هێرشی ئێران بۆسەر بنکەی سەربازی ئەمریکا لە قەتەر
دەستیپێکرد و ئیمارات و قەتەریش، گەشتە ئاسمانییەکانیان راگرت.
ئێران بنکەی ئەمریکی عەدیدی لە قەتەر بە موشەک بۆردومان کرد،
لە وەڵامی بۆردومانکردنی دامەزراوە ئەتۆمییەکانی لەلایەن ئەمریکاوە.
وەزارەتی دەرەوەی قەتەر بۆ ماوەیەکی کاتی هاتوچۆی ئاسمانی
وڵاتەکەی ڕاگرت بۆ دڵنیابوون لە سەلامەتی هاوڵاتیان و دانیشتوان و گەشتیاران.
هاوشێەی قەتەر، ئیمارات ئاسمانی خۆی داخستووە و هێڵی
ئاسمانی تورکیا سەرجەم گەشتەکانی بۆ ئیمارات هەڵوەشاندەوە.
ئیمارات و قەتەر بۆ خۆبەدوورگرتن لە زیانی هێرشەکانی ئێران
بۆسەر بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە، ئەو بڕیارەیان داوە.
ئێوارەی ئەمڕۆ، مەسعود پزیشکیان، سەرۆک کۆماری ئێران رایگەیاند،
"ئێمە بە هەموو توانامانەوە بەرگری لە ئاسایشی ئێران دەکەین و بە باوەڕ و ژیری
و ئیرادە، وەڵامی هەر ئازارێک دەدەینەوە کە لە ئێران دەیچێژێت".
هێرشی ئێران بۆسەر بنکە سەربازییەککانی ئەمریکا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، جەگی ئیسرائیل و ئێران
دەباتە قۆناغێکی نوێوە و پریشکی ئاگری شەڕەکە بناوچەکە دەگرێتەوە.
رۆژی 13ـى ئەم مانگە
ئیسرائیل هێرشی کردە سەر ئێران و سوپاسالار و فەرماندەی سوپای پاسداران و ژمارەیەک
بەرپرسی پللەباڵای سەربازی و نۆ زانای ئەتۆمی کوژران، پاشان هێرشەکانی ئێران بۆسەر
ئیسرائیل دەستی پێکرد.
لەو رۆژەوە هێرشی ئەو دوو وڵاتە بۆسەر ەکتری بەردەوامە و بەرەبەیانی 22ـى مانگ،
ئەمریکا هێرشی کردە سەر ناوەندی ئەتۆمی فۆردۆ لە ئێران، دوابەدوای هێرشەکە ئێران
هەڕشەی کردنە ئامانجی بنکەکانی ئەمریکای کرد.
ئەمیندارێتی گشتی ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی ئێران، یەکەم بەیاننامەی لەبارەی راگەیاندنی ئاگربەستی نێوان ئیسرائیل و وڵاتەکەی پشتڕاستکردەوە و تیایدا هاتووە: "رایدەگەیەنن کە لەمەودوا هەر دەستدرێژییەک یان هەرەشەیەک... وەڵامی دەبێت".
لە بەیاننامەکەی ئەمیندارێتی گشتی ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی ئێران، ئەوە خراوەتەڕوو: "لە ماوەی 12 رۆژی رابردوودا، لە ئەنجامی خوێنی شەڕڤانان و کۆڵنەدانی بێوچانیان، هەموو دەستدرێژییەک لە سەردەمی خۆیدا و بە قەبارەی گونجاو وەڵامی دەدرایەوە".
هەروەها دەڵیت: "بە پشتبەستن بەو هۆشیارییە گەورەیەی ئێوەی گەلی ئێران، هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران رایدەگەیەنن کە لەمەودوا هەر دەستدرێژییەک یان هەرەشەیەکی رژێمی زایۆنیستی یان لایەنگرانی بە وەڵامێکی چارەنووسساز و راستەوخۆ بەرەوڕوو دەبێتەوە".
لە بەیاننامەکەدا ئەگەرچی بێ پێچ و پەنا باسی ئەوە نەکراوە کە چوونەتە قۆناغی ئاگربەستەوە لە جەنگەکەیان لەگەڵ ئیسرائیل، بەڵام دەستخۆشی لەوە دەکات کە هێزەکانیان لەم ماوەیەدا کاری خۆیان ئەنجمداوە و لەمڕۆوە دۆخەکە دەچێتە قۆناغی چاودێرییەوە نەک بەردەوامیی جەنگ.