هەواڵ

پێش هەشت ساڵ باشووری کوردستان ریفراندۆمی ئەنجامدا

Mic
2025-09-25

هەشت ساڵ بەسەر ریفراندۆمی ساڵی 2017ـی هاوڵاتییانی باشووری کوردستان تێدەپەرێت و تائیستا کاریگەریی ئەو رووداوە سیاسییە لەسەر هەرێمی کوردستان بەردەوامە.

هەشت ساڵ بەر لە ئێستا دوایی کۆتایی هاتنی دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام- داعش، حزب و لەیەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان بڕیاریی گشت پرسی یان ریفراندۆمیان دا.

ئەنجامدانی ڕیفراندۆم ڕووبەڕووی دژایەتی و فشاری زۆری نێودەوڵەتی و هەرێمی بووەوە؛ تورکیا و ئێران، شانبەشانی حکومەتی عێراق، بە توندی دژی ریفراندۆم و گشتپرسی هەرێمی کوردستان وەستانەوە.

جگە لە وڵاتانی دراوسێ و هەرێمایەتی؛ زلهێزەکانی جیهان-یش، لەوانە ئەمەریکا و بەریتانیا، داوای دواخستنی پرۆسەکەیان دەکرد.

وابدیاربوو سەرکردایەتی کورد لە هەرێمی کوردستان بڕیاری خۆیان دابووە، بۆیە سوور بوو لەسەر ئەنجامدانی ڕیفراندۆم لە کاتی دیاریکراوی خۆیدا، چونکە بڕوایان وابوو ئەمە دەرفەتێکی مێژووییە بۆ گەیاندنی دەنگی ئاشتیخوازانەی گەلی کوردستان بە جیهان.

سەرەنجام لە بەرەبەیانی 25ی ئەیلوولی 2017، بەشێکی زۆری هاوڵاتییان بە هەموو پێکهاتە نەتەوەیی و ئایینییەکان و ڕەنگەکانیانەوە، ڕوویان لە بنکەکانی دەنگدان کرد، دەنگیان دات.

 بەپێی ئامارە فەرمییەکانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی، زیاتر لە سێ ملیۆن و 305 هەزار کەس بەشدارییان لە پرۆسەکەدا کرد، کە دەکاتە ڕێژەی 72%ی ئەوانەی مافی دەنگدانیان هەبوو.

 لە ئەنجامدا، 92.73%ی بەشداربووان بە "بەڵێ" دەنگیان دا، لە بەرامبەردا تەنیا 7.27 % بە "نەخێر" دەنگیان دا ئەمە لەو رێژەیەی چوونە سەر سندوقەکان و دەنگیاندا، چونکە زۆرێکیش بایکۆتی پۆسەکەیانکردوو نەچوون بۆ دەنگدان.

لە کاردانەوەی ئەنجامدانی ریفراندۆم، حکومەتی عێراق بە هەماهەنگی لەگەڵ وڵاتانی هەرێمی، فشارێکی زۆری سیاسی، ئابووری و سەربازی خستە سەر هەرێمی کوردستان و گەمارۆی ئاسمانی، داخستنی دەروازە سنوورییەکان رووبەرووی هاوڵاتییانی هەرێمی کوردستان بووە.

سەرباری هەموو ئەو فشارانەش لە 16ـی ئۆکتۆبەری 2017، سوپای عێراق هێرشی سەربازی بۆ سەر کەرکووک و ناوچە جێناکۆکەکانی تر کردوو، بووە هۆی لەدەستدانی نزیکەی 51%ی خاکی باشووری کوردستان.

ئەم رووداوە سیاسییە مێژووەیە بووە هۆی لەدەستدانی سەربەخۆی کارگێڕی، ئابووری و سیاسیی باشووری کوردستان و هەتا ئێستاش لێکەوتەکانی لەسەر باشووری کوردستان بەردەوامە، قەوارەی هەرێمی کوردستانی بە تەواوی لاواز کرد، کە پێشتر وەک نیمچە دەوڵەت کاری دەکرد و مامەڵەی لەگەڵ دەکرا.

More News

Most Popular

هەواڵ

موقتەتا سەدر هاتە دەنگ

Mic
2025-09-29

موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی سەرد، لەراگەیەندراوێكدا ڕایگەیاند،"ئەمە یەکەم ھەڵبژاردنە لەعێراق بەبێ بەشداری ڕەوتی شیعی نیشتیمانی(ڕەوتی سەدر) ئەمەش دڵەڕاوکێی زۆری لای ھاوڵاتیان دروستکردوە کە بەشداری ھەڵبژاردن دەکەن". دەشڵێت،" لەگەڵ دڵەڕاوکێی خەڵک چەندین سیناریۆ دروستکراوە کەگوایە ڕەوتی سەدر بەبەکارھێنای ھێز رێگە نادەن بگەنە سندوقەکانی ھەڵبژاردن، یاخود وتراوە، ڕەوتی سەدر فیتنە دروست دەکات بۆ ئەوەی کەشێکی ئارام بۆ ھەڵبژاردن نەخوڵقێت و بەلایەنگرییە ملیۆنیەکەی دێتە سەر شەقام و خۆپیشاندان دەکات، جەختیش دەكاتەوە،" ھەرچەندە ئێمەلەگۆڕەپانی سیاسی نەماون بەڵام ھەموو تیرەکانیان بۆ سەر ئێمەیە". سەدر لەڕاگەیەندراوەكەیدا بەبێ ناوهێنان پەیامێكی ئاگرین ئاڕاستە دەكات و دەڵێت،" ئەگەر گردبونەوەو ناڕەزایەتی و بەگژداچونەوەتان دەوێت ئێمە خۆمان خاوەنی ئەوەین و فەرموو خۆتان تاقی بکەنەوە و ئێمە لەھەڕەشەکانتان ناترسین".
دەشلێت،" ئەوەی لەگەڕانەوەی بەعس دەترسێت و خەڵکی پێدەترسێنێت ئەوە حزبێکی بێ کەڵکە".
ھەروەھا لەبارەی خزمەتگوزاری و پەرەوردەو وشکە ساڵی و تەندروستی و دۆسیەی ئەمنی پێی وایە، لەخراپترین ئاستتدان و نوسیویەتی،" ھۆزەکان لەلایەک و میلیشیاکان لەلایەک بونەتە بەڵاو خوێنی عێراقی دەرێژرێت".
لەكۆتایی ڕاگەیەندراوەكەشیدا دوپاتیدەكاتەوە،" ئێوە باسی ئەوە دەکەن کە عێراق و گەلەکەی لەگەڵتانە، کەچی گەلی عێراق بەھۆی بێ کاری و ھەژاری و نەخۆشی و گەندەڵییەوە دەناڵێنێت و رڕوی لەزیادبونیشە، كەئەو مەترسیە مەترسی ئاینی عەقیدەشە نەک تەنھا نیشتیمانی ئێوە کەی شیعە