ئەمڕۆژانە زۆر گوێمان لەو وشەیە دەبێت، فڵانە و
وڵات و فڵانە وڵات دانی بەدەوەڵەتی فەڵەستین-دا نا، لەم راپۆرتەدا بزانە مەبەست لە
داننان بە فەڵەستین چییە؟
کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ساڵی 1947دا
بڕیاری دابەشکردنی خاکی فەلەستینی دەرکرد، بەڵام ئێستا زیاتر لە 75٪ـی ئەندامی
کۆمەڵەکە دانیان بە دەوڵەتی فەلەستین دا ناوە.
193 وڵات ئەندامی نەتەوە یەکگرتووەکانن، زیاتر لە 145 وڵات دانیان بە
دەوڵەتی فەلەستین دا ناوە.
لەنێو ئەندامانی نەتەوە یەکگرتووەکان، هەر یەک لە
فەرەنسا، بەریتانیا، ئەمریکا، رووسیا و چین؛ ئەندامی هەمیشەیی کۆمەڵەکەن. دوێنی
بەریتانیا و ئەمڕۆش فەرەنسا دانیان بە دەوڵەتی فەلەستین دا نا.
داناننان بە فەلەستین بە واتای چی دێت؟
- ئەو وڵاتانەی دانی پێدادەنێن، وەک دەوڵەتێکی سەربەخۆ و خاوەن سەروەری
مامەڵەی لەگەڵ دەکەن، هەموو ئەو مافانەی لە یاسای نێودەوڵەتیدا هەن، بە فەلەستین
رەوا دەبینن
- فەلەستین و ئەو وڵاتانە، باڵیۆزخانە لە پایتەختەکانی یەکدی دەکەنەوە
- رێکخراوی رزگاریخوازی فەلەستین لە ساڵی 1988 دەوڵەتی فەلەستینی
راگەیاند
- ئێستا زیاتر لە 145 وڵاتی ئەندام لە نەتەوە یەکگرتووەکان دانی پێدا
دەنێن
- ساڵی 2012، کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان پێگەی فەلەستینی
بەرزکردەوە بۆ "چاودێری نائەندام"
واتە فەلەستین دەتوانێت لە گفتوگۆ و پەیماننامەکانی
نەتەوە یەکگرتووەکان بەشدار بێت و لە بارەگەی رێکخراوەکە نوێنەرایەتیی خۆی هەبێت،
بەڵام مافی دەنگدان یان ئەندامێتیی تەواوەتی نییە
بۆ ئەوەی ببێتە ئەندامی تەواو لە نەتەوە
یەکگرتووەکان، پێویستی بە دوو هەنگاوە:
یەکەم: بەدەستهێنانی رەزامەندیی ئەنجوومەنی ئاسایش
دووەم: بەدەستهێنانی دەنگی دوو لەسەر سێی کۆمەڵەی
گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان
بەربەستی سەرەکی ئەنجوومەنی ئاسایشە
ئەمریکا بە بەکارهێنانی مافی ڤیتۆ، ناهێڵێت
فەلەستین ببێتە ئەندامی هەمیشەیی لە UN، وەک چۆن لە نیسانی 2024
کردی.
ئەمریکا دەڵێت، دروستبوونی دەوڵەتی فەلەستین
پێویستە لە ئەنجامی گفتوگۆی ئیسرائیلییەکان و فەلەستینییەکان بێت، بەڵام حکومەتی
ئێستای ئیسرائیل هەڕەشە دەکات کە هەرگیز رێگە بە دروستبوونی دامەزراندنی فەلەستین
نادات.
موقتەدا
سەدر، ڕێبەری ڕەوتی سەرد، لەراگەیەندراوێكدا ڕایگەیاند،"ئەمە یەکەم
ھەڵبژاردنە لەعێراق بەبێ بەشداری ڕەوتی شیعی نیشتیمانی(ڕەوتی سەدر) ئەمەش
دڵەڕاوکێی زۆری لای ھاوڵاتیان دروستکردوە کە بەشداری ھەڵبژاردن دەکەن". دەشڵێت،"
لەگەڵ دڵەڕاوکێی خەڵک چەندین سیناریۆ دروستکراوە کەگوایە ڕەوتی سەدر بەبەکارھێنای
ھێز رێگە نادەن بگەنە سندوقەکانی ھەڵبژاردن، یاخود وتراوە، ڕەوتی سەدر فیتنە دروست
دەکات بۆ ئەوەی کەشێکی ئارام بۆ ھەڵبژاردن نەخوڵقێت و بەلایەنگرییە ملیۆنیەکەی
دێتە سەر شەقام و خۆپیشاندان دەکات، جەختیش دەكاتەوە،" ھەرچەندە
ئێمەلەگۆڕەپانی سیاسی نەماون بەڵام ھەموو تیرەکانیان بۆ سەر ئێمەیە". سەدر
لەڕاگەیەندراوەكەیدا بەبێ ناوهێنان پەیامێكی ئاگرین ئاڕاستە دەكات و دەڵێت،"
ئەگەر گردبونەوەو ناڕەزایەتی و بەگژداچونەوەتان دەوێت ئێمە خۆمان خاوەنی ئەوەین و
فەرموو خۆتان تاقی بکەنەوە و ئێمە لەھەڕەشەکانتان ناترسین".
دەشلێت،" ئەوەی لەگەڕانەوەی بەعس دەترسێت و
خەڵکی پێدەترسێنێت ئەوە حزبێکی بێ کەڵکە".
ھەروەھا لەبارەی خزمەتگوزاری و پەرەوردەو وشکە ساڵی
و تەندروستی و دۆسیەی ئەمنی پێی وایە، لەخراپترین ئاستتدان و نوسیویەتی،"
ھۆزەکان لەلایەک و میلیشیاکان لەلایەک بونەتە بەڵاو خوێنی عێراقی دەرێژرێت".
لەكۆتایی ڕاگەیەندراوەكەشیدا دوپاتیدەكاتەوە،"
ئێوە باسی ئەوە دەکەن کە عێراق و گەلەکەی لەگەڵتانە، کەچی گەلی عێراق بەھۆی بێ
کاری و ھەژاری و نەخۆشی و گەندەڵییەوە دەناڵێنێت و رڕوی لەزیادبونیشە، كەئەو مەترسیە
مەترسی ئاینی عەقیدەشە نەک تەنھا نیشتیمانی ئێوە کەی شیعە