سەنتەری میترۆ و تۆڕی هاوپەیمانی 19 رایدەگەیەنن، دەستڕاگەیشتن بە زانیاری بەردی
بناغەی كۆمەڵگای دیمۆكراسی و مافێكی بنەڕەتی مرۆڤە كە پەیوەستە بە ئازادی ڕادەربڕینەوە
و داواش دەکەن جیاوازی نەکرێت لە پێدانی زانیاریی بە میدیاکان.
لە راگەیاندراوێکی هاوبەشدا سەنتەری میترۆ و تۆڕی
هاوپەیمانی 19 ئاماژەیان بەوەکردووە، داوا دەكەن حكومەتی داهاتووی هەرێمی كوردستان
بەپێی مادەی (25) لە یاسای ژمارە(11)ی ساڵی 2013 یاسای مافی دەستكەوتنی زانیاری، بەهەمئاهەنگی
لەگەڵ دەستەی سەربەخۆی مافەكانی مرۆڤ رێنمایی پێویست بۆ ئاسان جێبەجێكردنی یاساكە
دەربكات، رێز لەم مافە بنەڕەتییە بگرێت كە پەیوەستە بە ئازادی ڕادەربڕینەوە.
رونیشیکردووەتەوە، ئەمساڵ 2025 یونسكۆ لە ڕۆژی
جیهانی دەستڕاگەیشتن بە زانیاری ، تیشك دەخاتە سەر ڕۆڵی گرینگی زانیاری ژینگەیی لە
سەردەمی دیجیتاڵیدا. پەیامی یونسكۆ بۆ ئەمساڵ ئەم تەوەرە لە چوارچێوەیەكی فراوانتری
حوكمڕانی شەفاف و گەشەپێدانی بەردەوامدا بەهێزتر دەكات.
باسی لەوەشردووە، لە چالاكی سەرەكی ئەمساڵدا یونسكۆ
و حكومەتی فلیپین میوانداری، كۆنفرانسی جیهانی دەستڕاگەیشتن بە زانیاری گشتگیر لە
رۆژانی 29 بۆ 30 ئەم مانگە لە مانێلی پایتەخت دەكەن.
جەختیش لەوە دەکاتەوە، سەنتەری میترۆ و تۆڕی
هاوپەیمانی19 رایدەگەیەنن دەستڕاگەیشتن بە زانیاری بەردی بناغەی كۆمەڵگای دێمۆكراسی
و مافێكی بنەڕەتی مرۆڤە كە پەیوەستە بە ئازادی ڕادەربڕینەوە.
دوپاتیشی دەکاتەوە، بەهۆی شاردنەوەی زانیاری هەستیار
و گرنگ لەهاوڵاتییان و میدیاكاران لە تێوەگلانی بەرپرسانی حكومی و حزبی لە دەستدرێژی
بۆ سەر سامان و موڵكی گشتی، نەتوانراوە بەشداری چالاكانە بكرێت لەئاشكراكردنی دۆسیە
زۆرو زەوەندەكانی گەندەڵكاران.
دواش لە میدیاكاران و دامەزراوەكانیان دەكەن
مامەڵە پیشەیی و راستگۆیی لە مامەڵەكردن لەگەڵ هەواڵ بکەن ، چونکە گرنگیان كەمتر نیین
لە پێدانی زانیارییەكان، دەبێت راستگۆ بن
لە گواستنەوەی زانیاری بۆ هاوڵاتییان، دوربن لە یاریكردن بە زانیاری و نەكەونە داوی
هەواڵی درۆ و چەواشەكار. رێز لە هاوڵاتییان و پیشەكەیان، رێز بەها بەرزەكانی رەوشتی
پیشەیی بگرن.
مافی زانیاری لەبەندی 19ی جاڕنامەی گەردوونی
مافی مرۆڤ، لە ماددەی 19ی پەیماننامەی نێودەوڵەتی بۆ مافە مەدەنی و سیاسییەكان دیاریكراوە
هاوكات ماددەی 10 لە رێكەوتننامەی نەتەوەیەكگرتووەكان بۆ بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی
ئاماژەی پێكراوە.
هەرێمی كورستانیش لە مادەی (25) لە یاسای ژمارە(11)ی ساڵی 2013 یاسای
مافی دەستكەوتنی زانیاری لەهەرێمی كوردستان، تێیدا ئاماژە بۆ ئەوەكراوە پێویستە لەسەر ئەنجومەنی وەزیران بەهەمئاهەنگی
لەگەڵ دەستەی سەربەخۆی مافەكانی مرۆڤ رێنمایی پێویست بۆ ئاسان جێبەجێكردنی حوكمەكانی
ئەم یاسایە دەربكات.
پاش 12 ساڵ لە دەركردنی یاساكە لە (8ی ئابی
2023 )، لە كابینەی 9 دا بڕیاردراوە لیژنەیەكی هاوبەش لە نێوان حكومەت و دەستەی سەربەخۆی
مافەكانی مرۆڤ بۆ ئامادەكردنی ڕەشنووسی ڕێنماییی یاسای مافی دەستكەوتنی زانیاری پێكبێت.
توێژینەوەیەک کە لە گۆڤاری زانستی ژینگە و تەکنۆلۆژیادا بڵاو کراوەتەوە ئاماژەی بەوە داوە، بەشێک لە بابەتی جوانکارییەکان کە ئەمڕۆ بەکار دێت، ڕێژەیەکی زۆر لە ماددە کیمیایییە ژەهراوییەکان لە پێکهاتەیاندا هەیە وەک پۆڵی فلۆرۆ ئەڵکیل (PFAS ) . کە بەداخەوە لە پێکهاتەی ماددە جوانکارییەکاندا ئەم ماددە نانووسرێت بۆ ئەوەی خەڵک هۆشیار بێت.
ئیدارەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکی (FDA) باس لەوە دەکات، بەشێک لە بابەتە جوانکارییەکانی وەکوو بۆیەی نینۆک و کرێمەکان و سوراو و قەڵەم چاو و ماسکەرا، دەکرێت ئەم ماددانەی تێ بکرێت بۆ ئەوەی زۆرتر بە درەوشاوەیی دەربکەوێت. بۆیە زۆر گرنگە ئەو بابەتە جوانکارییانە بەکار دێت کە دڵنیان لەوەی ئۆریجیناڵە و کوالێتی بەرزە.