جۆرەكانی زیرەكی مرۆڤ
زیرەكی و توانای مێشك چەند جۆرێكی هەیە و لە كەسێكەوە بۆ كەسێكی دیكە جیاوازە ، لەڕێی ئەم بابەتەوە بزانە زیرەكی تۆ لە چ جۆرێكە.
📌زیرەكی وتووێژكردن
ئەو كەسانەی خاوەنی ئەم جۆرە زیرەكیەن ئەوە توانایەكی باشیان هەیە لە قسەكردن و وتوێژكردن لەگەڵ كەسانی دەوروبەر زۆركات ئەم كەسانە نوسەرن یان ڕۆژنامەنوسن یان شاعیرن.
📌زیرەكی ئەقڵی
ئەم كەسانە توانایەكی باشیان هەیە لەچارەسەركردن و لێكدانەوەی بابەتە ئابوریەكان و بابەتە بیركاریەكان ،زۆرینەی ئەم كەسانە شارەزای بواری ئابورین.
📌زیرەكی چاو
زیرەكی ئەم كەسانە لە چاویاندایە توانیەكی باشیان هەیە لە ڕێكخستنی كەلوپەل و بابەتە هونەریەكان و بەكارهێنانی ڕەنگەكان زۆرینەی ئەو كەسانەی زیرەكیەكەیان لەچاویاندایە وێنەكێشن یان ئەندازیاری دیكۆرن یان كەسێكی ئاساین بەڵام توانایەكی باشیان هەیە لەڕێكخستنی ڕەنگەكان.
📌زیرەكی كۆمەڵایەتی
ئەم كەسانە زیاتر توانای چارەكردنی كێشە كۆمەڵایەتیەكانیان هەیە و هیچكات ناهێڵێت هەست و سۆزی بەسەریدا زاڵبێت ،ئەم كەسانە بۆ ژیانی خۆیان سەركەوتوو دەبن .
📌زیرەكی مۆسیقی
ئەگەر تۆ لەو كەسانەی كە توانایەكی باشت هەیە بۆ جیاكردنەوەی دەنگەكان و داهێنانی ئاوازی جیاواز ئەوە زیرەكی تۆ پێی دەوترێت زیرەكی مۆسیقی.
📌زیرەكی زانستی
ئەگەر تۆ خاوەنی توانیەكی باشی لە بەگەڕخستن و چاككردنەوەی ئامێر كارەباییەكان ئەوە تۆ خاوەنی زیرەكی زانستیت ،زیاتر ئارەزوو دەكەیت لەگەڵ ئامێردا مامەڵە بكەیت نەك لەگەڵ مرۆڤ.
جۆرێكی دیكە
هەندێك كەس هەن توانایەكی باشیان هەیە بۆ ئەوەی پێشبینی بكەن كە پێدەچێت چی ڕوبدات و بابەتەكان بەڕونی دەبینن و لێكی دەدەنەوە ، ئەمەش جۆرێكی دیكەیە لە زیرەكی مێشكی مرۆڤ.
لە 12 رۆژی جەنگی ئیسرائیل و ئێراندا، بازاڕەکانی
هەرێمی کوردستان بۆ یەکەمجار توشی هیچ شڵەژانێک و بەرزبونەوەی نرخی کاڵاو شمەک
نەبوو، لە کاتێکدا زۆرینەی کاڵای بازاڕەکانی ئێرانین.
بەرەبەیانی 13ـى حوزەیران ئیسرائیل هێرشێکی چڕ و
فراوانی کردە سەر کۆماری ئیسلامی ئێران، هێرشەکە یەکەم هێرشی ئاشکرا و راستەوخۆی
ئیسرائیل بوو بۆ سەر ئێران.
ئیسرائیل گورزی کوشندەی لە ئێران وەشاند، جگە لە
کوژرانی سوپاسالاری ئێران و فەرماندەی سوپای پاسداران و فەرماندەی هێزی ئاسمانی
ئێران، چەندین فەماندەی پلەباڵای ئێران کوژران، هەروەها زیاتر لە 10 زانای ئەتۆمی
ئێران کوژران.
ئێران هەمان رۆژ وەڵامی هێرشەکانی دایەوە و بەچڕی
ئیسرائیلی موشەک باران کرد، دوای 12 رۆژ شەڕەکە بە کاتی وەستێندراوە و بڕیارە
ئاگربەستی درێژخایەنیش بکرێت.
هەرێمی کوردستان لە نێوان بەرداشی ئێران و
ئییسرائیلدا بوو، بەشێک لە موشەک و درۆنەکانی هەر دوولا بەسەر ئاسمانی هەرێمدا
تێدەپەڕین و لە چەند ناوچەیەکیش کەوتنەخوارەوە.
ئەوەی بۆ هەرێمی کوردستان جیاوازبوو لەم جەنگەدا،
سەقامگیری دۆخی بازاڕەکانی بوو، نەک شتومەک گرانن نەبوو، بازاڕ هیچ شڵەژانێکی
بەخۆیەوە نەبینی، بەڵکو بەشێک لە شمەک و پێداویستییەکان نرخەکانیان دابەزی.
گراننەبوونی کاڵا و پێویستی هاوڵاتیان
لەکاتێکدابوو، بەشێکی زۆری ئەو بەرهەمانەی لە بازاڕەکانی هەرێمدان، بەرهەمی
ئێرانییە، لە 12 رۆژ ئەو جەنگە قورسەی بەرۆکی ئێرانی گرتبوو، سنورەکان دانەخران و
ئاڵوگۆڕی بازرگانی وەک خۆی بەردەوام بوو.
یەکێکی تر لەو هۆکارانەی کە وایکرد، لە بازاڕەکاندا
هیچ شڵەژانێک روونەدات، دابەشنەکردنی مووچە بوو، کاتێک جەنگەکە دەستیپێکرد، 43
رۆژبوو مووچە دابەشنەکرابوو، ئەمەش وایکرد هاوڵاتیان بە لێشاو و زیاد لە پێویست
شتومەک نەکڕن.
هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان لە کاتی ئەنجامدانی
ریفراندۆم و بڵاوبونەوەی کۆرۆنا و قەدەغەی هاتووچۆ لەکاتی سەرژمێریدا، بەلێشاو
روویان لە بازاڕەکان دەکرد بۆ کڕینی شتومەک، ئەمەش سڵەژانی لە بازاڕدا دروستت کرد
و بووەهۆی بەرزبونەوەی نرخ، بەڵام تێپەڕاندنی ئەم جەنگە بەبێ شڵەژانی بازاڕ،
هاوڵاتییانی هەرێم رادەهێنێت بۆ چۆنێتی مامەڵەکردنن لەگەڵ کێشە و قەیرانەکاندا.