، بڕیاری خەرجکردنی مووچەی مانگی تەممووزی فەرمانبەر و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان درا.

بەپێی زانیارییەکان هەر دوێنێ محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیران، تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراقی ڕاسپاردووە بە زووترین کات ڕێکارەکانی خەرجکردنی مووچەی مانگی تەممووزی هەرێمی کوردستان تەواو بکات.

حکومەتی هەرێمی کوردستان لیستی مووچە مانگەکانی حەت، هەشت و نۆی رەوانەی بەغدا کردووە، تەنها چاوەڕێی عێراقە پارە بنێرێت و مووچە دابەش بکات.

حکومەتی هەرێمی کوردستان و عێراق لەبارەی چارەسەری یەکجاری پرسی مووچە لە رێککەوتن نزیکبوونەتەوە و تەنها هەندێک کێشەی بچووک ماوە چارەسەر بکرێن.

لەسەر دۆسییەی هەناردەکردنەوەی نەوت گەیشتوونەتە رێککەوتن و رەنگە بەم نزیکانە هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان دەستپێبکاتەوە، وەک ئەوەی لە ئاماژەکان دەخوێندرێتەوە.

لەسەر پرسی داهاتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان و چۆنییەتی دابەشکردنی لەنێوان هەولێر و بەغدا، بەرەوپێشچوونی باش هەیە و رەنگە لە رۆژانی داهاتوودا ئەنجامی ئەرێنی ئەو دۆسییەش ببیستین.

ئەگەر ئەم دوو دۆسیەیە چارەسەر ببن، بەتەواوی بەربەستی بەردەم ناردنی مووچە لە بەغداوە لا دەچن و کێشە گەورەکەی نێوان هەولێر و بەغدا چارەسەر دەبێت.

ئەوە لەکاتێکدا، لە کۆتاییەکانی مانگی نۆ داین  و هەتا ئێستا مووچەخۆران و فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان مووچەی مانگی تەمموزیان وەر دەنگرتووە، دیاریش نییە کەی وەری دەگرن.

More News

Most Popular

هەواڵ

موقتەتا سەدر هاتە دەنگ

Mic
2025-09-29

موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی سەرد، لەراگەیەندراوێكدا ڕایگەیاند،"ئەمە یەکەم ھەڵبژاردنە لەعێراق بەبێ بەشداری ڕەوتی شیعی نیشتیمانی(ڕەوتی سەدر) ئەمەش دڵەڕاوکێی زۆری لای ھاوڵاتیان دروستکردوە کە بەشداری ھەڵبژاردن دەکەن". دەشڵێت،" لەگەڵ دڵەڕاوکێی خەڵک چەندین سیناریۆ دروستکراوە کەگوایە ڕەوتی سەدر بەبەکارھێنای ھێز رێگە نادەن بگەنە سندوقەکانی ھەڵبژاردن، یاخود وتراوە، ڕەوتی سەدر فیتنە دروست دەکات بۆ ئەوەی کەشێکی ئارام بۆ ھەڵبژاردن نەخوڵقێت و بەلایەنگرییە ملیۆنیەکەی دێتە سەر شەقام و خۆپیشاندان دەکات، جەختیش دەكاتەوە،" ھەرچەندە ئێمەلەگۆڕەپانی سیاسی نەماون بەڵام ھەموو تیرەکانیان بۆ سەر ئێمەیە". سەدر لەڕاگەیەندراوەكەیدا بەبێ ناوهێنان پەیامێكی ئاگرین ئاڕاستە دەكات و دەڵێت،" ئەگەر گردبونەوەو ناڕەزایەتی و بەگژداچونەوەتان دەوێت ئێمە خۆمان خاوەنی ئەوەین و فەرموو خۆتان تاقی بکەنەوە و ئێمە لەھەڕەشەکانتان ناترسین".
دەشلێت،" ئەوەی لەگەڕانەوەی بەعس دەترسێت و خەڵکی پێدەترسێنێت ئەوە حزبێکی بێ کەڵکە".
ھەروەھا لەبارەی خزمەتگوزاری و پەرەوردەو وشکە ساڵی و تەندروستی و دۆسیەی ئەمنی پێی وایە، لەخراپترین ئاستتدان و نوسیویەتی،" ھۆزەکان لەلایەک و میلیشیاکان لەلایەک بونەتە بەڵاو خوێنی عێراقی دەرێژرێت".
لەكۆتایی ڕاگەیەندراوەكەشیدا دوپاتیدەكاتەوە،" ئێوە باسی ئەوە دەکەن کە عێراق و گەلەکەی لەگەڵتانە، کەچی گەلی عێراق بەھۆی بێ کاری و ھەژاری و نەخۆشی و گەندەڵییەوە دەناڵێنێت و رڕوی لەزیادبونیشە، كەئەو مەترسیە مەترسی ئاینی عەقیدەشە نەک تەنھا نیشتیمانی ئێوە کەی شیعە