رۆژئاوای کوردستان و حکومەتی سوریا گەڕێکی نوێی
دانوستانیان دەستپێکردووە، هەسەدەش هۆشداری بە دیمەشق دەدات "سوپای سوریا دنەی
هێزەکانیان بدات وەڵامیان دەدەنەوە".
گەڕێکی نوێی دانوستان لە نێوان بەرپرسانی رۆژئاوای
کوردستان و حکومەتەکەی ئەحمەد شەرع سەرۆکی راگوزەری سوریا دەستی پێکردووە.
دانوستانەکان لە ئاستی وەزیری دەرەوەی و هاوسەرۆکی
پەیوەندییەکانی دەرەوە بەڕێوەدەچێت، ئەسعەد شیبانی وەزیری دەرەوەی سوریا سەرۆکایەتی
شاندی دیمەشق دەکات، ئيلهام ئەحمەد هاوسەرۆکى دەستەى پەیوەندییەکانى دەرەوەى بەڕێوەبەرایەتیى
خۆسەریش سەرۆکی شاندی کوردییە.
دانوستانەکان دوو ئامانجی سەرەکیان هەیە، یەکێکیان
تەواوکردنی رێککەوتنەکەی 10ی ئازارە کە لە نێوان مەزڵوم عەبدی فەرماندەی گشتی هەسەدە
و ئەحمەد شەرع سەرۆکی راگوزەری سوریا واژۆکرا.
دووەمییان هەنگاونانی خێرایە بۆ رێگرییکردن لە
تەشەنەکردنی گرژییەکانی نێوان بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر و حکومەتیی سوریا، کە چەند رۆژێکە
لە ناوچەکانی حەلەب سەریهەڵداوە.
هاوکاتی بەڕێوەچوونی دانوستانە نوێیەکان، هێزەکانی
سوریای دیموکرات - هەسەدە لە راگەیەندراوێکدا لەبارەی هەڵگیرسانی شەڕەوە هۆشدارییان
بە حکومەتی سوریا داوە.
هێزەکانی هەسەدە گومانیان لەو جوڵانە هەیە کە
سوپای سوریا لە گەڕەکەکانی شێخ مەقسود و ئەشرەفییە،
شارۆچکەی دێر حافر و گوندەکانی دەوروبەری حەلەب و ئەنجامی دەدات و بە دنەدانی دەزانێت.
هەسەدە پێیوایە، ئەم هەوڵانە بە پێشێلکاریی ئاگربەست و ناکۆک لەگەڵ گیانی
ئەو رێککەوتننامەیە دادەنرێن کە ئەنجوومەنی گەڕەکەکانی شێخ مەقسود و ئەشرەفییە لە
1ی نیسانی رابردوودا لەگەڵ حکومەتی دیمەشق واژۆییان کردووە.
ناوەڕۆکی سەرەکی پەیامەکەی هەسەدە ئاگادارکردنەوەی
حکومەتی سوریایە لە ئەگەرەکانی هەڵیگرسانی شەڕ و راگەیاندووە، سەرەڕای ئەوەی هێزەکانیان "پابەندی دانبەخۆداگرتن
بوون و وەڵامی ئەو دنەدانە بەردەوامانەیان نەداوەتەوە، بەڵام ئەگەر بەردەوام بن لە
بەئامانجگرتنی هێزەکانمان، ناچار دەبین لە چوارچێوەی بەرگریی رەوادا وەڵامیان بدەینەوە".
رۆژی 10ـی ئازاری 2025، ئهحمهد شهرع، سهرۆكی
قۆناغی ڕاگوزهری سووریا و مهزڵووم عهبدی، فهرماندهی گشتیی هێزهكانی سوریای دیموكرات
- ههسهدهڕێككهوتن.
بەپێی ئەو رێکەوتنە، دەبێت ههسهده بخرێته
ناو سیستهمی هێزی بهرگریی نیشتمانیی سوریا و سهرجهم دامهزراوه مهدهنییهكانی
باكوری ڕۆژههڵاتی سوریا لهوانهش، دهروازه سنوورییهكان، فڕۆكهخانه و كێڵگهكانی
نهوت و غاز به دیمهشقهوه ببهسترێنهوه.
هۆشداریی هەڵکشانی
ئاماریی بازرگانیکردن و بەکارهێنانی ماددە هۆشبەرەکان دەدرێت و ڕێکخراوێک دەڵێت:
بەراورد بە 2014 بەکارهێنان و بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکان 20 هێندە زیادیکردووە.
ماددە هۆشبەرەکان
هەڕەشە لە داهاتووی گەنجانی هەرێمی کوردستان دەکەن، ئاماری بەکارهێنان و بازرگانی
پێوەکردنی بەشێوەیەکی مەترسیدار ڕوو لە هەڵکشانە.
ئامارەکان ئاماژەن بۆ دۆخێکی نەخوازراو و مەترسیدار دەکەن؛ بەگوێرەی تۆڕی هەماهەنگی ڕێکخراوەکان لە
سەرەتای ئەمساڵ تائێستا دوو هەزار و 900 بازرگان و بەکارهێنەری ماددەی هۆشبەر لە هەرێمی
کوردستان دەستگیرکراون.
بەراورد بە 2014 لە هەشت مانگی ئەمساڵ، بەکارهێنەر و بازرگانی
ماددەی هۆشبەر 20 هێندە زیادیکردووە،
لەکاتێکدا لە 2014 تەنها 142 کەس بە تۆمەتی بەکارهێنان و بازرگانی بە ماددە
هۆشبەرەکان دەستگیرکراون.
تۆڕی هەماهەنگی ڕێکخراوەکان هۆشداریی دەدات و دەڵێت، ئەگەر ڕێگری لە بڵابوونەوەی ماددەی
هۆشبەر نەکرێت و دۆخەکە بەم شێوەیە ئێستا بێت لە پێنج ساڵی داهاتوودا، لەهەر خێزانی چوار بۆ پێنج کەسی، کەسێکیان دەبنە
ئاڵودەی ماددەی هۆشبەر
لە ساڵی 2024، پێنج هەزار
و 400 کەس لە بازرگان و بەکارهێنەری ماددەی هۆشبەر لە هەرێمی کوردستان
دەستگیرکراون.
ساڵانی ڕابردوو دەزگا
پەیوەندیدارەکان و ڕێکخراوەکان ئاماژەیان بەوە دەکرد هێشتا ماددە هۆشبەرەکان
هەڕەشە نین و هەرێمی کوردستان وەک ترانزێت بەکاردەهێنرێت بۆ گواستنەوەی ماددە
هۆشبەرەکان.