زەهران مەمدانی، ئەندامی ئەنجومەنی یاسادانانی
ویلایەتی نیویۆرکە، تەمەنی تەنها 33 ساڵە، بە فەرمی دەچێتە ناو کێبڕکێی دیموکراتەکانەوە
بۆ پۆستی سەرۆکی شارەوانی شاری نیویۆرک، ئەمەش پێشینەیەکی مێژوویی وەک یەکەم کاندیدی
موسڵمان بۆ ئەو پۆستە دادەنێت و ترەمپ دژایەتی دەکات.
لە هەڵبژاردنی
ئامادەسازیی دیموکراتەکانی ئەمریکادا، کە رۆژی 25ی حوزەیرانی رابردوو ئەنجامدرا،
زەهران توانیویەتی رێژەی 43٪ی دەنگەکان بەدەستبهێنێت بەرامبەر ئەنرۆ کوۆمۆ، سەرۆکی
پێشویی شارەوانی نیویۆرک کە تەنها 36٪ی دەنگەکانی بەدەستهێنابوو، کە ناوبراو ساڵی
2021 بەهۆی رووبەڕووکردنەوەی تۆمەتی گێچەڵی سێکسی، دەستیلەکارکێشایەوە.
زەهران مەمدانی،
گەنجێکی پێشکەوتنخوازە و لە موسڵمانەکانی ئۆگەندایە (هندی) و لە ئاینزای شیعەیە، ساڵی 2008 وڵاتینامەی ئەمریکای وەرگرتووە، توانایەکی زۆر باشی وتاردان و کاری دەستەجەمعی هەیە
و لەپاش ئاشکراکردنی ئەنجامەکان، وتی: مێژوومان تۆمارکرد.
"من کاندیدی دیموکراتەکانتان دەبم بۆ سەرۆکی شارەوانی شاری نیویۆرک".
رۆژی 2ی تەموز، زەهران مەمدانی لە ئەکاونتی خۆی
لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس نوسی، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا هەڕەشەی هەڵوەشاندنەوەی
ڕەگەزنامە ئەمریکییەکەی لێکردووە.
مەمدانی ئاماژەی بەوەکردووە ترەمپ بۆیە دژایەتی
دەکات، لەبەرئەوەی پشتیوانی سیاسەتی دژە کۆچبەریی و جێبەجێکردنی گومرگیی دەکەم.
مەمدانی، ئەگەر لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی
شارەوانی کە بڕیارە سبەی 4ی تەموز بەڕێوەبچێت، سەربکەوێت، دەبێتە یەکەم سەرۆکی شارەوانی
موسڵمانانی باشووری ئاسیا لە نیویۆرک.
دادگای لێکۆڵینەوەی هەولێر بە تۆمەتی هەڵبەستن و مامەڵەکردن دژی ئاسایشی نیشتمانی فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ ئەحمەدی حاجی ڕەشید، ئەندامی پێشووی فراکسیۆنی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان لە پەرمانی عێراق دەرکرد.
دادگای لێكۆڵینهوهی ههولێر لە نوسراوێکدا سهرجهم هێزه ئهمنییهكان و لایهنی پهیوهندیدار ئاگادار کردوەتەوە، "لهههر شوێنێك ئهحمهد حاجی ڕهشید، ئهندامی مهكتهبی سیاسی كۆمهڵی دادگهریتان بینی دهستگیری بكهن، چونكه له دادگا سكاڵای لهسهر تۆمار كراوه و فهرمانی دهستگیركردنی بۆ دهرچووه".
فەرمانگەی لێکۆڵەرەوەی دادوەری لە دادگای لێکۆڵینەوەی هەولێر، بە نووسراوی 1980، داوای لە دادگای لێکۆڵینەوەی سلێمانی کردووە تۆمەتبارەکەیان بە دەستگیرکراوی ڕادەست بکات.
فەرمانی دەستگیرکردنەکە بە پێی ماددەی 226ـی یاسای سزادانی عێراقی دەرچووە، ئەوەیش دوای ئەوەی کەناڵی "عەهد " لە زاری ئەحمەد حاجی رەشیدەوە بڵایکردەوە،" هەندێک لایەنی کوردی خزمەتێکی گەورەیان پێشکەشی ئیسرایل کردووە و ئاسانکارییان بۆ ناردنی 10 هەزار درۆن بۆ خاکی ئێران کردووە".
لە ماددەی 226 لەیاسای سزادانی عێراقیدا هاتوە"هەر كەسێك بەشێوەیەكی ئاشكرا سوكایەتی بە ئەنجومەنی گەل، حكومەت، دادگاكان، هێزە چەكدارەكان یان هەر دەستەیەكی نیزامیو دەسەڵاتێكی گشتی، بەرژەوەندی یان فەرمانگەیەكی فەرمی و نیمچە فەرمی بكات، سزا دەدرێت بە زیندانیكردن بۆ ماوەیەك كە لە حەوت ساڵ زیاتر نەبێت یان حەبسكردنی یاخود غەرامەكردنی".
دوای دهرچوونی فەرمانی دەستگیرکردنەکە، ئهحمهدی حاجی رهشید لە رونکردنەوەیەکدا بڵاویکردەوە"کەناڵی عەهد لێدوانیکی منیان بەشێواوی بڵاوکردووەتەوە، دوای قسەکردن لەگەڵ کەناڵی ناوبراو و ئاگادارکردنەوەیان، سکاڵای یاساییان لەسەر تۆمار دەکەم"، هەر بۆیە داوای لێبووردنیان کردووه، دوو سەرنووسەری کەناڵەکەیان لەکار دورخستووەتەوە و سەرجەم هەواڵەکەشیان لەتهواوی گرووپی تیلیگرام و سۆشیال میدیاكانیان سڕییەوە.