تەندروستی

ڕۆژووگرتن بەسوودە بۆ تەندروستی جگەر؟ کام نەخۆشییانەی جگەر پێویستە ڕاوێژ بە دکتۆر بکەن؟

چۆڤان نەوزاد حەسەن
2025-03-21

1-کەمکردنەوەی بەرگری بە ئەنسۆلین– ئاستی ئەنسۆلین دادەبەزێنێت ئەمەش ڕێگری دەکات لە کۆبوونەوەی چەوری زیاتر لە جگەردا.
2-کەمکردنەوەی چەوری – دەتوانێت جەستە هان بدات بۆ بەکارهێنانی چەوری جەستە وەک سەرچاوەی وزە، بەتایبەتی چەوری جگەر.
3-باشترکردنی ئەنزیمەکانی جگەر – هەندێک لە توێژینەوەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ڕۆژووگرتن دەتوانێت هەوکردنی جگەر کەم بکاتەوە و ئاست و کارکردنی ئەنزیمەکان باشتر بکات.
4-چالاک کردنی کرداری ئۆتۆفەجی (پرۆسەی خود خۆری) – یارمەتی دەدات لە لابردنی خانە زیانبەخش و ژەهراوییەکان.

پێویستە ئەو کەسانەی نەخۆشی بە مۆم بوونی جگەر، زەردوویی، هەوکردنی درێژخایەنی جگەریان هەیە یاخود چاندنی جگەریان بۆ ئەنجام دراوە بۆ ڕۆژووگرتن ڕاوێژ بە پزیشکی پسپۆڕ بکەن.

More News

Most Popular

هەواڵ

دەرفەتی دامەزراندن بۆ خاوەن بڕوانامە باڵاکان رادەگەیەنرێت

Mic
2025-06-24

حکومەتی عێراق پلانێکی دەستپێکردووە بۆ دەستپێکردنەوەی دامەزراندنی هەشت هەزار دەرچوی بڕوانامە باڵاکان، ئەوەش لەڕێگەی پلانێکی پێشوەختە.

بەپێی هەواڵێکی رۆژنامەی سەباحی نیمچە فەرمیی، ئەنجومەنی راژەی گشتی فیدراڵی عێراق،  بەزووترین کات دەستپێکردنی خولی سێیەمی سیستەمی کۆدکردنی بۆ دامەزراندن لە فەرمانگە حکومەییەکان راگەیاندووە.

دامەزراندنەکان بەپێی یاساکانی (95 و 67ی ساڵی 2017) دەبێت و هەشت هەزار دەرچووی پلە باڵا سودمەند دەبن، بەڵام هێشتا نازانرێت  ئەم بڕیارە لە هەرێمی کوردستان جێبەجێی دەکات بۆ خاوەن بڕوانامەی باڵا (بەکالۆریۆس، دبلۆمی باڵا، ماجستێر و دکتۆرا).

سەعد ئەللامی وتەبێژی ئەنجومەنی راژەی گشتیی فیدراڵی عێراقی بە رۆژنامەکەی راگەیاندووە، رێکارە تەکنیکی و لۆجستیەکان تەواو بوون، چاوەڕوانی رەزامەندی سەرۆکوەزیرانن بۆ دەستپێکردنی جێبەجێکردن.

 ئاماژەی بەوەشکرد، کارتی نیشتمانی وەک بەڵگەنامەیەکی بنەڕەتی بۆ داتای داواکاران پەسەندکراوە.

سەعد ئەوەشی خستەڕوو، ئەنجومەنەکەیان کارەکانی دەستپێکردووە بۆ دامەزراندنی پەیمانگایەک بۆ لێهاتوویی و پەرەپێدانی کادیری کارا بۆ فەرمانبە حکومەییەکان.