میلیا کیسی بچووکی ڕەنگ سپی یان زەردە کە زۆرجار لەسەر پێست دەردەکەون، بە تایبەت لە منداڵانی تازە لەدایکبوودا دەبینرێن.
لێرەدا چەند تایبەتمەندییەکی
سەرەکی میلیا دەخەینەڕوو:
📌لە مناڵی تازا لەدایکبوو زۆر دەبینرێت سەدا پەنجای تازەبووان هەیانە.
📌میلیا زیپکە نییەو کۆبونەوەی خانەکانی پێستە و لە شێوەی کیسی بچوکی ژێرپێست
کە ڕەنگێکی سپی یان زەردی هەیە کە زیاتر لەسەر ڕوومەت و دەوروبەری چاو و لووت دەردەکەوێت.
📌نابێت هیچ جۆرە کرێم و دەرمانێک لەخۆوە بۆی بەکاربهێنرێت.
📌بە شێوەیەکی گشتی
میلیا پێویستی بە چارەسەر نییە، بە تایبەت لە منداڵانی تازە لەدایکبوودا، چونکە زۆرجار
بە تێپەڕبوونی کات چارەسەر دەبن.
📌دەبێت ئاگاداربیت ئەم حاڵەتە لە زیپکە جیابکرێتەوە چارەسەری تایبەتی
خۆی هەیە و کاری پزیشکانی نەخۆشیەکانی پێستە.
📌نابێت هەوڵی
فشار یان پۆپکردنی میلیا بدەیت، چونکە ئەمە دەبێتە هۆی خورانی پێست، هەوکردن، یان
دروستبونی پەڵە.
پەرلەمانتارێکی عێراق،
کە وتەبێژی کوتلەی سادیقون (سەر بە قەیس خەزعەلی، سەرۆکی بزوتنەوەی عەسئیبی ئەهلی
حەق)، ئاشکرایکرد، حکومەتی هەرێمی کوردستان شەفاف نییە و ئەوەش هۆکاری نەناردنی
موچەی فەرمانبەرانە.
محەمەد کەریم ئەلبەلداوی، جێگری سەرۆکی لیژنەی
پلاندانانی پەرلەمان، بە میدیاکانی راگەیاندووە، "مامەڵەکردن لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی
دەبێت لەسەر بنەمای شەفافیەت بێت، بەبێ ئەوەی پەنا بۆ شێوازی چەوت و تەمومژاوی ببرێت".
ئەلبەلداوی دەڵێت: "کاتێک حکومەتی هەرێم
ناو و پەنجەمۆری هێزە سەربازییەکان نانێرێت بۆ بەغداد، ئەوە هەوڵێکە بۆ
بەلاڕێدابردن و دەستکارییکردنی پرسە هەستیارەکان".
تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق، نزیکایەتی
هەیە لەگەڵ عەسائیبی ئەهی حەق، هەروەها محەمەد کەریم ئەلبەلداوی، وتەبێژی فەرمیی
عەسائیبە، پشتیوانی لەو رێوشوێنانە دەکات کە وەزارەتی دارایی عێراق لەبارەی موچەی
موچەخۆرانی هەرێمەوە گرتویەتیەبەر.
ئەلبەلداوی جەختلەوە دەکاتەوە کە "هیچ نهێنییەک
لە کارکردن لەگەڵ دامودەزگاکانی دەوڵەتدا نییە، حکومەتی هەرێم دەبێت نەرمیی
بنوێنێت و بەرپرسیارانە مامەڵە بکات، بۆ ئەوەی کێشە هەڵپەسێردراوەکان چارەسەر
بکات، دیارترینیان مەلەفی مووچەیە، کە کاریگەری لەسەر توێژێکی بەرفراوانی هاووڵاتیان
هەیە".
ئەو پەرلەمانتارە هیچ ئاماژەیەکی دیکەی بە
هەوڵەکان بۆ چارەسەرکردنی پرسی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم نەکردووە، لەکاتێکدا دوو
مانگە موچە و شایستە داراییەکانیان لە بەغدادەوە نەنێردراوە و پرسەکە بە هەڵپەسێردراوی
ماوەتەوە.