زالوی پزیشکی لەکۆندا بەکارهاتوە بۆ چارەسەری نەخۆشی و سودیان لێوەرگرتوە، لەسەدەی 17 جارێکی تر چارەسەر بەزالوی پزیشکی سەری هەڵدایەوە، لەئێستادا لەزۆربەی وڵاتانی جیهان بۆ چارەسەری نەخۆشی سودی لێوەردەگرن بەتایبەتی سەنتەر و پزیشکانی جوانکاری پێست بەکاریدێنن بۆ چارەسەری پەڵەو زیپکە، ئاسەواری زیپکە و چەوری لەپێستی روخساردا.
ئایا چۆن زەیتی زالوی پزیشکی دەگیرێت و بونی هەیە یان نا؟
زالوی پزیشکی دێنن بەزیندویی دوای دەیمرێنن، ئینجا وشکی دەکەنەوە لەبەر خۆر یەک ڕۆژ دایدەنێن، دوای لەبەر سێبەر لەسەر سینیەک هەڵیدەگرن تا بەتەواوەتی وشک دەبێتەوە، هەرسێ زەیتی (کونجی، زەیتون، گوێزی هیند)، هەرسێ زەیتەکە یەک بڕ تێکەڵ دەکرێن و لێکدەدرێن لەناو شوشەیەکی گەورە، زالوی پزیشکی وشککراو دەکرێتە ناو هەرسێ زەیتەکە، لەبەر خۆر دایدەنێن بۆ ماوەی 21 ڕۆژ، هەمو ڕۆژێ جارێک دەبێ شوشەکە بشڵەقێنرێت و ڕاوەشێنرێت، لەبەر خۆر دەبێ تا 21 ڕۆژ دوای زەیتەکە بەم جۆرە ئامادە دەبێ، دوای دەکرێتە شوشەی بچوک و بەکار دەهێنرێت.
ئایا بەم ڕێگەیەی باس کرا ئامادەکردنی زەیتی زالوی پزیشکی تەندروست و زانستییە یان بازرگانی کردنە پێیەوە؟
هیچ توێژینەوەیەک و بنەمایەکی زانستی و پزیشکی لەسەر نییە، بۆ ئەوەی بیسەلمێنێ، کە ئایا دروستەو تەندروستە یان زانستییە؟، بەم جۆرە زەیتی زالوی پزیشکی ئامادە بکرێت بۆ مەبەستی گەورەکردنی سینگ، مەمک و لێو، سمت، ڕان، قەڵەوکردنی پێستی ڕوخسار ز جوانکاری پێستی ڕوخسار، نەخێر تەندروست نییە و هیچ بنەمایەکی زانستی و پزیشکی لەسەر نییە، تەنها وەک تەجروبە بەکارهاتوە، بەنمونە لە ئێران وەک باسم کرد زەیتەکە ئامادەی دەکەن و دەیفرۆشن بەچارەخواز و خەڵکی.
زەیتی زالوی پزیشکی چارەسەری هیچ یەکێک لەوانەی ناکات، بەڵکو بازرگانی کردنە و سودی نییە لەو لایەنەوە.
بەپێی راپۆرتێکی رۆژنامەی شەرولئەوسەت، سەرۆکی پەرلەمانی
عێراق لەلایەن سودانییەوە راسپێردراوە بۆ نێوەندگیریی لەنێوان هەرێم و بەغدا و گفتوگۆکان
بەرەوپێش چوون و لەم هەفتەیەدا رێککەوتنی کۆتایی رادەگەیەنرێت.
رۆژنامەی "الشرق الأوسط" لە راپۆرتێکدا باس لە
هەوڵەکانی مەحمود مەشهەدانی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق دەکات بۆ رێککەوتنی هەرێمی
کوردستان و حکومەتی فیدراڵی لەسەر هەناردەکردنەوەی نەوت و رادەستکردنی داهاتی
ناوخۆ و ناردنی موچە لەلایەن بەغداوە.
رۆژنامەکە بە پشت بەستن بە سەرچاوەکانی لە هەولێر و
بەغدا ئاماژەی بەوەکردووە، مەشهەدانی ڕۆڵی ناوبژیوانی هەبووە لە نێوان حکومەتی فیدراڵی
لە بەغدا و حکومەتی هەرێم، بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی مووچە و نەوت و سەرچاوەکان کە
کۆسپ لە نێوان هەردوولادا دروستکردبوو.
لە ئەنجامدا وەزارەتی
دارایی فیدراڵی لە ماوەی دوو مانگی ڕابردوودا دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمەکەی
ڕاگرت."
بەگوێرەی سەرچاوەکان، محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی
عێراق هانی مەشهەدانی داوە بۆ ناوبژیوانی بە ئەگەری چارەسەری بەردەوام بۆ کێشەکانی
نێوان هەردوولا، بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە دۆخەکە وەک خۆی ماوەتەوە ،هەروەها یاسای
نەوت و گاز کە پەرلەمانی عێراق نەیتوانیوە لە ماوەی پێنج دانیشتنی ڕابردوودا یاساکە
دەربکات.
بەگوێرەی زانیارییەکان وەفدی کوردی وەڵامی ئەرێنی حکومەتی
هەرێم دەداتەوە و بەو پێیەش چاوەڕوان دەکرێت حکومەتی عێراق لە کۆبوونەوەی هەفتانەی
ڕۆژی سێشەممەدا گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی کۆتایی ڕابگەیەنێت کە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم
ڕاگیراوە کە ماوەی زیاتر لە دوو مانگە ڕاگیراون.