-18

مۆبایل و تەندروستی... منداڵ تا چەند بۆی هەیە بەکاری بهێنێت؟ تەمەنی گونجاو چەندە؟

Mic
2023-10-12

دکتۆر محەمەد عەتا هەندوس ڕەحال، ڕاوێژکاری باڵا لە پزیشکی ئەکادیمی گشتیی منداڵان لە نەخۆشخانەی سیدرا لە قەتە، دەڵێت ئەو کاتەی منداڵان لەسەر شاشە بەسەری دەبەن دەبێتە هۆی دروستبوونی کاریگەری لەسەر گەشەکردنی مێشکی.

دەشڵێت، بەسەربردنی ماوەیەکی زۆر لەبەردەم شاشەدا کاریگەری لەسەر تواناکانی خوێندنەوە و نووسین هەیە، وەکو خەیاڵ، کۆنترۆڵکردنی دەروونی، و خۆڕێکخستن، ئەمەش دەبێتە هۆی خاوبوونەوەی خێرایی مەعریفی، ئەمەش دەتوانێت کاریگەری لەسەر کارلێکی پەیوەندی لەگەڵ خێزان و مامۆستایان هەبێت .

ڕەحال، کە بڕوانامەی دەستەی پزیشکی منداڵانی ئەمریکی و دەستەی پسپۆڕی پزیشکی ئەمریکی هەیە، ڕوونی دەکاتەوە کە منداڵان لە ژینگەی خۆیانەوە فێر دەبن، هەروەها بەشداریکردنیان لەگەڵ شاشە ڕێگە بەو داهێنانە نادات.

ئاماژە بەوەش دەکات کە ئەمە بەو مانایە نییە کە منداڵان لە کات بەسەربردن لە بەردەم شاشەکاندا بێبەش بکەین، بەڵکو دەبێت مامەڵە لەگەڵ کێشەکەدا بکرێت و کۆنترۆڵ بکرێت و ستانداردەکان بۆ ماوەی و کاتی بەکارهێنانی ئەو ئامێرانە لەلایەن منداڵەوە دابنرێت.
تیشکی مۆبایل چۆن کاریگەری لەسەر چاوی منداڵەکە دەبێت؟
دکتۆر ڕەحال پێشنیاری ئەوە دەکات کە منداڵانی خوار تەمەنی دوو ساڵ بەهیچ شێوەیەک ئەم ئامێرانە بەکارنەهێنن، سەبارەت بە منداڵانی گەورەتر لەو ئامێرانە پێشنیار دەکرێت کاتی بەکارهێنانی مۆبایل و ئامێرە ئەلیکترۆنیەکان لە ڕۆژێکدا لە کاتژمێرێک زیاتر نەبێت ،ئەو شاشانەی ئێمە بە شێوەیەکی سەرەکی باسی دەکەین مۆبایل و تابلێتن، واتە ئەو جۆرە شاشەیانەی کە لە نزیکەوە بەکاری دەهێنین، ئاماژەیە بۆ ئەوە کە لەم ساڵانەی دواییدا تێبینی ئەوە کراوە کە ژمارەی حاڵەتەکانی کورتبینی لە منداڵاندا زیادی کردووە.

جگە لەوەش بەسەربردنی کاتێکی زۆر لەبەردەم شاشەی دیجیتاڵیدا پەیوەندی بە نەخۆشی وشکبوونەوەی چاو و پەستانی چاوی دیجیتاڵیشەوە هەیە و دەبێتە هۆی ئازاری سەر و مل.

توێژینەوەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە بەکارھێنانی بەردەوامی ئامێرە مۆبایلەکان بۆ بێدەنگکردن و سەرقاڵکردنی منداڵانی بچووک ڕەنگە ببێتە ڕێگر لە فێربوونی ستراتیژییەکانی ڕێکخستنی سۆز بە تێپەڕبوونی کات، بە گوتەی دکتۆر ڕەحال، و لەوانەیە ببێتە هۆی تێکچوونی دەروونی وەک وەسوەسە و دڵەڕاوکێ و خەمۆکی.
ئامێرە زیرەکەکان چ مەترسییەکی جەستەیی دروست دەکەن؟
زیاد لە پێویست بەکارهێنانی مۆبایل لە شەواندا باوەو دەبێتە هۆی تێکچوونی خەو و ماندوێتی، هەروەها پشتبەستن بە مۆبایل کاریگەری نەرێنی لەسەر شێوازی ژیان دەبێت، وەک خووی خواردن و پەیوەندی کۆمەڵایەتی، دەبێتە هۆی زیادبوونی کێشی لەش.

هەروەها لێکۆڵینەوەکان ئاماژەیان بە ئەگەری پەیوەندی نێوان پشتبەستن بە مۆبایل و قەڵەوی لە منداڵاندا کردووە، ئەمە جگە لە زیادبوونی تووشبوون بە کێشە لە ماسولکە و ئێسک و چاو و زیادەڕەوی لە مل و جومگەی دەست و پەنجە.

