لە هەنگاوێکی نوێدا
بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی بەکارهێنانی نایاسایی تەکنۆلۆژیای زیرەکی دەستکرد، پلاتفۆرمی
هاوبەشکردنی ڤیدیۆی یوتیوب خستنەبازاڕی تایبەتمەندییەکی نوێی ڕاگەیاند کە ڕێگە بە
بەکارهێنەران دەدات داوای لابردنی ئەو ناوەڕۆکە بکەن کە لاسایی دەموچاو یان دەنگەکانیان
دەکات بە بەکارهێنانی زیرەکی دەستکرد.
بەپێی ئاژانسی ئەندرۆید
ئۆتۆریتی، ئەم هەنگاوە ئامانجی چارەسەرکردنی نیگەرانییە لە زیادبووندایە سەبارەت بە
بەکارهێنانی زیرەکی دەستکرد بۆ تەقلیدکردنی تاکەکان.
یوتیوب پشتڕاستی
کردەوە کە خراپ بەکارهێنانی فۆڕمی سکاڵاکان ڕەنگە ببێتە هۆی ڕاگرتنی ئەکاونتی بەکارهێنەر
لەسەر پلاتفۆرمەکە، چونکە پلاتفۆرمەکە ئاگاداری ئەگەری خراپ بەکارهێنانی ئەم سیستەمە
بۆ هەراسانکردنی دروستکەرانی ناوەڕۆک.
یوتیوب بەڵێنی
داوە بە دەستی پێداچوونەوە بە داواکارییەکانی لابردن بکات، بە ئامانجی دیاریکردنی
ئەوەی کە ئایا ناوەڕۆکی ڕاپۆرتکراو دەچێتە پۆلەکانی وەک پارۆدی یان گاڵتەجاڕیەوە،
بەتایبەتی لەو حاڵەتانەی کە کەسایەتییە دیارەکان تێیدا بەشدارن.
سەرەتای ئەمساڵ یوتیوب
دروستکەرانی ناوەڕۆکی پابەند کرد بە ئاشکراکردنی هەر ناوەڕۆکێک کە بە بەکارهێنانی
زیرەکی دەستکرد دروستکرابێت بۆ گۆڕینی ڕووداوە ڕاستەقینەکان یان هەڵبەستنی کردارەکانی
تاکەکان.
بۆ بەرزکردنەوەی
شەفافیەت، دروستکەرانی ناوەڕۆک دەبێت ناوەڕۆکی دروستکراوی AI لە بواری وەسفکردنی پلاتفۆرمەکەدا تاگ
بکەن. ئەگەر مەرجەکانی ئاشکراکردن جێبەجێ نەکرێن، ڕەنگە ناوەڕۆکەکە لاببرێن و سەرپێچیکاران
لە بەرنامەی هاوبەشکردنی داهاتی ڕێکلامەکان دەربکرێن.
سەرهەڵدانی
ئامرازەکانی AIی درووستکەر نیگەرانییەکی
ئەخلاقی بەرفراوانی وروژاندووە، لەگەڵ دروستکەران لە سەرانسەری جیهان کۆمپانیا گەورەکانی
تەکنەلۆژیا تۆمەتبار دەکەن بە بەکارهێنانی کارە هونەریەکانیان بەبێ ڕەزامەندی
دروست بۆ ڕاهێنانی مۆدێلەکانی AI.
توانای پێشکەوتووی
زیرەکی دەستکرد ڕێگەی بە دروستکردنی وێنە و دەنگ و ڤیدیۆ کلیپی زۆر واقیعی داوە، ئەمەش
لە کاتێکدایە کە داوای وریایی لە بەکارهێنانی ئەم توانایانە بۆ بڵاوکردنەوەی زانیاری
چەواشەکارانە لە سەرانسەری پلاتفۆرمە دیجیتاڵییەکان، بە تایبەت لە کاتی ڕووداوە
گرنگەکاندا، وەک هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا کە لە داهاتوودا ئەنجام دەدرێت.
پەرلەمانتارێکی عێراق،
کە وتەبێژی کوتلەی سادیقون (سەر بە قەیس خەزعەلی، سەرۆکی بزوتنەوەی عەسئیبی ئەهلی
حەق)، ئاشکرایکرد، حکومەتی هەرێمی کوردستان شەفاف نییە و ئەوەش هۆکاری نەناردنی
موچەی فەرمانبەرانە.
محەمەد کەریم ئەلبەلداوی، جێگری سەرۆکی لیژنەی
پلاندانانی پەرلەمان، بە میدیاکانی راگەیاندووە، "مامەڵەکردن لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی
دەبێت لەسەر بنەمای شەفافیەت بێت، بەبێ ئەوەی پەنا بۆ شێوازی چەوت و تەمومژاوی ببرێت".
ئەلبەلداوی دەڵێت: "کاتێک حکومەتی هەرێم
ناو و پەنجەمۆری هێزە سەربازییەکان نانێرێت بۆ بەغداد، ئەوە هەوڵێکە بۆ
بەلاڕێدابردن و دەستکارییکردنی پرسە هەستیارەکان".
تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق، نزیکایەتی
هەیە لەگەڵ عەسائیبی ئەهی حەق، هەروەها محەمەد کەریم ئەلبەلداوی، وتەبێژی فەرمیی
عەسائیبە، پشتیوانی لەو رێوشوێنانە دەکات کە وەزارەتی دارایی عێراق لەبارەی موچەی
موچەخۆرانی هەرێمەوە گرتویەتیەبەر.
ئەلبەلداوی جەختلەوە دەکاتەوە کە "هیچ نهێنییەک
لە کارکردن لەگەڵ دامودەزگاکانی دەوڵەتدا نییە، حکومەتی هەرێم دەبێت نەرمیی
بنوێنێت و بەرپرسیارانە مامەڵە بکات، بۆ ئەوەی کێشە هەڵپەسێردراوەکان چارەسەر
بکات، دیارترینیان مەلەفی مووچەیە، کە کاریگەری لەسەر توێژێکی بەرفراوانی هاووڵاتیان
هەیە".
ئەو پەرلەمانتارە هیچ ئاماژەیەکی دیکەی بە
هەوڵەکان بۆ چارەسەرکردنی پرسی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم نەکردووە، لەکاتێکدا دوو
مانگە موچە و شایستە داراییەکانیان لە بەغدادەوە نەنێردراوە و پرسەکە بە هەڵپەسێردراوی
ماوەتەوە.