هەناردەی نەوتی هەرێمی
کوردستان دەستیپێکردەوە و روانگەی ئیکۆ عێراق-یش دەڵێت: هەناردەکردنەوەی نەوت پرسی
مووچە چارەسەر دەکات.
روانگەی ئیکۆ عێراق کە
تایبەتە بە بواری ئابووری لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، دەستپێکردنەوەی
هەناردەکردنی نەوت، هەنگاوێکی گرنگەو سوودی بۆ حکومەتی فیدراڵی و هەرێم و تەنانەت
کۆمپانیاکانیش دەبێت.
ئەوەشی خستووەتەڕوو،داهاتی
زیادە بە بڕی 3.36 ملیۆن دۆلار کە دەکاتە نزیکەی 100.8 ملیۆن دۆلار لە مانگێکدا دەداتە
گەنجینەی دەوڵەت.
ئیکۆ عێراق دەڵێت، هەناردەکردنەوەی
نەوت سوودێکی گرنگی بۆ هەرێم لە چارەسەرکردنی پرسی دواکەوتنی مووچەی مووچەخۆران و
فەرمانبەران هەیە، کە ساڵانێکە پێەوە گیرۆدەبوون.
لەبارەی کۆمپانیاکانیش
دەڵێت، ئەو کۆمپانیایانەی لە کوردستان کاردەکەن، شەرعیەتی زیاتریان بەدەستهێناوە لە
بوونی خۆیان لە هەرێم."
هەر بەگوێرەی
روانگەکە، پشکی بەشێک لە کۆمپانیاکان دوای واژۆکردنی ڕێکەوتنی هەناردەکردنەوەی نەوت
بەرزبووەتەوە، وەکو کۆمپانیای گوڵف کیستۆن پترۆلیۆم و گەنێل ئینێرجی.
باسی لەوەشکردووە، کۆی
گشتی نەوتی بەرهەمهێنراو لە هەرێمی کوردستان دەگاتە نزیکەی 290 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا،
بە پشکی کۆمپانیاکانیشەوە.
ئەوە لەکاتێکدایە، بڕی
بەرهەمهێنان 290 هەزار بەرمیلە کە 190 هەزاری لە ڕێگەی کۆمپانیای سۆمۆ هەناردەی
بازاڕەکانی جیهان دەکرێت، 50 هەزار بەرمیلیش بۆ ناوخۆی هەرێم بەکاردەهێنرێتەوە،
50.1 هەزار بەرمیلیش پشکی کۆمپانیاکانە.
توێژینەوەیەک کە لە گۆڤاری زانستی ژینگە و تەکنۆلۆژیادا بڵاو کراوەتەوە ئاماژەی بەوە داوە، بەشێک لە بابەتی جوانکارییەکان کە ئەمڕۆ بەکار دێت، ڕێژەیەکی زۆر لە ماددە کیمیایییە ژەهراوییەکان لە پێکهاتەیاندا هەیە وەک پۆڵی فلۆرۆ ئەڵکیل (PFAS ) . کە بەداخەوە لە پێکهاتەی ماددە جوانکارییەکاندا ئەم ماددە نانووسرێت بۆ ئەوەی خەڵک هۆشیار بێت.
ئیدارەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکی (FDA) باس لەوە دەکات، بەشێک لە بابەتە جوانکارییەکانی وەکوو بۆیەی نینۆک و کرێمەکان و سوراو و قەڵەم چاو و ماسکەرا، دەکرێت ئەم ماددانەی تێ بکرێت بۆ ئەوەی زۆرتر بە درەوشاوەیی دەربکەوێت. بۆیە زۆر گرنگە ئەو بابەتە جوانکارییانە بەکار دێت کە دڵنیان لەوەی ئۆریجیناڵە و کوالێتی بەرزە.