ئامێرە ئەلیکترۆنییەکان کاریگەرییان لەسەر منداڵان هەیە لە چەند لایەنێکدا، لەوانە دەروونی و سۆزداری و کۆمەڵایەتی وەک:

دڵەڕاوکێ و فشاری دەروونی.
دەمارگیری.
گۆشەگیری.
کێشە لە گەشەپێدانی زماندا.
کێشی زیادە.
ئازاری مل و پشت.
نەبوونی تەرکیز.
توانای کارلێکی منداڵ لاوازە چونکە زۆربەی کاتەکانی تەنها بە وەرگرتن بەسەر دەبات.
ئازار لە چاوەکاندا بەهۆی سەیرکردنی ماوەیەکی زۆر لە مۆبایل بەتایبەتی لە تاریکیدا.
ئالوودەبوون و وەسوەسە و ترس لە لەدەستدانی مۆبایل.
کەی منداڵ ڕێگەی پێدەدرێت مۆبایل بەکاربهێنێت.
بەکارهێنان دەبێت جیاوازی بکرێت، بۆ نموونە ڕەنگە بۆ مەبەستی لێکۆڵینەوە و فێربوون پشتی بە مۆبایل ببەسترێت، جەخت لەوە دەکاتەوە کە خوێندن و خوێندنەوە لە کتێبی کاغەزی باشترە.

بەکارهێنانی مۆبایل بۆ بەسەربردنی کاتە بەتاڵەکان و بەسەربردنی کاتژمێری زۆر بۆ گەڕان بەدوایدا مەترسی لەسەر منداڵەکە دروست دەکات.

سەبارەت بە تەمەنی گونجاوی منداڵ بۆ بەکارهێنانی ئەو مۆبایلە، هەندێک لە پزیشکی پسپۆڕ ئاماژە بەوە دەکەن کە 12 بۆ 13 ساڵە، بەڵام زیادەڕۆیی نەکات لە بەکارهێنانی  دەبێت سنووری کات دابنرێت کە لە دوو کاتژمێر زیاتر نەبێت لە ڕۆژێکدا.

چەندین ڕێگە هەیە کە دەتوانین کاتە بەتاڵەکانی منداڵ بە شێوەیەکی دروست و پڕبکەنەوە وەک:

خوێندنەوەی چیرۆک و ڕۆمان.
بەشداریکردن لە یانە وەرزشییەکان و مەشقکردن.
پەرەپێدانی بەهرەی وێنەکێشان و نیگارکێشان، یان هەر بەهرەیەکی تر.
یاریکردن و هاوبەشکردن لەگەڵ هاوتەمەنەکان.
کاتێک بۆ قسەکردن لەگەڵیدا تەرخان بکە.
سەیرکردنی بەرنامە و زنجیرە و فیلمی ئامانجدار.
چەند ئەرکێکی سادە بۆ منداڵەکە دیاری بکە.

More News

Most Popular

هەواڵ

"نەبونی شەفافیەتی هەرێمی کوردستان هۆکاری نەناردنی موچەیە"

Mic
2025-06-21

پەرلەمانتارێکی عێراق، کە وتەبێژی کوتلەی سادیقون (سەر بە قەیس خەزعەلی، سەرۆکی بزوتنەوەی عەسئیبی ئەهلی حەق)، ئاشکرایکرد، حکومەتی هەرێمی کوردستان شەفاف نییە و ئەوەش هۆکاری نەناردنی موچەی فەرمانبەرانە.

محەمەد کەریم ئەلبەلداوی، جێگری سەرۆکی لیژنەی پلاندانانی پەرلەمان، بە میدیاکانی راگەیاندووە، "مامەڵەکردن لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی دەبێت لەسەر بنەمای شەفافیەت بێت، بەبێ ئەوەی پەنا بۆ شێوازی چەوت و تەمومژاوی ببرێت".

ئەلبەلداوی دەڵێت: "کاتێک حکومەتی هەرێم ناو و پەنجەمۆری هێزە سەربازییەکان نانێرێت بۆ بەغداد، ئەوە هەوڵێکە بۆ بەلاڕێدابردن و دەستکارییکردنی پرسە هەستیارەکان".

تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق، نزیکایەتی هەیە لەگەڵ عەسائیبی ئەهی حەق، هەروەها محەمەد کەریم ئەلبەلداوی، وتەبێژی فەرمیی عەسائیبە، پشتیوانی لەو رێوشوێنانە دەکات کە وەزارەتی دارایی عێراق لەبارەی موچەی موچەخۆرانی هەرێمەوە گرتویەتیەبەر.

ئەلبەلداوی جەختلەوە دەکاتەوە کە "هیچ نهێنییەک لە کارکردن لەگەڵ دامودەزگاکانی دەوڵەتدا نییە، حکومەتی هەرێم دەبێت نەرمیی بنوێنێت و بەرپرسیارانە مامەڵە بکات، بۆ ئەوەی کێشە هەڵپەسێردراوەکان چارەسەر بکات، دیارترینیان مەلەفی مووچەیە، کە کاریگەری لەسەر توێژێکی بەرفراوانی هاووڵاتیان هەیە".

ئەو پەرلەمانتارە هیچ ئاماژەیەکی دیکەی بە هەوڵەکان بۆ چارەسەرکردنی پرسی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم نەکردووە، لەکاتێکدا دوو مانگە موچە و شایستە داراییەکانیان لە بەغدادەوە نەنێردراوە و پرسەکە بە هەڵپەسێردراوی ماوەتەوە.