دادگای باڵای فیدراڵیی
عێراق، لە راگەیاندراوێکدا، ئاشکرایکرد، سکاڵایەکی یاسایی فەرمانبەرانی هەرێمی
کوردستان لەلایان تۆمارکراوە بە مەبەستی جەختکردنەوە لەسەر ناوەڕۆکی بڕیارەکەی
دادگاکەیان لە 21/2/2024.
دادگای فیدراڵیی ئاماژەی
بە ناوەڕۆکی بڕیارەکەی پێشوویانکردووە کە هەریەک لە حکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێم
وابەستە دەکات بە تەوتینکردنی موچەی فەرمانبەران و دابینکردنی شایستە
داراییەکانیان، دوور لە هەر ناکۆکییەک.
لە بەشێکی
راگەیاندراوەکەدا هاتووە: . ئەو داوایەی سەرەوە لە ئەم دادگایە بە
ژمارە (104/فیدراڵی/2025) تۆمارکراوە و کرێی یاسایی خەرجکراوە. فەرمانی دەسەڵاتی
دادوەری لەوبارەیەوە بە زووترین کات بڕیاری لەسەردەدرێت.
موچەی مانگی ئابی فەرمانبەرانی هەرێم تائێستا دابەشنەکراوە و پێشتر
وەزاتی دارایی فیدراڵیی لە راگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردبوو کە پشکی هەرێم لە
یاسای بودجەی 2025 تەواوبووە و وەزارەتەکەیان ئەرکی خۆی بەجێهێناوە و ناتوانێت
بودجەی دیکە دەستەبەربکات بۆ موچەی فەرمانبەرانی هەرێم.
حکومەتی سوریا کشانەوەی
لە دانووستاندنەکانی پاریس ڕاگەیاند و پێگەی ئەلمۆنیتۆری ئەمریکیش دەڵێت: بڕیارەکە
لە ژێر فشاری تورکیا دراوە.
ئاژانسی هەواڵی سوریا-
ناسراو بە سانا لە زاری سەرچاوەیەکی فەرمی حکومەتی دیمەشق بڵاویکردوەتەوە، سوریا
لە دانوستاندنەکانی پاریس لەگەڵ بەرپرسانی کورد بەشداریی ناکات و داواشیکردوە دانوستاندنەکان لە دیمەشقی پایتەخت درێژەی هەبێت.
بەرپرسە سورییەکە بە
توندی دژایەتی حکومەتی وڵاتەکەی بۆ کۆنفڕانسی پێکهاتەکانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا
لە حەسەکە دەربڕیوە و کۆنفڕانسەکەی بە هەوڵێک بۆ جوداخوازی ناوبردوە.
حکومەتی سوریا کۆنفڕانسەکە
بە دژی ڕێککەوتنی 10ـی ئازاری ئەمساڵی
نێوان مەزڵوم عەبدی فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سوریای دیموکرات و ئەحمەد شەرع، سەرۆکی
ڕاگوزەری سوریا دەزانێت.
ماڵپەڕی ئەلمۆنیتۆی
ئەمریکی ئاشکرایکردووە، کشانەوەی سوریا لە دانوستاندنەکانی پاریس لە ژێر فشاری
تورکیادایە و سەردانی ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردووی هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا
بۆ سوریا هەر بۆ ئەو مەبەستە بووە.
لە دوای دەست
بەکاربوونی حکومەتی ڕاگوزەری سوریا ئەمریکا و فەڕەنسا بەچڕی کار دەکەن بۆ گەیشتن
بە چارەسەرێکی سیاسیی لە سوریا، وادیارە ئەم بڕیارە گرفت بۆ هەوڵەکانی پاریس و واشنتن دروست دەکات.
رۆژی هەشتی ئەم مانگە، پێکهاتەکانی
باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا کە لەژێر ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریدان لە حەسەکە کۆنفڕانسێکیان
بەست و تێدا جەختیان لە دەستورێکی دیموکراسی بۆ سوریا و دامەزراندنی سیستمێکی
ناناوەندی کردەوە، کە مافی هەموو پێکهاتەکانی تێدا فەراهەمکرابێت؛ کردوە.
تورکیا کە لەدوای
ڕوخانی ڕژێمی پێشوی سوریا هەژمونی خۆی بەسەر دیمەشقدا سەپاندوە، دەیەوێت لەو
ڕێگەیەوە توانای خۆ بەڕێوەبەری باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لە قاڵب بدات، کە بە
مەترسی دەزانێت بۆ سەر ئاسایشی نیشتمانی وڵاتەکەی.
کورد لە سوریا داوا دەکات، هەسەدە وەک هێزێکی سەربەخۆ لە ناو وەزارەتی بەرگریی سوریا بمێنێتەوە، سیستمی بەڕێوەبردنی وڵات نا ناوەندی بێت و مافی تەواوی پێکهاتەکان بدرێت و بەشداریی سیاسییان پێ بکرێت و لە ناوەندی بڕیار ڕۆڵیان هەبێت.