پزیشکان ئاماژە بەوە دەکەن دەکرێت بەشێکی ئەم پەتا تازەیە، پەتای نوێ Human Metapneumovirus (HMPV) هیۆمان میتانیوموڤایرۆس بێت، کە دەبێتە هۆی هەوکردنی سووکی بەشی سەرەوەی کۆئەندامی هەناسەدان کە هەمان نیشانەی ئەنفلۆنزای وەرزی هەیە. لە کۆتایی زستان و بەهاردا زۆرترین چالاکی هەیە، لەبەر ئەوەیە کە ڤایرۆسەکان لە سەرمادا باشتر دەژین و بە ئاسانی لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی تر دەگوازرێنەوە، هەروەها یەکێکی تر لەو هۆکارانەش ئەوەیە خەڵک زیاتر لە ژوورەوە دەمێننەوە زیاتر تووشی نەخۆشییەکە دەبن.
ئەم ڤایرۆسە بۆ یە کەم جار لە ساڵی ٢٠٠١ لە هۆڵەندا دەستنیشان کرا. لە ڕێگەی کۆکە و پژمە، تەوقەکردن، بەرکەوتنی ڕاستەوخۆی نێوان مرۆڤەکانەوە بڵاو دەبێتەوە. نیشانەکانی: کۆکە و تا ئازاری جەستە و قوڕگ گیرانی لووت هەناسە توندی.
چارەسەرکردن: هیچ دەرمانێکی دژە ڤایرۆس بۆ چارەسەری ڤایرۆسی هیۆمان میتانیوموڤایرۆس بوونی نییە. هەروەها نابێت بە هیچ جۆرێک دەرمانی ئەنتی بایۆتیک بەکار بێت بۆ ڤایرۆس، بەڵام دەکرێت پاراستۆل بەکار بێت بۆ تا و ئازار. لەگەڵ ئەوەشدا پشوودان، خواردنەوەی شلەمەنی و خۆراکێک کە دەوڵەمەند بە پێکهاتەی خۆراکی جیاواز بەسوود بێت.
بەڵام لە هەندێک کەس کە تووشی نەخۆشییەکە دەبن حاڵەتەکە زۆر بە قورسی دەگرن کە پێویستە سەردانی نەخۆشخانە بکات بۆ وەرگرتنی چارەسەری پێویست، لەوانە وەرگرتنی ئۆکسیجین لە ئەگەری تەنگەنەفەسی زۆردا.
خۆپاراستن:
بەستنی دەمامک لە شوێنە قەرەباڵغەکان، دوورکەوتنەوە لە قەرەباڵغی لەو شوێنانەی کە دەکرێت ئەگەر مرۆڤ مەترسی زیاتری هەبێت بۆ تووشبوون بە نەخۆشی، هەروەها خۆبەدوورگرتن لەو کەسانەی نیشانەکانی ئەنفلۆنزای وەرزیان هەیە، پاکوخاوێنی باشی دەستەکان، داپۆشینی لووت و دەم لە کاتی کۆکە و پژمەدا.
حکومەتی عێراق
پلانێکی دەستپێکردووە بۆ دەستپێکردنەوەی دامەزراندنی هەشت هەزار دەرچوی بڕوانامە
باڵاکان، ئەوەش لەڕێگەی پلانێکی پێشوەختە.
بەپێی هەواڵێکی رۆژنامەی سەباحی نیمچە فەرمیی، ئەنجومەنی
راژەی گشتی فیدراڵی عێراق، بەزووترین کات
دەستپێکردنی خولی سێیەمی سیستەمی کۆدکردنی بۆ دامەزراندن لە فەرمانگە حکومەییەکان
راگەیاندووە.
دامەزراندنەکان بەپێی یاساکانی (95 و 67ی ساڵی 2017)
دەبێت و هەشت هەزار دەرچووی پلە باڵا سودمەند دەبن، بەڵام هێشتا نازانرێت ئەم بڕیارە لە هەرێمی کوردستان جێبەجێی دەکات بۆ
خاوەن بڕوانامەی باڵا (بەکالۆریۆس، دبلۆمی باڵا، ماجستێر و دکتۆرا).
سەعد ئەللامی وتەبێژی ئەنجومەنی راژەی گشتیی
فیدراڵی عێراقی بە رۆژنامەکەی راگەیاندووە، رێکارە تەکنیکی و لۆجستیەکان تەواو
بوون، چاوەڕوانی رەزامەندی سەرۆکوەزیرانن بۆ دەستپێکردنی جێبەجێکردن.
ئاماژەی
بەوەشکرد، کارتی نیشتمانی وەک بەڵگەنامەیەکی بنەڕەتی بۆ داتای داواکاران پەسەندکراوە.
سەعد ئەوەشی خستەڕوو، ئەنجومەنەکەیان کارەکانی
دەستپێکردووە بۆ دامەزراندنی پەیمانگایەک بۆ لێهاتوویی و پەرەپێدانی کادیری کارا
بۆ فەرمانبە حکومەییەکان.