دوای چوار ساڵ لە جێهێشتنی بەشێوەیەکی ئارەزومەندانە، ئەمریکا
دەیەوێت بگەڕێتەوە بنکەی ئاسمانی باگرام لە ئەفغانستان.
دۆناڵدن ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، هەوڵدەدەن بنکەی
ئاسمانی باگرام لە ئەفغانستان وەربگرنەوە، ئەم بنکەیە تەنها یەک کاتژمێر لەو شوێنە
دوورە کە چین چەکی ئەتۆمی تێدا دروست دەکات.
ئەمە جاری یەکەم نییە ترەمپ باسی کۆنترۆڵکردنەوەی بنکەی ئاسمانی
باگرام دەکات و چەندین جاری دیکەش باسیکردووە، هەموو جارەکان حکومەتی تاڵیبان ئەو
داوایەی ئەمریکای رەتکردوەتەوە.
بۆچی بنکەی ئاسمانی باگرام گرنگە؟
بنکەی ئاسمانی باگرام کە گەورەترین بنکەی ئاسمانی ئەفغانستانە و
بە دووری 50 کیلۆمەتر لە کابولی پایتەختەوە هەڵکەوتووە.
بۆ دەستەبەرکردنی ئاسایشی پایتەخت زۆر گرنگە و گرنگییەکی
ستراتیژی گەورەی هەیە بۆ کۆنترۆڵکردنی هەموو باکووری ئەفغانستان.
هەموو جۆرە فڕۆکەیەک دەتوانێت لە بنکەی ئاسمانی
بگرام بنیشێتەوە و بۆ ماوەیەکی زۆر لە بنکەکەدا بمێنێتەوە.
پێگەی بنکەکە لە رووی جیۆسیاسی و ئەمنییەوە
ئەمریکا دەیەوێت لەو بنکە ئاسمانییەوە چاودێری جموجوڵی ئەتۆمی
چین بکات کە تەنها کاتژمێرێک لە شوێنی بەرهەمهێنان و تاقیکردنەوەی چەکی ئەتۆمی
پەکینەوە دوورە.
چین دژی ئەوەیە ئەمریکا بگەڕێتەوە بنکەکە و بە دابەشکردنی خاکی
ئەفغانستان ناوی دەبات و دەڵێت، رێگە نادەن واشنتن بگەرێتەوە سەر سنوورەکانیان.
هەروەها واشنتن دەیەوێت هەر لەو بنکەیەوە، هاوکاریی هیندستان
بکات بۆ هێرشکردنە سەر پاکستان و لەناوبردنی بنکە ئەتۆمییەکانی، ئەو وڵاتە.
گرنگی بنکەی ئاسمانی باگرام بۆ ئەفغانستان
بنکەی ئاسمانی باگرام دەکەوێتە دووری 50 کیلۆمەتر لەباکوری
کابوڵی پایتەختی ئەفغانستان و پێشتر زیاتر لە 100 هەزار سەرباری ئەمریکی و ناتۆ لە
بنکەکەدا بوونیان هەبوو.
لەدوای هێرشەکانی 11ـی سێپتەمبەری 2001 ئەمریکا کۆنتڕۆڵی کرد و
تاکوو ساڵی 2021 لەژێر دەستیدا مایەوە، دوای کشانەوەشی لە ئەفغانستان ئەو بنکە
ئاسمانییە کەوتە ژێر دەستی چەکدارانی تاڵیبان.
بنکەی باگرام وەکوو شارێکی بچووک وابوو، سەدان هەزاران سەربازی
ئەمەریکا و ناتۆ و بەڵێندەران چوونەتە ئەوێ، لە بنکەکەدا مەلەوانگە و سینەما و
سپای تێدابوو، تەنانەت خواردنی خێرای وەکوو بەرگەر کینگ و پیزاشی تێدابوو.
لەناو بنکەی ئاسمانی باگرام؛ بەندینخانەیەکی گەورەش هەبوو، کە
تایبەت بووە بە زیندانییەکانی تاڵیبان و جیهادییەکان.
باگرام لە ساڵی 1950 لەلایەن ئەمەریکا و ئەفغانستانی
هاوپەیمانییەوە دژی یەکێتی سۆڤیەت لە باکووی ئەفغانستان؛ دروستکرا.
موقتەدا
سەدر، ڕێبەری ڕەوتی سەرد، لەراگەیەندراوێكدا ڕایگەیاند،"ئەمە یەکەم
ھەڵبژاردنە لەعێراق بەبێ بەشداری ڕەوتی شیعی نیشتیمانی(ڕەوتی سەدر) ئەمەش
دڵەڕاوکێی زۆری لای ھاوڵاتیان دروستکردوە کە بەشداری ھەڵبژاردن دەکەن". دەشڵێت،"
لەگەڵ دڵەڕاوکێی خەڵک چەندین سیناریۆ دروستکراوە کەگوایە ڕەوتی سەدر بەبەکارھێنای
ھێز رێگە نادەن بگەنە سندوقەکانی ھەڵبژاردن، یاخود وتراوە، ڕەوتی سەدر فیتنە دروست
دەکات بۆ ئەوەی کەشێکی ئارام بۆ ھەڵبژاردن نەخوڵقێت و بەلایەنگرییە ملیۆنیەکەی
دێتە سەر شەقام و خۆپیشاندان دەکات، جەختیش دەكاتەوە،" ھەرچەندە
ئێمەلەگۆڕەپانی سیاسی نەماون بەڵام ھەموو تیرەکانیان بۆ سەر ئێمەیە". سەدر
لەڕاگەیەندراوەكەیدا بەبێ ناوهێنان پەیامێكی ئاگرین ئاڕاستە دەكات و دەڵێت،"
ئەگەر گردبونەوەو ناڕەزایەتی و بەگژداچونەوەتان دەوێت ئێمە خۆمان خاوەنی ئەوەین و
فەرموو خۆتان تاقی بکەنەوە و ئێمە لەھەڕەشەکانتان ناترسین".
دەشلێت،" ئەوەی لەگەڕانەوەی بەعس دەترسێت و
خەڵکی پێدەترسێنێت ئەوە حزبێکی بێ کەڵکە".
ھەروەھا لەبارەی خزمەتگوزاری و پەرەوردەو وشکە ساڵی
و تەندروستی و دۆسیەی ئەمنی پێی وایە، لەخراپترین ئاستتدان و نوسیویەتی،"
ھۆزەکان لەلایەک و میلیشیاکان لەلایەک بونەتە بەڵاو خوێنی عێراقی دەرێژرێت".
لەكۆتایی ڕاگەیەندراوەكەشیدا دوپاتیدەكاتەوە،"
ئێوە باسی ئەوە دەکەن کە عێراق و گەلەکەی لەگەڵتانە، کەچی گەلی عێراق بەھۆی بێ
کاری و ھەژاری و نەخۆشی و گەندەڵییەوە دەناڵێنێت و رڕوی لەزیادبونیشە، كەئەو مەترسیە
مەترسی ئاینی عەقیدەشە نەک تەنھا نیشتیمانی ئێوە کەی شیعە