هەواڵ

هەفتەی داهاتوو بەغدا مووچەی مانگی حەوت دەنێرێت

Mic
2025-09-25

بڕیارە ئەمڕۆ 120 ملیار دینار داهاتی نانەوتی هەرێمی کوردستان دەخرێتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی عێراق.

بەپێی زانیارییەکانی دیجیتاڵ میدیای MIC هەموو رێکارەکانی داهاتی نانەوتی تەواو بوون؛ ئەمڕۆ 120 ملیار دینار وەک داهاتی نانەوتی بۆ بەغدا دەنێردرێت.

بەو پێیەش بێت؛ هەفتەی داهاتوو دەست بە رێکارەکانی تەمویلکردنی مووچەی مانگی تەممووز دەکرێت، راستەوخۆ دوای گەیشتنی پارەکەش دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکرێت.

لە کۆبوونەوەی رۆژی چوارشممە، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان وەزیری دارایی راسپارد، بە زووترین کات 120 ملیار دیناری دیکە، وەکو بەشی گەنجینەی فیدراڵی بۆ مانگی تەمموزی 2025 بخاتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی فیدراڵی.

هەر لە کۆبوونەوەکەدا حکومەتی هەرێمی کوردستان جەختی لەوەکردەوە؛ بەهیوان پەلە بکرێت لە یەکلاییکردنەوەی دۆسیەی داهاتی نانەوتی بە رێککەوتنێکی هاوبەشی نێوان هەردوو حکومەتی هەرێمی کوردستان و فیدراڵی.

حکومەتی هەرێمی کوردستان ئامادەیی خۆی دووپاتکردەوە بۆ بەردەوامبوون لە جێبەجێکردنی پابەندییەکانی لەپێناو دابینکردنی مووچە و شایستە داراییەکانی فەرمانبەران مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان.

ئەوە لە کاتێکدایە، رۆژی سێشەممە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق کۆبووەوە و بڕیاری دا مووچەی مانگی حەوتی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان خەرج بکات.

هەردوێنێ پێشەوا هەورامانی وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەو رێککەوتنەی کەلەگەڵ بەغدا لەسەر دۆسییەی نەوت کردوویانە بۆ سێ مانگە، بەوپێیەش بێت سێ مووچە لە کۆی شەش مووچەی ئەمساڵ بێ کێشە دەدرێت.

ئەوەی لێرەدا نادیارە سێ مووچەی کۆتایی ئەمساڵە، ئایا رێککەوتنی نوێ بۆ ناردنی دەکرێت یاخود، تەنها مووچەی سێ مانگی دیکەی ئەمساڵ دەدرێت و سێ مووچەکەی دیکە وەک ساڵانی تر دەفەوتێت.

More News

Most Popular

هەواڵ

موقتەتا سەدر هاتە دەنگ

Mic
2025-09-29

موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی سەرد، لەراگەیەندراوێكدا ڕایگەیاند،"ئەمە یەکەم ھەڵبژاردنە لەعێراق بەبێ بەشداری ڕەوتی شیعی نیشتیمانی(ڕەوتی سەدر) ئەمەش دڵەڕاوکێی زۆری لای ھاوڵاتیان دروستکردوە کە بەشداری ھەڵبژاردن دەکەن". دەشڵێت،" لەگەڵ دڵەڕاوکێی خەڵک چەندین سیناریۆ دروستکراوە کەگوایە ڕەوتی سەدر بەبەکارھێنای ھێز رێگە نادەن بگەنە سندوقەکانی ھەڵبژاردن، یاخود وتراوە، ڕەوتی سەدر فیتنە دروست دەکات بۆ ئەوەی کەشێکی ئارام بۆ ھەڵبژاردن نەخوڵقێت و بەلایەنگرییە ملیۆنیەکەی دێتە سەر شەقام و خۆپیشاندان دەکات، جەختیش دەكاتەوە،" ھەرچەندە ئێمەلەگۆڕەپانی سیاسی نەماون بەڵام ھەموو تیرەکانیان بۆ سەر ئێمەیە". سەدر لەڕاگەیەندراوەكەیدا بەبێ ناوهێنان پەیامێكی ئاگرین ئاڕاستە دەكات و دەڵێت،" ئەگەر گردبونەوەو ناڕەزایەتی و بەگژداچونەوەتان دەوێت ئێمە خۆمان خاوەنی ئەوەین و فەرموو خۆتان تاقی بکەنەوە و ئێمە لەھەڕەشەکانتان ناترسین".
دەشلێت،" ئەوەی لەگەڕانەوەی بەعس دەترسێت و خەڵکی پێدەترسێنێت ئەوە حزبێکی بێ کەڵکە".
ھەروەھا لەبارەی خزمەتگوزاری و پەرەوردەو وشکە ساڵی و تەندروستی و دۆسیەی ئەمنی پێی وایە، لەخراپترین ئاستتدان و نوسیویەتی،" ھۆزەکان لەلایەک و میلیشیاکان لەلایەک بونەتە بەڵاو خوێنی عێراقی دەرێژرێت".
لەكۆتایی ڕاگەیەندراوەكەشیدا دوپاتیدەكاتەوە،" ئێوە باسی ئەوە دەکەن کە عێراق و گەلەکەی لەگەڵتانە، کەچی گەلی عێراق بەھۆی بێ کاری و ھەژاری و نەخۆشی و گەندەڵییەوە دەناڵێنێت و رڕوی لەزیادبونیشە، كەئەو مەترسیە مەترسی ئاینی عەقیدەشە نەک تەنھا نیشتیمانی ئێوە کەی شیعە