تەندروستی

ئایا دەتوانیت لەدوای رۆژووشکاندن قاوە بخۆیتەوە؟

چۆڤان نەوزاد حەسەن
2025-03-22

قاوە یەکێکە لەو خواردنەوانەی رێژەیەکی زۆری کافاینی تێدایە، کە ئەگەر بە بڕێکی گونجاو بخورێتەوە ئەوا سودێکی زۆر بە جەستە دەگەیەنێت، زیادەڕەویکردن لە خواردنەوەشیدا زیانی هەیە.

پزیشکەکان ئامۆژگاری ئەو کەسانە دەکەن کە بەرۆژوو دەبن، یەک کاتژمێر دوای شکاندنی رۆژوو قاوە بخۆنەوە، بەر لەو کاتە خواردنەوەی قاوە زیان بە جەستە دەگەیەنێت و رێگە لە ریخۆڵەکان دەگرێت کە سود لە خواردنەکان ببین و ڤیتامین و کانزاکانی لێوە هەڵبمژن.
باس لەوەشدەکەن، باشترین بڕی رێگەپێدراو خواردنەوەی تەنها یەک کوپ قاوە، زیاتر لەو بڕە بۆ جەستە زۆرە، چونکە بەشێوەیەکی سروشی جەستە بەشێکی زۆری کاتی رۆژەکە بەوە بەسەر دەبات کە هیچ خواردن و خواردنەوەیەک وەرناگرێت

More News

Most Popular

هەواڵ

دەرفەتی دامەزراندن بۆ خاوەن بڕوانامە باڵاکان رادەگەیەنرێت

Mic
2025-06-24

حکومەتی عێراق پلانێکی دەستپێکردووە بۆ دەستپێکردنەوەی دامەزراندنی هەشت هەزار دەرچوی بڕوانامە باڵاکان، ئەوەش لەڕێگەی پلانێکی پێشوەختە.

بەپێی هەواڵێکی رۆژنامەی سەباحی نیمچە فەرمیی، ئەنجومەنی راژەی گشتی فیدراڵی عێراق،  بەزووترین کات دەستپێکردنی خولی سێیەمی سیستەمی کۆدکردنی بۆ دامەزراندن لە فەرمانگە حکومەییەکان راگەیاندووە.

دامەزراندنەکان بەپێی یاساکانی (95 و 67ی ساڵی 2017) دەبێت و هەشت هەزار دەرچووی پلە باڵا سودمەند دەبن، بەڵام هێشتا نازانرێت  ئەم بڕیارە لە هەرێمی کوردستان جێبەجێی دەکات بۆ خاوەن بڕوانامەی باڵا (بەکالۆریۆس، دبلۆمی باڵا، ماجستێر و دکتۆرا).

سەعد ئەللامی وتەبێژی ئەنجومەنی راژەی گشتیی فیدراڵی عێراقی بە رۆژنامەکەی راگەیاندووە، رێکارە تەکنیکی و لۆجستیەکان تەواو بوون، چاوەڕوانی رەزامەندی سەرۆکوەزیرانن بۆ دەستپێکردنی جێبەجێکردن.

 ئاماژەی بەوەشکرد، کارتی نیشتمانی وەک بەڵگەنامەیەکی بنەڕەتی بۆ داتای داواکاران پەسەندکراوە.

سەعد ئەوەشی خستەڕوو، ئەنجومەنەکەیان کارەکانی دەستپێکردووە بۆ دامەزراندنی پەیمانگایەک بۆ لێهاتوویی و پەرەپێدانی کادیری کارا بۆ فەرمانبە حکومەییەکان.