دەرئەنجامی توێژینەوەیەک دەریخستووە، لە هەرێمی کوردستان پاڵپشتی یاسایی بۆ جێگیرکردنی لامەرکەزی کارگێڕی نییە و یاساکان بە نەفەسی مەکەزیەت دارێژراون، یاساکانی پەرلەمانی کوردستانیش بۆ روماڵکردن و روپێویکردنی رەهەندەکانی لامەکەزی کارگێڕی کەمن.
بەپێی توێژینەوەیەکی دامەزراوەی ڤیژن بۆ لێکۆڵینەوەی ستراتیژی کە لەلایەن توێژەران ئارام جەمال، چۆمان محەمەد، ئەحمەد عەلی و کاروان کازم ئامادەکراوە، لە هەرێمی کوردستان پاڵپشتی دەستوری تایبەت بەجێگیرکردنی لامەکەزی کارگێڕی نییە.
لە هەرێمی کوردستاندا زیاتر لە یاساکانی پەیوەندیدار بە لامەرکەزی کارگێڕی، کار بە بڕیار فەرمان و رێنماییەکانی دەسەڵاتی جێبەجێکردن دەکرێت، ئەوەیش لاوازترین ئاستی جێبەجێکردنی لامەرکەزیەتە.
وەک لە توێژینەوەکەی دامەزراوەی ڤیژندا هاتووە، ئەو یاسایانەی پەیکەربەندی و کاروباری وەزارەتەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان رێکدەخەن، بە نەفەسێکی مەرکەزی داڕێژراون و بوونەتە درێژەپێدەر و بەرهەمهێنەرەوەی میراتی لامەرکەزی.
زۆربەی بڕیار و فەرمان و رێنماییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبەر رۆشنایی یاساکانی پەیوەندیدار بە لامەرکەزی کارگیڕی دەرناچن، ئەوەیش وایکردووە بنەماکانی لامەرکەزی لە ناو بڕیار، فەرمان و رێنماییەکاندا بەراورد بە یاساکان زۆتربن.
پەرلەمانی کوردستان بەرزترین دەسەڵاتی یاسادانانە لە هەرێمی کوردستان، بەڵام لە توێژینەوەکەی دامەزراوەی ڤیژندا ئاماژە بۆ ئەوەکراوە، ژمارەی یاساکانی پەرلەمانی کوردستان بۆ روماڵکردن و روپێویکردنی رەهەندەکانی لامەرکەزی کارگێڕی کەمن و لە ئاستی پێویستدا نین.
یاسای ژماره (3)ی ساڵی 2009 (هەموارکراو)کە بە (یاسای پارێزگاكانی ههرێمی كوردستان - عێراق) ناسراوە و رۆڵ و دەسەڵاتی یەکە کارگێڕییەکانی لە پارێزگاکاندا دیاریکردووە، بەڵام توێژەران لە توێژینەوەکەیاندا گەیشتوونەتە ئەو ئەنجامەی بەشێکی زۆر لە توخمە لامەرکەزییەکانی ناو یاسای پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان بەپێی پێویست جێبەجێ ناکرێن و خراونەتە خزمەت دەستەبەکردنی لامەرکەزی کارگێڕییەوە.
توێژەران لە توێژینەوەکەی دامەزراوەی ڤیژندا چەند پێشناز و راسپاردەیەکیان دەستنیشان کردووە، لە پێناو چەسپاندنی بنەماکانی پرسی لامەرکەزی کارگێڕی.
هەرێمی کوردستان لە ئێستادا دەستوری نییە، بەڵکو رەشنوسێکی دەستوری هەیە و تا ئێستا بەهۆی ململانێ سیاسییەکانی هەرێمی کوردستانەوە پەسەند نەکراوە، بۆیە لە توێژنەوەکەدا پێشنیاز کراوە، لە دەستوری هەرێمی کوردستاندا روبەرێکئی گەورە بدرێتە پرسی لامەرکەزی کارگێڕی، گرنگە تێیدا دەسەڵاتە دیارییکراوەکانبۆ حکومەتی ناوەند یان بۆ ئەنجومەن و حکومەتە خۆجێیەکان دیاری بکرێن.
توێژەران وەک لە دەرئەنجامەکاندا کەمی یاساکانی تایبەت بە لامەرکەزیەکان دەستنیشان کردووە، هاوکات پێشنیازیشیان کردووە، ژمارەی یاساکانی تایبەت بە لامەرکەزی کارگێڕی لەلایەن دەسەڵاتی یاسادانانەوە زیاد بکرێن.
پێشنیازیشكراوە، دەسەڵاتی جێبەجێکردن کەمترین پشکی هەبێت لە دەرکردنی بڕیار، فەرمان و رێنماییەکانی تایبەت بە جێبەجێکردنی پرسی لامەرکەزی کارگێڕی، هەروەها ئەو یاسایانەی بە نەفسی مەرکەزی داڕێژراون هەموار بکرێنەوە و یاسای نوێش ئەگەر پێویست بوو دەربکرێت.
پەیکەربەندی کارگێڕی دامەزراوەکانی حکومڕانی لە هەرێمی کوردستان لە خزمەتی لامەرکەزی کارگێڕیدا نین، بۆیە داوا دەکرێت پەیکەربەندییەکە بە شێوەیەک دابڕێژرێتەوە کە خزمەت بە لامەرکەزی کارگێڕی بکات.
