کۆمپانیای DNO نەرویجی پێشوازی لە ڕێککەوتنە سێقۆڵییەکەی تایبەت بە هەناردەکردنەوەی
نەوتی کوردستان دەکات.
کۆمپانیای نەوت و غازی
نەرویجی ناسراو بە DNO لە ڕاگەیەنراوێکدا پێشوازی
لە ڕێککەوتنی نێوان حکومەتی عێراق، هەرێمی کوردستان و کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنانی
نەوت دەکات، بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی خاو هەرێم.
لە بەشێکی
راگەیەندراوەکەدا DNO جەختی لەوەکردەوە ئەوان بەردەوام خوازیاری دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت بوون،
بەشێوەیەک دڵنیاییی پارەدان
بۆ قەرزە کەڵەکەبووەکانی ڕابردوو و هەناردەی داهاتوو مسۆگەر بکرێت، لەسەر بنەمای مەرجە
یاسایی، ئابووری و بازرگانییەکانی گرێبەستەکانی بەرهەمهێنانی هاوبەش کە لەگەڵ هەرێمی
کوردستان هەیە.
ئاماژەی بەوەشکردووە،
خەرجییەکانیان بۆ چاککردنەوەی ئەو زیانانە زیاد کردووە کە بەهۆی هێرشە درۆنییەکانی
مانگی تەممووزی 2025 گەیشتووەتە کێڵگەکانی تاوکێ و پێشخابوور.
هەروەها پلانی وەبەرهێنانی زیاتر هەیە بۆ لێدانی
هەشت بیری نوێ لە مۆڵەتی تاوکێ لە ساڵی 2026، کە ئامانج لێی گەیشتنە بە ئاستی بەرهەمهێنانی
گشتی تا 100 هەزار بەرمیل نەوت لە ڕۆژێکدا.
دوێنێ دووشەممە، 22ـی
ئەیلوولی 2025، وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی
نەوتی فیدراڵیی عێراق و کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنەری نەوت، لەسەر میکانیزم هەناردەکردنەوەی
نەوت گەیشتنە ڕێککەوتن.
موقتەدا
سەدر، ڕێبەری ڕەوتی سەرد، لەراگەیەندراوێكدا ڕایگەیاند،"ئەمە یەکەم
ھەڵبژاردنە لەعێراق بەبێ بەشداری ڕەوتی شیعی نیشتیمانی(ڕەوتی سەدر) ئەمەش
دڵەڕاوکێی زۆری لای ھاوڵاتیان دروستکردوە کە بەشداری ھەڵبژاردن دەکەن". دەشڵێت،"
لەگەڵ دڵەڕاوکێی خەڵک چەندین سیناریۆ دروستکراوە کەگوایە ڕەوتی سەدر بەبەکارھێنای
ھێز رێگە نادەن بگەنە سندوقەکانی ھەڵبژاردن، یاخود وتراوە، ڕەوتی سەدر فیتنە دروست
دەکات بۆ ئەوەی کەشێکی ئارام بۆ ھەڵبژاردن نەخوڵقێت و بەلایەنگرییە ملیۆنیەکەی
دێتە سەر شەقام و خۆپیشاندان دەکات، جەختیش دەكاتەوە،" ھەرچەندە
ئێمەلەگۆڕەپانی سیاسی نەماون بەڵام ھەموو تیرەکانیان بۆ سەر ئێمەیە". سەدر
لەڕاگەیەندراوەكەیدا بەبێ ناوهێنان پەیامێكی ئاگرین ئاڕاستە دەكات و دەڵێت،"
ئەگەر گردبونەوەو ناڕەزایەتی و بەگژداچونەوەتان دەوێت ئێمە خۆمان خاوەنی ئەوەین و
فەرموو خۆتان تاقی بکەنەوە و ئێمە لەھەڕەشەکانتان ناترسین".
دەشلێت،" ئەوەی لەگەڕانەوەی بەعس دەترسێت و
خەڵکی پێدەترسێنێت ئەوە حزبێکی بێ کەڵکە".
ھەروەھا لەبارەی خزمەتگوزاری و پەرەوردەو وشکە ساڵی
و تەندروستی و دۆسیەی ئەمنی پێی وایە، لەخراپترین ئاستتدان و نوسیویەتی،"
ھۆزەکان لەلایەک و میلیشیاکان لەلایەک بونەتە بەڵاو خوێنی عێراقی دەرێژرێت".
لەكۆتایی ڕاگەیەندراوەكەشیدا دوپاتیدەكاتەوە،"
ئێوە باسی ئەوە دەکەن کە عێراق و گەلەکەی لەگەڵتانە، کەچی گەلی عێراق بەھۆی بێ
کاری و ھەژاری و نەخۆشی و گەندەڵییەوە دەناڵێنێت و رڕوی لەزیادبونیشە، كەئەو مەترسیە
مەترسی ئاینی عەقیدەشە نەک تەنھا نیشتیمانی ئێوە کەی شیعە