سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت، داوای لە
سوودانی کردووە کێشەی مووچە و شایستە داراییەکان بەشێوەیەکی بنەڕەتی چارەسەر ببێت
و هیچ مووچەیەکی ئەمساڵیش نەفەوتێت.
نووسینگەی سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران
بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پەیوەندییەکی
تەلەفۆنی لە سەرۆک وەزیرانی فیدراڵ محەمەد شیاع سوودانی پێگەیشت.
لە بڵاوکراوەکەدا هاتووە، لە پەیوەندییەکەدا هەردوولا
هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستانیان بە دەستکەوتێکی گرنگ ناوبرد کە لە خزمەتی
هەموو عێراقییەکاندایە.
هەروەها سەرۆک وەزیرانی فیدراڵ سوپاسی سەرۆکی
حکومەتی کرد بۆ گەیشتن بەم ڕێککەوتنە گرنگە و سەرۆکی حکومەتیش دەستخۆشی لە سەرۆک وەزیرانی
فیدراڵ کرد بۆ نەهێشتنی ئاستەنگەکانی بەردەم گەیشتن بە ڕێککەوتنەکە.
لایخۆشییەوە، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان هیوای
خواست ئەم ڕێککەوتنە ببێتە ڕێخۆشکەر بۆ دەرچوونی یاسای نەوت و گاز.
هاوکات، سەرۆکی حکومەت داواشی کرد کێشەی مووچە
و شایستە داراییەکانی خەڵکی کوردستان، بە شێوەیەکی بنەڕەتی چارەسەر ببێت بۆ ئەوەی
چیتر خەڵکی کوردستان لە دڵەڕاوکێدا نەبن . وتیشی نابێت مووچەکانی ئەمساڵیش بفەوتێن.
ئەوەشخراوەتەڕوو، سەرۆک وەزیرانی فیدراڵ و سەرۆکی
حکومەت هاوڕابوون لەسەر ئەوەی لە بودجەی گشتیی فیدراڵ بۆ ساڵی 2026 ، پێویستە هەرێمی
کوردستان بەشە بودجەی خۆی هەبێت.
باس لەوەشکراوە، سەرۆک وەزیرانی فیدراڵ جەختی
کردەوە کە دەرفەتی ئابووری گرنگ لە ئارادان بۆ ئەنجامدانی گەشەپێدانی زیاتر لە هەموو
عێراق، لە بەسڕەوە تا هەرێمی کوردستان.
لە کۆتاییدا هەردوو سەرۆک باسیان لە گرنگیی ئەنجامدانی
پڕۆژی ڕێگەی گەشەپێدان کرا و، کە بۆ ئەم مەبەستە، بەم زووانە لیژنەیەکی تایبەت لە
بەغداوە سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات بۆ نەهێشتنی هەموو ئاستەنگەکان لە بەردەم جێبەجێکردنی
ئەم پڕۆژە گرنگە کە کاریگەرییەکی گەورەی لە سەر گەشەپێدانی ئابووری لە هەموو عێراقدا
دەبێت.
توێژینەوەیەک کە لە گۆڤاری زانستی ژینگە و تەکنۆلۆژیادا بڵاو کراوەتەوە ئاماژەی بەوە داوە، بەشێک لە بابەتی جوانکارییەکان کە ئەمڕۆ بەکار دێت، ڕێژەیەکی زۆر لە ماددە کیمیایییە ژەهراوییەکان لە پێکهاتەیاندا هەیە وەک پۆڵی فلۆرۆ ئەڵکیل (PFAS ) . کە بەداخەوە لە پێکهاتەی ماددە جوانکارییەکاندا ئەم ماددە نانووسرێت بۆ ئەوەی خەڵک هۆشیار بێت.
ئیدارەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکی (FDA) باس لەوە دەکات، بەشێک لە بابەتە جوانکارییەکانی وەکوو بۆیەی نینۆک و کرێمەکان و سوراو و قەڵەم چاو و ماسکەرا، دەکرێت ئەم ماددانەی تێ بکرێت بۆ ئەوەی زۆرتر بە درەوشاوەیی دەربکەوێت. بۆیە زۆر گرنگە ئەو بابەتە جوانکارییانە بەکار دێت کە دڵنیان لەوەی ئۆریجیناڵە و کوالێتی بەرزە.