پەیوەندی نێوان ئەنجومەنی شارەوانی و ئەنجومەنی پارێزگاکان بە یاسا رێکبخرێتەوە و دەسەڵاتەکانی ئەنجومەنی شارەوانی یەکە کارگێڕییەکان بۆ ئەنجومەنەکانی پارێزگا و قەزا و ناحییەکان بگوازرێتەوە.
پێشنیازیشکراوە، بە یاسایەک لە پەرلەمانی کوردستانەوە، دەزگاتەک بە ناوی دەستەی هەهامەنگی کارگێڕی خۆجێی دابمەزرێت بە ئامانجی سەرپەرشتیکردنی کاروباری پارێزگاکان لە روی چەسپاندنی لامەرکەزی کارگێرییەوە و پەیوەستکردنی پارێزگاکان بەو دەستەیەوە.
لامەرکەزییەت بە یەکێک لە گرنگترین بنەماکانی حوکمڕانی زۆرینە دادەنرێت کە دیموکراسی لەسەری بنیات نراوە، پێچەوانەی چەمکی مەرکەزییەتە کە بریتییە لە پرۆسەی دابەشکردنی ئەرکەکان، دەسەڵاتەکان، کەسەکان، یان شتەکان دوور لە شوێنێک یان دەسەڵاتێکی ناوەندی.
پشتیوانانی چارەسەری دوو دەوڵەت بۆ ئیسرائیل و فەڵەستین روو لە زیادبوون دەکەن، کەنەدا، بەریتانیا و فەڕەنسا ئامادەیی بۆ دانان بە دەوڵەتی فەڵەستیندا دەردەبڕن.
کەنەدا دوایین وڵاتە کە ئامادەیی دەربڕیووە لە چوارچێوەی پڕۆژەی چارەسەری دوو دەوڵەتدا، لە مانگی ئەیلولی ئەمساڵدا دان بە فەڵەستیندا بنێت وەک دەوڵەتێکی سەربەخۆ.
پێشتر، هەر یەک لە فەڕەنسا و بەریتانیا ئامادەییان دەربڕی بوو تا لە مانگی ئەیلولی ئەمساڵ دان بە دەوڵەتی فەڵەستیندا بنێن و پشتگیری چارەسەری دوو دەوڵەتی بکەن.
تا ئێستا لە کۆی 193 وڵاتی ئەندامی نەتەوە یەکگرتووەکان، تاوەکو ئێستا 147 وڵات دانیان بە فەڵەستین وەکو دەوڵەتێکی سەربەخۆ ناوە.
ئەگەر لە مانگی ئەیلولدا ئەو سێ دەوڵەتەش دان بە فەڵەستیندا بنێن وەک دەوڵەتێکی سەربەخۆ، ژمارەی ئەو وڵاتانە دەگاتە 150 وڵات.
لە دروستکردنی دەوڵەتێکی سەربەخۆدا ژمارەی وڵاتانی پشتیوانن گرنگ نییە، تەنها کاتێک نەبێت کە پێنج ئەندامە هەمیشەییەکەی نەتەوە یەکگرتووەکان(ئەمریکا، چین، روسیا، فەڕەنسا و بەریتانیا) ڤیتۆیان لەسەر بە ئەندام بوونی لە نەتەوە یەکگرتووەکان نەبێت.
تا ئێستا چوار لە ئەندامە هەمیشەییەکان ئامادەییان دەبڕیووە یان دانیان بە دەوڵەتی فەڵەستندا ناوە، تەنها ئەمریکا نەبێت کە رەتییدەکاتەوە، بۆیە فەڵەستین نەکراوەتە ئەندامی نەتەوە یەکگرتووەکان و تەنها چاودێرە.
بەپێی پێوەرەکانی مۆنتیڤیدیۆ (1933)بۆ ئەوەی بەپێی یاسا نێودەوڵەتییەکان بە دەوڵەت*هەژمار بکرێت، پێویستە قەوارەیەکی سیاسی خاوەنی، دانیشتووانی هەمیشەیی، خاکی دیاریکراو، حکومەتێک بێت و توانای چوونە ناو پەیوەندی لەگەڵ دەوڵەتانی تری هەبێت.
چارەسەری دوو دەوڵەتی بریتییە لەوەی کە وڵاتێکی سەربەخۆی فەڵەستینی لە تەنیشت ئیسرائیلەوە دابمەزرێت، ئەوەی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی جەختی لێدەکاتەوە ئەوەیە، فەلەستین دوو شوێنی سەرەکی بگرێتەوە، کە بریتین لە کەرتەکانی رۆژئاوای فەلەستین و غەززە و رۆژهەڵاتی قودس - ئورشەلیمیش پایتەختەکەی بێت.
ئیسرائیل ئەوە رەتدەکاتەوە، لەگەڵ ئەوەشدا چەند کێشەیەکی سەرەکی هەن کە گرنگترینان داواکاری فەڵەستینییەکانە تا وڵاتەکەیان لەسەر بنچینەی سنوورەکانی پێش جەنگی ساڵی 1967 دابمەزرێندرێت، هەروەها پرسی قودس - ئورشەلیمیش یەکێکی دیکەیە لە کێشەکان.