تەندروستی

ئەو خواردنەوانە ساڵانە دو ملیۆن كەس توشی نەخۆشی شەكرە دەكەن

چۆڤان نەوزاد حەسەن
2025-03-26

لە توێژینەوەیەكی نوێدا كەلەلایەن زانكۆی واشنتۆنەوە لەسەر كاریگەرییەكانی شەكر لەسەر تەندروستی مرۆڤ  ئەنجامدراوە، دەركەوتوە كە؛ خواردنەوەی ئەو خواردنەوەانەی كە بەرێژەیەكی زۆر شەكر تیایدا بەكاهێنراوە زیان بە تەندروستی دل دەگەینێت بەجۆرێك ساڵانە لەسەرتاسەری جیهاندا (1.2) ملیۆن كەس روبەڕوی نەخۆشییە جۆربەجۆرەكانی دڵ دەكاتەوە ئەوەشی خستۆتە ڕوو، یەكێكی دیكە لە مەترسییەكانی خواردنەوە شیرینكراوەكان بەشەكر، توشبونە بە نەخۆشی شەكرە

لای خۆشیەوە، ماڵپەڕی (Health Day)ـی تەندروستی بڵاویكردوەتەوە؛ لە ئەمەریكای لاتین و بەهۆی بەكارهێنانی خواردنەوە شیرینكراوەكان بەشەكر، رێژەی توشبونی نوێی بەنەخۆشی شەكرە گەیاندوە بە (24%) هەروەها توشبوانی بەنەخۆشییەكان دڵ و خوێنەبەرەكان بۆ لە (11%) بەرزكردوەتەوە.

More News

Most Popular

هەواڵ

دەرفەتی دامەزراندن بۆ خاوەن بڕوانامە باڵاکان رادەگەیەنرێت

Mic
2025-06-24

حکومەتی عێراق پلانێکی دەستپێکردووە بۆ دەستپێکردنەوەی دامەزراندنی هەشت هەزار دەرچوی بڕوانامە باڵاکان، ئەوەش لەڕێگەی پلانێکی پێشوەختە.

بەپێی هەواڵێکی رۆژنامەی سەباحی نیمچە فەرمیی، ئەنجومەنی راژەی گشتی فیدراڵی عێراق،  بەزووترین کات دەستپێکردنی خولی سێیەمی سیستەمی کۆدکردنی بۆ دامەزراندن لە فەرمانگە حکومەییەکان راگەیاندووە.

دامەزراندنەکان بەپێی یاساکانی (95 و 67ی ساڵی 2017) دەبێت و هەشت هەزار دەرچووی پلە باڵا سودمەند دەبن، بەڵام هێشتا نازانرێت  ئەم بڕیارە لە هەرێمی کوردستان جێبەجێی دەکات بۆ خاوەن بڕوانامەی باڵا (بەکالۆریۆس، دبلۆمی باڵا، ماجستێر و دکتۆرا).

سەعد ئەللامی وتەبێژی ئەنجومەنی راژەی گشتیی فیدراڵی عێراقی بە رۆژنامەکەی راگەیاندووە، رێکارە تەکنیکی و لۆجستیەکان تەواو بوون، چاوەڕوانی رەزامەندی سەرۆکوەزیرانن بۆ دەستپێکردنی جێبەجێکردن.

 ئاماژەی بەوەشکرد، کارتی نیشتمانی وەک بەڵگەنامەیەکی بنەڕەتی بۆ داتای داواکاران پەسەندکراوە.

سەعد ئەوەشی خستەڕوو، ئەنجومەنەکەیان کارەکانی دەستپێکردووە بۆ دامەزراندنی پەیمانگایەک بۆ لێهاتوویی و پەرەپێدانی کادیری کارا بۆ فەرمانبە حکومەییەکان.