مەجید تەخت رەوانچی، جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران
بۆ کاروباری سیاسی، دووپاتیکردەوە کە وڵاتەکەی بۆ مەبەستی ئاشتیانە درێژە بە پیتاندنی
یۆرانیۆم دەدات و جەختی لەوە کردەوە کە "هیچ کەسێک ناتوانێت دیکتاتۆربێت
بەسەر ئێران-ەوە کە دەبێ چی بکات یان چی نەکات، کە پابەندین بە پەیمانی قەدەغەی بڵاوبوونەوەی
چەکی ئەتۆمی".
مەجید تەخت رەوانچی، لە چاوپێکەوتنێکدا روونیکردەوە
کە "هێرشەکەی ئەم دواییەی ئەمەریکا دامەزراوە ئەتۆمییەکانی کردە ئامانج کە بەپێی
یاسا نێودەوڵەتییەکان پارێزراون"، "دەستدرێژی و تاوانێکە" دەبێت
کۆمەڵی نێودەوڵەتی ئیدانەی باکات.
ڕەوانچی هەڵسەنگاندنەکەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی
ئەمریکای رەتکردەوە، کە تیایدا هاتبوو بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران "بەتەواوی لەناوچووە"،
ئاماژەی بەوەشکرد، "تاران بەتەنها لەپێناوی دیالۆگدا لەگەڵ واشنتۆن یان ئیسرائیل
بەشداری وتووێژ ناکات، بەتایبەتی دوای ئەوەی تووشی هێرشی راستەوخۆ بووە".
لە وەڵامی پرسیارێک سەبارەت بە وەڵامی ئێران، جێگری
وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ کاروباری سیاسی دووپاتی کردەوە کە "تاران مافی بەرگری
لە خۆی هەیە، بە پێی مادەی 51ی جاڕنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان"، هەروەها دەستبداری
مافی وڵاتەکەیان نابن بۆ پیتاندنی یۆرانیۆم.
حکومەتی عێراق
پلانێکی دەستپێکردووە بۆ دەستپێکردنەوەی دامەزراندنی هەشت هەزار دەرچوی بڕوانامە
باڵاکان، ئەوەش لەڕێگەی پلانێکی پێشوەختە.
بەپێی هەواڵێکی رۆژنامەی سەباحی نیمچە فەرمیی، ئەنجومەنی
راژەی گشتی فیدراڵی عێراق، بەزووترین کات
دەستپێکردنی خولی سێیەمی سیستەمی کۆدکردنی بۆ دامەزراندن لە فەرمانگە حکومەییەکان
راگەیاندووە.
دامەزراندنەکان بەپێی یاساکانی (95 و 67ی ساڵی 2017)
دەبێت و هەشت هەزار دەرچووی پلە باڵا سودمەند دەبن، بەڵام هێشتا نازانرێت ئەم بڕیارە لە هەرێمی کوردستان جێبەجێی دەکات بۆ
خاوەن بڕوانامەی باڵا (بەکالۆریۆس، دبلۆمی باڵا، ماجستێر و دکتۆرا).
سەعد ئەللامی وتەبێژی ئەنجومەنی راژەی گشتیی
فیدراڵی عێراقی بە رۆژنامەکەی راگەیاندووە، رێکارە تەکنیکی و لۆجستیەکان تەواو
بوون، چاوەڕوانی رەزامەندی سەرۆکوەزیرانن بۆ دەستپێکردنی جێبەجێکردن.
ئاماژەی
بەوەشکرد، کارتی نیشتمانی وەک بەڵگەنامەیەکی بنەڕەتی بۆ داتای داواکاران پەسەندکراوە.
سەعد ئەوەشی خستەڕوو، ئەنجومەنەکەیان کارەکانی
دەستپێکردووە بۆ دامەزراندنی پەیمانگایەک بۆ لێهاتوویی و پەرەپێدانی کادیری کارا
بۆ فەرمانبە حکومەییەکان.